
دیمەنێک لە ڕێگای نێوان هەولێر - کۆیە چەند ئامێرێک کار لە پرۆژەکە دەکەن
ئاڤا نیوز
کارکردن لە پرۆژەی بە دووسایدکردنی ڕێگەی نێوان هەولێر - کۆیە بە درێژایی 37 كیلۆمەتر بەردەوامە. بەڕێوەبەرایەتیی ڕێگاوبانی هەولێریش ئاشکرای دەکات، پرۆژەکە ئێستا 12.5%ی کارەکانی کراوە و کارکردنیش تێیدا بەردەوامە.
وێنە گەورەکە: ڕێگای نێوان هەولێر - کۆیە، بە شادەماری ڕێگاكانی كوردستان دادەندرێت و پڕۆژەیەكی ستراتیژی و گرنگی ڕێگاوبانی سنووری پارێزگای هەولێرە، لە سەر فەرمانی مەسرور بارزانى، سەرۆكوەزیرانى هەرێمى کوردستان، بە گوژمەی 560 ملیار و 443 ملیۆن دینار بە بەرزترین ئاستی کوالێتی جیهانی دەست بە جێبەجێکردنی کراوە.
لێدوانی فەرمی: ئەندازیار، خەتاب قادر، بەڕێوەبەری ڕێگاوبانی هەولێر بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، کارکردن لە پرۆژەی جووتسایدی ڕێگای هەولێر - کۆیە بەدرێژایی 37 كیلۆمەتر لەلایەن کۆمپانیای ئوزان بەردەوامە.
ئاماژە بەوەش دەکات، پرۆژەکە لە 6-1-2025 دەست بە کارەکانی کرا و ماوەکەشی هەزار و 275 ڕۆژە، تا ئێستا نزیکە 12.5%ی کارەکانی جێبەجێکراون. دەشڵێت، ئەگەر کەشوهەوا ڕێگر نەبێت، زووتر لەو ماوەیەی کە بۆی دانراوە، تەواو دەکرێت.
زانیاریی زیاتر: بە تەوابوونی جووتسایدی هەولێر - کۆیە، دووری ڕێگاکە بۆ 27 خولەک کەم دەکاتەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕێگاکە، سێ لاین ڕۆیشتن و سێ لاین هاتنە، پانی هەر لاینێکی 12 مەترە، بە سێ چینی 22 سانتیمەتری قیڕ دەکرێت، ڕێگاکە شەش ئۆڤەر پاس و پێنج ژێر پرد و پردێکی گەورەی بە درێژی 250 مەتری تێدایە، جگە لە دروستکردنی 160 ئاوبڕی کۆنکرێتی.
ئەمەش بزانە: پڕۆژەکە بەشێكە لە تۆڕی شادەماری ڕێگاوبانی کوردستان، هەولێر بە پارێزگاكانی "سلێمانی، هەڵەبجە، ئیدارە سەربەخۆكان" دەبەستێتەوە، لە هەولێریشەوە بەرەو پارێزگای دهۆك.





دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 53 خولەک لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئاگرەکەی پاكستان بۆ نزیکەی 50 کەس بەرز بووەوە






