
دیمەنی شاری کەرکووک
ئاڤا نیوز
وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیێنێت، فەرمانبەرانی سنووری ماددەی 140 كە لەسەر میلاكی حكومەتی هەرێمی كوردستانن، لەنزیك شوێنی نیشتەجێبوون و كاركردنیان زەوییان پێ دەدرێت.
وێنە گەورەكە: دوای ساڵێك لە دەستپێكردنی پرۆسەی وردبینی بۆ دابەشكردنی زەویی بەسەر فەرمانبەران و خانەنشینان، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕەزامەندی لەسەر 167 هەزار فۆرم بۆ وەرگرتنی زەوی داوە، لە سنووری شارەوانییەکان دەست بە دابەشکردنی زەوییەکان کراوە، تا ئێستا سەرووی 50 هەزار فەرمانبەر بەكردەیی زەوییان بۆ دەرچووە.
لێدوانی فەرمی: ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانی لە وەڵامی پرسیاری ڕۆژنامەنووسان ڕایگەیاند، ئەو فەرمانبەرانەی لەسەر میلاكی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەوام دەكەن و خۆیان خەڵكی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمن، بەپێی ئەو ڕێنماییەی لە ئەنجوومەنی وەزیرانەوە دەرچووە، لە نزیكترین شوێنی نیشتەجێبوونیان و كاركردنیان زەوییان پێ دەدرێت.
زانیاریی زیاتر: تاوەکو ئێستا سەرووی 50 هەزار پارچە زەوی لە سنووری هەولێر، سلێمانی، دهۆک، زاخۆ و ئاکرێ دابەشکراون، بڕیارە لە ئاییندەیەکی نزیکدا لە ناوچەکانی دیکەش دەستپێبکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 16 خولەک لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لوتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- بزنس
- 44 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 24 خولەک لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئاگرەکەی پاكستان بۆ نزیکەی 50 کەس بەرز بووەوە






