
مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران و عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران
ئاڤا نیوز
ئێران ڕایدەگەیێنێت کە سەرۆککۆمار و وەزیری دەرەوەی وڵاتەکە بەشداری لە لووتکەی تایبەت بە غەززە کە لە میسر ناکەن، ئەمەش دوای پشتڕاستکردنەوەی وەرگرتنی بانگهێشتنامە لە میسرەوە.
چیرۆکی سەرەکی: میسر ئەمڕۆ دووشەممە 13-10-2025، لە شەرەم شێخ لووتکەیەکی ئاشتی بۆ غەززە بەڕێوەدەبات کە بە سەرۆکایەتی عەبدولفەتاح سیسی، سەرۆکی میسر و و دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و بە بەشداری سەرکردەی زیاتر لە بیست وڵات و ئەنتۆنیۆ گۆتیرێس، سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان بەڕێوەدەچێت.
بڵاوکراوەی فەرمی: بەپێی ئاژانسی هەواڵی فەرمی "ئیرنا"، ئێوارەی یەکشەممە ئێران، بانگهێشتنامەیەکی فەرمی لە میسرەوە پێگەیشتووە بۆ بەشداریکردن لە لووتکەکە.
ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لە پۆستێکدا لە پلاتفۆرمی "ئێکس" نووسیویەتی: "نە سەرۆک پزیشکیان و نە من ناتوانین مامەڵە لەگەڵ هاوتاکانمان بکەین کە هێرشیان کردووەتە سەر گەلی ئێران و بەردەوامن لە هەڕەشەکردن لێمان و سەپاندنی سزاکان بەسەرماندا."
لە هەمان کاتدا: عێراقچی جەختی لەوە کردەوە کە تاران سەرەڕای ئەوەش، پشتگیری لە هەر دەستپێشخەرییەک دەکات "بۆ کۆتاییهێنان بە کۆمەڵکوژییەکەی ئیسرائیل لە غەززە" و بەرگریکردن لە مافی فەڵەستینییەکان بۆ دیاریکردنی چارەنووسی خۆیان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 14 خولەک لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لوتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- بزنس
- 42 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 22 خولەک لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئاگرەکەی پاكستان بۆ نزیکەی 50 کەس بەرز بووەوە






