ئاڤا نیوز
ئەندام و لایەنگرانی بەرەی گەل لەبەردەم بارەگای UN لە شاری هەولێر گردبوونەوە و ڕاگەیێنراوێکی ناڕەزایەتییان خوێندەوە و داوای ئازادکردنی لاهوور شێخ جەنگی سەرۆکی حیزبەکەیان دەکەن.
وێنە گەورەکە: 22ی ئاب هێزە ئەمنییەکانی سلێمانی بەهۆکاری ئەوەی فەرمانی دەستگیرکردنی هەیە، دەوری ماڵی لاهوور شێخ جەنگی و بارەگای سەرەکی حیزبەکەیان لە هۆتێل لالەزار دا و ڕووبەڕووبوونەوەی سەخت لەنێوان هێزە ئەمنییەکان و هێزی دووپشکی سەر بە لاهوور شێخ جەنگی ڕوویدا، ڕووداوەکە لە ئاستی کوردستان، عێراق و جیهان کاردانەوەی لێکەوتەوە و وەک هەوڵێک بۆ بەکارهێنانی هێزی فەرمی لە "ململانێی سیاسیدا" خوێندنەوەی بۆکرا.
لێدوانی فەرمی: شادومان مەلا حەسەن، سەرکردە لە بەرەی گەل لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە بەردەم بارەگای UN لە هەولێر ڕایگەیاند: لەماوەی ڕابردوو هێزێکی 20 هەزار چەکداری یەکێتی بە چەندین چەکی پێشکەوتوو پێکهاتوو لە تۆپ و تانک و باجەری سەربازی و درۆنی خۆکوژی پەلاماری ماڵی لاهوور شێخ جەنگییاندا، ئەمەش بەبێ گوێدانە ئارامی و ئاسایشی شاری سلێمانی، لەماوەی چوار کاتژمێردا ئاگربارانی لالەزاریان کرد، بەهۆیەوە چەندین هاووڵاتی کوژران و بەشێکی دیکەشیان برینداربوون، لەگەڵ دەستگیرکردنی لاهوور شێخ جەنگی و ژمارەیەک لە هاوڕێیانی.
- "ئەم دەستدرێژیكردنە" بە تۆمەتی بێ بەڵگە و بێ بنەما ئەنجام درا، دوور لە ئەرکی دادگا و پۆلیس و ئاسایش لە کاتێکدا لاهوور شێخ جەنگی، ئەندامی ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان و ئەندامی هەڵبژێردراوی تازەی پەرلەمانی کوردستان و سەرۆکی بەرەی گەلە.
- ماوەی دوو مانگ بەسەر ڕووداوەکانی لالەزار تێپەڕ دەبێت، تاوەکو ئێستا دادگا ڕۆڵی نەبووە لە چارەسەرکردن و یەکلایکردنەوەی کێشەکان.
- داوا لە حکومەت دەکەین لێکۆڵینەوە لەگەڵ فەرماندەکانی ئەو هێزانە بکات کە هێرشەکەیان ئەنجام دا.
- داواكارین هەڵمەتی دەستگیركردنی ئەندام و لایەنگرانی بەرەی گەل ڕابگیرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 50 خولەک لەمەوپێش
کۆمیسیۆن بۆ ئاڤا: ھەڵبژاردن لە کاتی خۆیدا بەڕێوەدەچێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەركردەیەكی بەرەی گەل: هەڕەشەمان لێدەکرێت
- ببینە و ببیستە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمەڵێک گەنج بە خشتی قوڕ هاوشێوەی کۆن خانووەکانیان دروست دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
بەراورد بە دوێنێ مسقاڵێک زێڕ 40 هەزار دینار دابەزی
3 کاتژمێر لەمەوپێش
دەرکەوتووە هەشت کەسایەتیی بەناوبانگی تورکیا ماددەی هۆشبەریان بەکارهێناوە
4 کاتژمێر لەمەوپێش
بە سپۆنسەری ئاڤا میدیا فێستیڤاڵی پاییزەی پیرمام لە بەنداوی گۆمەسپان بەڕێوەدەچێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش
منارە و مزگەوتێکی دێرینی دهۆک سەرنجی گەشتیارانی بیانی ڕادەکێشێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش
"کاتی هالۆوین" لە پایتەختی پۆڵەندا بەڕێوەچوو
6 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 50 خولەک لەمەوپێش
کۆمیسیۆن بۆ ئاڤا: ھەڵبژاردن لە کاتی خۆیدا بەڕێوەدەچێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەركردەیەكی بەرەی گەل: هەڕەشەمان لێدەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەمیلە گەردی: 98%ـی خەڵكی عێراق متمانەیان بە سیستمی بانكی نییە
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
براوەی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی پشتگیری ئیسرائیل دەکات