ساسان عەونی: پڕۆژەی ئاوی دووکان - سلێمانی لەسەر بودجەی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار جێبەجێ دەکرێت
- کوردستان
- 12 تشرینی یەکەم

ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری حکومەتی هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
کابینەی نۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان یەکێک لە کارە لە پێشینەکانی چارەسەرکردنی کێشەی کەمئاوی بوو لە سەرجەم شار و شارۆچکەکان، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاریش دەڵێت: تاوەکو دوو ساڵی دیکە کێشەی کەمئاوی کۆتایی دێت.
وێنە گەورەکە: ئەمڕۆ 12-10-2025، لە دیوانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لە مەراسیمێکدا بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران و ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار، پڕۆژەی هێڵی سێیەمی دووکان - سلێمانی واژۆکرا.
لێدوانی فەرمی: ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: پڕۆژەی هێڵی سێیەمی دووکان - سلێمانی بە بڕی 423 ملیۆن و 890 هەزار دۆلار لەسەر بودجەی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار واژۆ کرا و لەلایەن کۆمپانیای هابیکا جێبەجێ دەکرێت.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بڕی ئاوی دابینکراو لە هێڵی ئاوی دووکان یەک و دووکان دوو، 192 هەزار و 984 مەتر سێجایە، لەم بڕەش 33 هەزار مەتر سێجا ئاو بە چەمچەماڵ و حەوزی بازیان دەدرێت، واتە تەنیا 160 هەزار مەتر سێجا ئاو بۆ سلێمانی دەمێنێتەوە، بەمەش بری 277 هەزار و 500 مەتر ئاو سێجا کورتهێنان هەیە.
زانیاریی تایبەت: ئێستا سلێمانی لە ڕۆژێکدا پێویستی بە 437 هەزار و 500 مەتر سێجا ئاو هەیە.
زانیاریی زیاتر: پێکهاتەی پڕۆژەی هێڵی دووکان - سلێمانی بەم شێوەیە؛ بەشی وەرگری ئاو لەسەر زێی بچووک، وێستەگەی خاوێنکردنەوەی ئاو بە توانای 480 هەزار مەتر سێجا، دوو وێستگەی پاڵنان و بەرزکردنەوەی ئاو، دوو هێڵی سەرەکی گواستنەوەی ئاو لە دوکان بۆ سلێمانی بە تیرەی هەزار و 400 ملیەتر و بە درێژی 112 کیلۆمەتر، هێڵی کارەبای 33 کەیڤی.
لەلایەکی دیکەوە: ساسان عەونی ئاماژەی بەوە کرد؛ تا دوو ساڵی دیکە کێشەی کەمئاوی لە شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان نامێنێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: پڕۆژی هێڵی سێیەمی دووکان - سلێمانی هاوشێوەی پڕۆژە گەورەکانی دیکە، لە چوارچێوەی پلان و ستراتیژی و کارنامەی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستانە، بۆ چارەسەرکردنی کێشە لە مێژینەکانی شارەکان دانراوە.
بۆچی گرنگە: جێبەجێکردنی ئەم پڕۆژەیە کێشەی کەمئاوی لە سلێمانی و بەشێک لە ناوچەکانی دەورووبەری چارەسەر دەبێت، هاوکات بەرهەمهێنانی ئاوی بە کوالێتییەکی بەرز دەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 32 خولەک لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 40 خولەک لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئاگرەکەی پاكستان بۆ نزیکەی 50 کەس بەرز بووەوە






