ڕاوێژکارێکی سوودانی بۆ ئاڤا: بڕیارەکەی بانکی ناوەندی هەژماری مووچەخۆران لە بانک ناگرێتەوە
- هەواڵ
- 12 تشرینی یەکەم

دیمەنی بانکی ناوەندی عێراق
ئاڤا نیوز
بەگوێرەی بڕیارێکی بانکی ناوەندی عێراق بڕی ئەو پارەیەی لە هەژمارە بانکییەکاندا وەک "حیجز" پێویستە بمێنێتەوە لە 8%ەوە بۆ 18% بەرزکراوەتەوە، ڕاوێژکاری سەرۆکوەزیرانی عێراقیش بۆ کاروباری ئابووری بە ئاڤای ڕاگەیاند، بڕیارەکە هەژماری مووچەخۆران لە بانک و هیچ هەژمارێکی دیکە ناگرێتەوە و ئەو ڕێژەیە لە پارەی دانراوەی بانکەکان لای بانکی ناوەندی "حیجز"ی دەخرێتەسەر.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕۆژی هەینی بانکی تەیفی ئیسلامی ڕایگەیاند، لەسەر بڕیاری بانکی ناوەندی، پاشەوتکردنی ناچاری لەسەر پارەی دانراوی ئەو هەژمارانەی لە بانکەکەیان کراونەتەوە، بڕەکەی لە 8%ەوە بۆ 18% بەرزکراوەتەوە، ئەوەش لە چوارچێوەی هەوڵەکانی بانکی ناوەندییە بۆ بەهێزکردنی دۆخی دارایی وڵات.
لێدوانی فەرمی: مەزهەر محەممەد ساڵح، ڕاوێژکاری سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ کاروباری ئابووری بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، دانانی "حیجز" لەسەر هەژمارە بانکییەکان بابەتێکە پەیوەندی بە بانکەکان و بانکی ناوەندییەوە هەیە ئەویش لە چوارچێوەی گرتنەبەری سیاسەتێکی نەختینەیی تووند، ئەمەش بەشێکە لە پاراستنی پارەی هاووڵاتیان لای بانکەکان بەجۆرێک ئەگەر بانکەکان کێشەی کەمی نەختینەیان هەبێت و نەتوانن پارە بدەنەوە بە خاوەن هەژمارەکان، بانکی ناوەندی سوود لەو پارە "حیجز"کراوە وەردەگرێت بۆ گەڕانەوەی بۆ خاوەنەکانیان.
وتیشی، ئەم بابەتە پێی دەڵێن "حیجز"کردنی ناچاری پارەی بانکەکان لای بانکی ناوەندی، بەڵام هەژماری بانکی مووچەخۆران پرۆتۆکۆل و بنەمای تایبەتی خۆی هەیە، واتە بڕیارەکە ڕێگری ناکات لە ڕاکێشانی پارە بە ڕێژەی جیاواز لەسەر جۆر و ناوی پارە دانراوەکان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 11 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئاگرەکەی پاكستان بۆ نزیکەی 50 کەس بەرز بووەوە






