بەڕێوەبەری گشتیی وەبەرهێنانی کانزایی کوردستان: ئەو نەوتە سپیەی عێراق بڕیارە بینێرێت بەشمان ناکات
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش

ساتی دابەشکردنی نەوتی سپی بەسەر هاونیشتمانیانی کوردستان
ئاڤا نیوز
دوای ئەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری دا نزیکەی سێ ملیۆن لیتر نەوتی سپی بۆ کوردستان بنێرێت، بەڕێوەبەری گشتیی وەبەرهێنانی کانزایی هەرێمی کوردستان دەڵێت، ئێمە داوای نزیکەی 270 ملیۆن لیتر نەوتی سپیمان کردووە، ئەو بڕە نەوتەی بڕیارە عێراق بۆ کوردستانی بینرێت بەش ناکات.
وێنە گەورەکە: ئەمڕۆ 14-10-2025، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری دابینکردنی سێ ملیۆن لیتر نەوتی سپی بۆ هەرێمی کوردستان دا، ئەمە لە کاتێکدایە کە پێویستی ناوخۆی هەرێمی کوردستان نزیکەی 270 ملیۆن لیتر نەوتی سپییە.
لێدوانی فەرمی: سەید فەلاح، بەڕێوەبەری گشتیی وەبەرهێنانی کانزاکانی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: نە ئاگاداری بڕیارەکەی ئەنجوومەنی وەزیرانین، نە لەسەر داوای ئێمەش ئەم بڕە نەوتە دابین کراوە، داوامان ئاراستەی حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ کردووە، بۆ ئەوەی نزیکەی 270 ملیۆن لیتر نەوتی سپی دابین بکەن.
بەڕێوەبەری گشتیی کانزایی وتیشی، ئەو سێ ملیۆن لیترەی بڕیاری لێدراوە ڕەنگە بۆ ئاوارەکان بێت، هەر خێزانێکیش 200 لیتر نەوتی بەسەردا دابەش بکرێت، ئەو سێ ملیۆن لیرە تەنیا بەشی هەزار و 500 خێزان دەکات، بەڵام ئێمە نزیکەی ملیۆنێک و 400 هەزار خێزانمان هەیە، بۆ ئەوەی نەوتیان بەسەردا دابەش بکەین.
- لە دوو ساڵی ڕابردوودا حکومەتی فیدراڵ بڕیاری دابینکردنی بڕی 50 ملیۆن لیتر نەوتی بۆ هەرێمی کوردستان داوە، بەڵام تەنیا 30 تا 35 ملیۆن لیتری دابین کردووە و بڕەکە نەگەیشتووەتە 50 ملیۆن لیتر.
لەلایەکی دیکەوە: سەباح سوبحی، ئەندامی لیژنەی نەوت و گاز لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە ئاڤا میدیای وت: هەموو ساڵێک دەبێت ڕەزامەندی بۆ بڕی 50 ملیۆن لیتر نەوتی سپی بۆ هەرێمی کوردستان بکەین، ئەم بڕە ئێستە وەک قۆناغی یەکەم بۆ ناوچە ساردەکان دابین کراوە، بەڵام ئێمە پێویستمان بەڕێککەوتنێکی نوێ بۆ بابەتی نەوتی سپی هەیە، کە پشت بە ئەو ڕێککەوتنەی نەوت ببەستێت کە کراوە، چونکە بەرهەمهێنانی نەوتی سپی تەنیا لە کەربەلا و بەسرە و کەرکووک هەیە.
زانیاریی زیاتر: ئەگەر هەر خێزانێک 200 لیتر نەوتی پێبدرێت، ئەوا بڕی 268 ملیۆن و 710 هەزار و 500 لیتر نەوتی سپی بۆ هەرێمی کوردستان پێویستە. ئەمە بەوتەی سەید فەلاح.
هەفتەی ڕابردوو دەست بە دابەشکردنی نەوتی سپی بەسەر ناوچە شاخاوییەکان کراوە، پڕۆسەی دابەشکردنەکەش نزیکەی مانگێک و 15 ڕۆژ دەخایەنێت، دواتر دەست بە دابەشکردنی نەوت بەسەر سەنتەری شارەکان دەکرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لەبەرامبەر 200 لیتر نەوت لە سنووری پارێزگای هەولێر و ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بڕی 103 هەزار و 500 دینار و، لە دهۆک و زاخۆ بڕی 104 هەزار دینار و، لە سلێمانی 104 هەزار یان 104 هەزار و 500 دینار لە هەر خێزانێک وەردەگیرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیناریۆی سەدر بۆ هەڵوەشاندنەوەی هەڵبژاردن ئاشکرا دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای کارابوونەوەی پەرلەمانی کوردستان سەدان زیندانی ئازاد دەکرێن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئەمشەو عێراق یارییەکی چارەنووساز ئەنجام دەدات
14 کاتژمێر لەمەوپێش
هەنگەوانانی شنۆ ساڵانە 1200 تۆن هەنگوین بەرهەم دەهێنن
16 کاتژمێر لەمەوپێش
جموجۆڵی بازرگانی لە خاڵە سنوورییەکانی هەورامان فراوان بووە
17 کاتژمێر لەمەوپێش
بیژەن کامکار واز لە گۆرانیگوتن دەهێنێت
13 تشرینی یەکەم
دوای 60 ساڵ سووریا ڕووفاتی ئیلی کۆهین ڕادەستی ئیسرائیل دەکاتەوە
13 تشرینی یەکەم
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیناریۆی سەدر بۆ هەڵوەشاندنەوەی هەڵبژاردن ئاشکرا دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای کارابوونەوەی پەرلەمانی کوردستان سەدان زیندانی ئازاد دەکرێن
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵبژاردەی عێراق دەرفەتێکی مێژوویی لەدەستدا بۆ گەیشتن بە مۆندیالی ساڵی 2026