
دیمەنی دەستبەسەرداگرتنی حەبی کەپتاگۆن لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی سعوودیە. وێنە؛ ئەرشیف
ئاڤا نیوز
دەستەی زەکات و باج و گومرگی سعوودیە، هەوڵێکی بەقاچاخبردنی 48 هەزار حەبی هۆشبەری کەپتاگۆن ئاشكرا دەكات كە هەوڵدراوە لەڕێگەی دەروازەی سنووری حەدیسە لەنێوان سعوودیە و ئوردنەوە، ببردرێتە نێو خاكی سعوودیە.
وێنە گەورەکە: هەوڵی بەقاچاخبردنی ماددەی هۆشبەر بەرەو سعوودیە لەڕێگەی دەروازە سنوورییە وشكانییەكانەوە بووەتە دیاردە؛ بەتایبەت لە دەروازەی سنووری حەدیسە لەنێوان سعوودیە و ئوردن، پێشتریش چەندین هەوڵی تێپەڕاندنی ماددەی هۆشبەر لەو دەروازەیە ڕوویدا، دوایین حاڵەتیش؛ لەمانگی ئابی ڕابردوو بوو، كاتێك هەوڵدرا بڕی 406 هەزار دەنكە حەبی كەپتاگۆن ببردرێتە نێو خاكی سعوودیە.
لێدوانی فەرمی: مەحمود حەربی، وتەبێژی دەستەی زەکات و باجی گومرگی سعوودیە ڕایگەیاند، حەبە هۆشبەرەكان لەنێو بارهەڵگرێك شاردرابوونەوە؛ دوای گەیشتنی بارهەڵگرەكە بە دیوی سعوودیەی دەروازەی سنووری حەدیسە، لەڕێگەی ئامێری پشکنینەوە نزیكەی 48 هەزار حەبی هۆشبەری جۆری كەپتاگۆن دۆزراوەتەوە.
زانیاریی زیاتر: وتەبێژی دەستەی زەكات و گومرگی سعوودیە ئاماژەی بەوەشكردووە، بەهەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەكان، توانیویانە دەست بەسەر ئەو بڕە زۆرەی ماددەی هۆشبەردا بگرن و چوار گومانلێكراویش دەستگیر بكەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 56 خولەک لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئاگرەکەی پاكستان بۆ نزیکەی 50 کەس بەرز بووەوە






