ئاڤا نیوز
وەرزی ڕنینی سێوە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و جووتیارانی ورمێش نیگەرانن لەوە دەوڵەت بەنیوەی نرخی بازاڕ بەرهەمەکانیان لێ دەکرێتەوە.
چیرۆکی سەرەکی: لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان و ساڵانە بە سەدان تەن سێو لە باخەسێوەكانی پیران و ئیندرقاشی شاروێران و قەڵاتەڕەشی پیرانشار و قەرسەقەل و شایین ئابادی شنۆ و گوندی خنخنەی نەغەدە و دەیان گوندی دیكە دەڕنرێت و بە سەدان كرێكاری ژن و پیاو و شۆفێر، بژێوی ژیانیان لەسەر ئەو باخە سێوانەیە.
زانیاریی زیاتر: سێوی ڕۆژهەڵات بەتایبەت سێو زەرد و سوور و لاسوورەكانی مەهاباد و شنۆ و ورمێ و پیرانشار و نەغەدە زۆر بەنێوبانگن، تەنها لە پارێزگای ورمێ ملیۆنێك و 220 هەزار دۆنم زەویی باخات هەیە كە نیوەی زیاتری کراوە بە سێوە کە ساڵانە نزیكەی ملیۆنێك و 500 هەزار تۆن سێو لە باخە سێوەكانی بەرهەم دێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: 750 هەزار تۆن سێو دەنێردرێت بۆ هەرێمی كوردستان و عێراق و هیندستان و پاكستان و ڕووسیا و ئەفغانستان، هەروەها ئەویتریشی لە كۆگا و ساردخانەكان هەڵدەگیردرێت بۆ ئەوەی لە وەرزی زستان بفرۆشرێت یا بدرێتە دەوڵەت بۆ كارگەكان.
لەلایەکی دیکەوە: هەرچەندە هەموو ساڵێک باخدارانی ورمێ ڕووبەڕووی كێشە دەبنەوە لەگەڵ دەوڵەت، چونكە سێوەكانیان بە كەمتر لە نرخی بازاڕ لێ دەكڕدرێتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 7 خولەک لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لوتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- بزنس
- 35 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 59 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 15 خولەک لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 59 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئاگرەکەی پاكستان بۆ نزیکەی 50 کەس بەرز بووەوە





