نووسینگەی بانکی ڕافیدەین لەناو بەڕێوەبەرایەتی دەستەی حەشدی شەعبی دادەخرێت
- هەواڵ
- 15 تشرینی یەکەم

دیمەنی چەکدارانی حەشدی شەعبی و لۆگۆی بانکی ڕافیدەین. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
لەسەر ڕاسپاردەی دامەزراوەیەکی ئەمریکی و بۆ دوورخستنەوەی مەترسییەکانی سەپاندنی سزا لەلایەن واشنتنەوە، بانکی ڕافیدەین کە بانکێکی حکومی عێراقە، بڕیاریدا نووسینگەی خۆی لەناو بەڕێوەبەرایەتی دەستەی حەشدی شەعبی دابخات.
وێنە گەورەکە: مانگی حوزەیرانی ئەمساڵ قەیرانێکی نوێ بەرۆکی دۆسیەی مووچەی ئەندامانی دەستەی حەشدی شەعبی لە عێراق گرتەوە و بووە هۆی دواکەوتنی دابەشکردنی مووچەکانیان، ئەو کات وابڵاوکرایەوە کە ڕاگرتنی مووچەی ئەندامانی حەشد لەلایەن بانکە حکومییەکانەوە لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکانی ئەمریکادایە بۆ سنووردارکردنی گەیشتنی دۆلار بە ئێران و هاوپەیمانەکانی لە ناوچەکە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: سەرچاوەیەکی ئەمنیی عێراق بە ئاڤای ڕاگەیاند، بەم دواییانە بانکی ڕافیدەین گرێبەستی لەگەڵ کۆمپانیای کەی دوو ئینتێگرێتی ئەمریکی واژۆ کردووە کە تایبەتمەندە بە ڕاوێژکاری لە بوارەکانی دارایی و چاودێریی، ئامانجی ڕێککەوتنەکەش دابینکردنی پارێزبەندی و دوورخستنەوەی بانکەکەیە لە سزاکانی ئەمریکا بەتایبەتیش کە ڕاپۆرتی نەرێنی لەسەر بانکی ڕافیدەین بڵاوکراونەتەوە،.
ئەوەشی خستەڕوو، لەسەر پێشنیازی کۆمپانیا ئەمریکییەکە، بانکی ڕافیدەین بڕیاریداوە نووسینگەی دەرکردنی کارتی بانکی لەناو بەڕێوەبەرایەتی دەستەی حەشد دابخات، ئەوەش دوای ئەوە هات کە بەشێک لە حکومەتەکانی وڵاتانی عەرەبی سکاڵایان لەسەر بانکی ڕافیدەین لە وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا تۆمارکرد و بە دابینکردنی پشتیوانی دارایی بۆ گرووپە چەکدارەکان تۆمەتباریان کرد.
لەلایەکی دیکەوە: کەریم ئەلشێخ، وتەبێژی دەستەی حەشدی شەعبی بە ئاڤای ڕاگەیاند، لەسەر ئەم بابەتە هیچ زانیارییەکی نییە و وردەکاری ئەم بڕیارەی بەدەستنەگەیشتووە.
باکگراوند: 27ی ئابی ئەمساڵ کۆمپانیای کەی دوو ئینتێگرێتی ئەمریکی ڕایگەیاند لەگەڵ بانکی ڕافیدەین دەستیان بە هاوبەشی ستراتیژی کردووە، ئەویش بە ئامانجی گەشەپێدانی بەرنامەی دەستپاکی بەگوێرەی پێوەرە نێودەوڵەتییەکان، حکومڕانی چاک و بەڕێوەبردنی مەترسییەکان، هاوبەشییەکەش سێ ساڵ بەردەوام دەبێت و بەهۆیەوە بانکی ڕافیدەین بەشێوەیەکی باشتر دەتوانێت خزمەتگوزاری دارایی پێشکەش بە گەلی عێراق بکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 13 خولەک لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لوتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- بزنس
- 41 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 21 خولەک لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئاگرەکەی پاكستان بۆ نزیکەی 50 کەس بەرز بووەوە






