سەرۆک بارزانی و باڵیۆزی فەرەنسا لە عێراق تاوتوێی جێبەجێنەکردنی ماددەی 140ـی دەستوور دەکەن
- کوردستان
- 14 تشرینی یەکەم

سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە پاتریك دورێل، باڵیۆزی فەڕەنسا لە عێراق كرد
ئاڤا نیوز
سەرۆک بارزانی لە کۆبوونەوەی لەگەڵ باڵیۆزی فەرەنسا لە عێراق باسی لە جێبەجێنەکردنی ماددەی 140ـی دەستوور و ئەو بەڵێنانە کرد کە لەلایەن بەغداوە بە هەرێمی کوردستان دراوە.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ سێشەممە 14-10-2025، لە پیرمام، سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە پاتریک دورێل، باڵیۆزی فەرەنسا لە عێراق كرد کە یان برێم، كونسوڵی گشتیی فەرەنسا لە هەولێر ،ئامادەی بوو.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: لە دیدارەکەدا، سەرۆک بارزانی سوپاسی گەل و حکومەتی فەرەنسا و شارەوانی و سەرۆکی شارەوانیی پاریسی کرد لە پێناو ئەو بڕیارە مێژوویەی کە بۆ کردنەوەی ڕێڕەوی پێشمەرگە لەناو جەرگەی پاریس دایان و ئەوەی بە سیمبوڵێک بۆ تێکۆشان و قوربانیدانی پێشمەرگە لە پێناو ئازادیدا وەسفکرد.
سەرۆک بارزانی باسی لەوە کرد، "سەرەڕای سەرنجی زۆرمان لەسەر یاسای هەڵبژاردنەکانی عێراق کە کەموکوڕی زۆری تێدایە، بەڵام بەشداری هەڵبژاردن دەکەین، گرنگە دوای هەڵبژاردن هەموو ئەو لایەنە سیاسییانەی دەیانەوێت شەفافیەت لە هەڵبژاردندا هەبێت، پێکەوە کار لەسەر دەرکردنی یاسایەک بکەین بۆ هەڵبژاردنەکان کە یەکسانی و دادپەروەری تێدابێت، چونکە ئەم یاسایەی ئێستا کاری پێدەکرێت یاسای ساڵی 2010ـیە و ئەوکات بەڵێنمان پێدرا کە ماددەی 140ـی دەستوور جێبەجێ بکرێت و یاساکەش بۆ تەنها یەک خولی هەڵبژاردن کاری پێ بکرێت، بەڵام ئەم یاسایە تا ئێستا بەردەوامە و بەڵێنەکانیش جێبەجێنەکران.
لەلایەکی دیکەوە: باڵیۆزی فەرەنسا سوپاسی سەرۆک بارزانی کرد بۆ بەشداربوونیان لە ڕێوڕەسمی کردنەوەی ڕێڕەوی پێشمەرگە لە پاریس و ئەمەی بە هەنگاوێکی ئەرێنی ناوبرد لەپێناو قووڵترکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان گەل و حکومەتی فەرەنسا و هەرێمی کوردستان.
ئاماژەوە بەوەش کرد، کردنەوەی ڕێڕەوی پێشمەرگەی لە پاریس بە هێمای ڕێز و پێزانینی گەلی فەرەنسا وەسفکرد بۆ قوربانیدان و ڕۆڵی بەرچاوی هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە ڕووبەڕووبوونەوە و تێکشکاندنی داعش و گرووپە تیرۆرستییەکان و پاراستنی ئەمن و ئاسایشی ناوچەکە. هەروەها پشتیوانی وڵاتەکەی بۆ هێزی پێشمەرگە و هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە.
گۆشەیەکی دیکەی دیمەنەکە: لە دیدارەکەدا، پێشهات و گۆڕانکارییەکان و بارودۆخی سیاسیی ناوچەکە بە گشتیی و دۆخی سووریا و هەنگاوەکانی پرۆسەی ئاشتیی لە تورکیا تاوتوێ کران.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 10 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئاگرەکەی پاكستان بۆ نزیکەی 50 کەس بەرز بووەوە






