مەسرور بارزانی: بەردەوامین لە هەوڵدان بۆ بەرزکردنەوەی ئاست و کوالێتیی خوێندن
- کوردستان
- 13 تشرینی یەکەم

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی
ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لە ئاهەنگی دەرچووانی زانکۆی دهۆک کرد و دووپاتی کردەوە، بەردەوامین لە هەوڵدان بۆ بەرزکردنەوەی ئاست و کوالێتیی خوێندن.
وێنە گەورەکە: بەئامادەبوونی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، ئەمڕۆ 30ـەمین خولی ئاهەنگی دەرچووانی زانکۆی دهۆک بەڕێوەدەچوو، چوار هەزار و 547 قوتابی کە بە سەرکەوتووی خوێندنیان لە 97 بەشی زانکۆکە تەواو کردووە، بەشداریی ئاهەنگەکەیان کرد.
لێدوانی فەرمی: سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی ڕایگەیاند: مامۆستایان جێگای ڕێز و شانازین، سەرباری هەموو ئاستەنگییەکان بەردەوام بوون لە پرۆسەی خوێندن و نەیانهێشت قوتابیان لە خوێندن بێبەش ببن.
- حکومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوامە لە پاڵپشتیکردنی کەرتی پەروەردە و فێرکردن لە خوێندنی باڵا، بەمەبەستی بەرزکردنەوەی کوالێتیی خوێندن، چەندین زانکۆی زۆرباش لە کوردستان هەن، ئاستی خوێندن لە کوردستان ڕۆژ بە ڕۆژ بەرەوپێش دەچێت.
- ڕێگە مەدەن هیچ کەسێک پەیوەندی ئێوە لەگەڵ خاک و نیشتمان تێکبدات، بەرپرسیارێتی ئێوەیە خاک و نیشتمانی خۆتان بپارێزن و خۆشتان بوێت و ژینگەی وڵات بپارێزن.
- بەهۆی جیاکاری لە حکومەتی فیدراڵی نەمانتوانیوە دەرفەتی زیاتر بۆ دەرچووانی خوێندنی باڵا دابین بکەین، لە هەوڵدانین بۆ نەهێشتنی ئەو گرفتە و هەوڵمانداوە لە ڕێگەی کەرتی تایبەتەوە کاری پیشەی شایستە بۆ دەرچووان دەبین بکرێت.
- حکومەتی هەرێمی کوردستان پشتیوانی ئەو کەسانە دەکات کە داهێنەرن و دەیانەوێت پڕۆژەی بچووکی تایبەت بەخۆیان دابمەزرێنن.
- حکومەت لە هەوڵی بەردەوام دەبێت لە ڕەخساندنی هەلی کار بۆ گەنجان و دەرچووانی زانکۆ.
- لە هەوڵیش بەردەوامین بۆ ئەوەی ئەو کەسانەی شایستەی دامەزراندنن لە کەرتی گشتیی دەرفەتیان بۆ بڕەخسێنین، بەڵام ئەو شەڕە لە پەرلەمانی عێراق دەکرێت هەر بۆیە دەنگ بەو کەسانە بدەن کە شەڕ بۆ مافەکانتان دەکەن.
ئەمەش بزانە: زانکۆی دهۆک ساڵی دامەزراوە، لە 20 کۆلێژ پێکهاتووە، کە 97 بەشی زانستی جۆراوجۆریان لەخۆگرتووە، بۆ ئەمساڵی خوێندن بەهەرچوار قۆناغ زیاتر لە 64 هەزار قوتابی لەخۆ دەگرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا چیرۆکی ڕاستەقینەی فڕێدانی کەللەسەری گوێدرێژێک ئاشکرا دەکات
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
کوردستان فاوندەیشن پڕۆژەی ژینگەدۆستی بۆ 100 قوتابخانە ڕاگەیاند
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
شەپۆلێکی بارانباراین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
پەیامی هەوراز گوڵپی بۆ چەمچەماڵ: عەیبە ئەم شارە ئاوا بێنازە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

پارێزگاری دهۆک: پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێب لە زاخۆ پێشوازی زۆر باشی لێکراوە
15 کاتژمێر لەمەوپێش

پارکی دۆستایەتی چینی میللی لە شاری هەولێر کرایەوە
18 کاتژمێر لەمەوپێش

تاڤگەیەک لە دڵی سرووشتی هەورامان
20 کاتژمێر لەمەوپێش

سێ ملیۆن کەس لە پرۆژەکانی کوردستان فاوندەیشن سوودمەند بوون
21 کاتژمێر لەمەوپێش

دیاردەی جگەرەکێشان لە نێو خانمانی عێراق سنووری عەیبەی کۆمەڵایەتی تێدەپەڕێنێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا چیرۆکی ڕاستەقینەی فڕێدانی کەللەسەری گوێدرێژێک ئاشکرا دەکات
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
کوردستان فاوندەیشن پڕۆژەی ژینگەدۆستی بۆ 100 قوتابخانە ڕاگەیاند
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
شەپۆلێکی بارانباراین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
پەیامی هەوراز گوڵپی بۆ چەمچەماڵ: عەیبە ئەم شارە ئاوا بێنازە
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بیر لە پێدانی سیستمی بەرگری بە هەرێمی کوردستان دەکەینەوە






