
یانەی وەرزشی نەورۆز
ئاڤا نیوز
سەرۆكی تیمی پارێزەرانی لاهوور شێخ جەنگی ئاشكرای دەكات، بەڕێوەبەری نووسینگەی قوباد تاڵەبانی بەڵێنی داوە بەدواداچوون بۆ دیارنەمانی ئەو بڕە پارەیە بكەن كە بۆ خەرجییەكانی یانەی نەورۆز تەرخان كرابوو.
وێنە گەورەکە: پێش هێرشەكەی سەر لالەزار لە 22ـی ئابی ئەمساڵ، لاهوور شێخ جەنگی، سەرۆكی یانەی نەورۆز، بڕی دوو ملیۆن و 400 هەزار دۆلاری بۆ یانەكە تەرخانكردبوو، بەرلەوەی بخرێتە سەر هەژماری بانكیی یانەكە، ئەو پارەیە دیارنەماوە و نازانرێت چی بەسەرهات.
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی پێنجشەممە 16ـی ئۆكتۆبەری 2025، بورهان ڕەشید گوڵە، سەرۆكی تیمی پارێزەرانی لاهوور شێخ جەنگی، سەردانی عەتا محەممەد، بەڕێوەبەری نووسینگەی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستانی كرد لە سلێمانی، لەسەر چەند تەوەرێكی پەیوەست بە ئازادكردنی گیراوانی لالەزار، چارەنووسی یانەی نەورۆز، كەلوپەلی ڕۆژنامەوانیی كەناڵی نزیك لە بەرەی گەل و چەند پرسێكی دیكە، گفتوگۆیان كرد.
لێدوانی فەرمی: بورهانی ڕەشید گوڵە، بە ئاڤای ڕاگەیاند، بەڕێوەبەری نووسینگەی قوباد تاڵەبانی بەڵێنی داوە كارئاسانی بكات بۆ ئازادكردنی ژمارەیەك پێشمەرگە و كارمەندانی پاسەوان كە لە ڕووداوی هێرشەكەی سەر لالەزارەوە دەستگیركراون، هاوكات بەدواداچوون دەكەن بۆ بابەتی دیارنەمانی ئەو پارەیەی بۆ یانەی نەورۆز تەرخان كرابوو كە لە شەوی ڕووداوەكەوە دیارنەماوە. بەڕێوەبەری نووسینگەی جێگری سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان، بەڵێنیشی دا بە تەرخانكردنی زەوی بۆ گەڕاجی یاریگەی یانەی وەرزشی نەورۆز.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دیارنەمانی ئەو پارەیەی كە بۆ یانەی نەورۆز تەرخان كرابوو، لەكاتێكدایە یانەكە بە دۆخێكی دارایی سەخت تێپەڕدەبێت، یاریزانەكانی ماوەی 40 ڕۆژە مووچەیان وەرنەگرتووە و گرێبەستی یاریزانە پیشەگەرەكانیش نەدراوە؛ ئەمانەش مەترسین لەسەر كشانەوەی یانەی نەورۆز لە خولی ئەستێرەكانی عێراق.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 11 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئاگرەکەی پاكستان بۆ نزیکەی 50 کەس بەرز بووەوە






