د. هەمیلە گەردی، پسپۆری بانکی تایبەت لە زەنگی بازاڕی ئاڤا
ئاڤا نیوز
پسپۆڕێکی بانکی دەڵێت، بەپێی توێژینەوەیەکی مەیدانی؛ 98%ـی خەڵکی عێراق متمانەیان بە سیستمی بانکی نییە و خۆیان پارەکانیان بە کاش هەڵدەگرن، بەڵام دۆخەکە لە هەرێمی کوردستان ئێستا گونجاوترە و هۆشیاریی هاونیشتمانیان بۆ پشتبەستن بە سیستمی بانکی، پێشکەوتنی بەخۆیەوە بینیوە.
لێدوانی فەرمی: د. هەمیلە گەردی، پسپۆری بانکی تایبەت بە ئاڤا وتی، خزمەتگوزارییە داراییەکانی بانکەکانی عێراق لاوازن و کارەکانیان وەک پێویست شەفاف و جێی متمانە نین، هۆکارەکەشی ئەوەیە؛ مامەڵە داراییەکان لە عێراق، یاسا و ڕێنمایی رێکنەخراوە و هاووڵاتیانیش وەک پێویست شارەزای زانستی دارایی نین.
- ئەو پسپۆرە ئاماژەی بەوەشکرد، دوای ڕاگەیاندنی پرۆژەی هەژماری من، ئێستا ئاستی هۆشیاریی هاونیشتمانیانی هەرێمی کوردستان بۆ سیستمی بانکی بەرەوپێشچووە و قۆناغێکی زۆر باشی بڕیوە، بەڵام بەشێک لەو بانکانەی لە پرۆژەکە بەشدارن، لەئاست خواستی حکومەت و بەکارهێنەر -ئەوانەی هەژماری بانکییان لەو بانکانە کردووەتەوە- نین.
بابەتە ستراتیژییەکە: زانستی دارایی سێ لایەن تێیدا بەشدارن؛ حکومەت، بانک (حکومی و ئەهلی) و هۆشیاری تاک، هەردوو حکومەتی هەرێمی کوردستان و فیدڕاڵ لە چوارچێوەی پرۆژەی هەژماری من و تەوتینی مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینان، هەنگاوێکی گەورەی لە بەدیجیتاڵیکردنی مامەڵەی دارایی ناوە، وەڵامدانەوەی هاونیشتمانیانیش لەئاست ئەو هەنگاوەی حکومەتە، بەڵام بەشێک لە بانکەکان وەک دامەزراوەیەکی قازانجویست مامەڵە دەکەن و خزمەتگوزارییە بانکییەکانیان لە ئاست خواستی سەردانیکاران و مامەڵەکارانیان نین.
زانیاریی زیاتر: ڕوونیشی کردەوە، ڕکابەری نێوان بانکەکان لەسەر بنەمای پێشکەشکردنی زۆرترین خزمەتگوزاری نییە، بەڵکو لەسەر بنەمای خزمایەتی و ناسینی کەسایەتیی سیاسی و بەرپرسانی سەربازییە.
هۆکارە زانراوەکان: بە بۆچوونی ئەو پسپۆڕە بانکیە ئەمانەی خوارەوە هۆکارن بۆ لاوازی سیستمی بانکی لە عێراق:
- بێ متمانەیی هاووڵاتیان بە بانکەکانی عێراق و پشتبەستن بە مامەڵەی کاش.
- مامەڵەی قازانجویستانەی بەشێک لە بانکەکان، بەجێگەی پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی بانکی بە مامەڵەکارانیان.
- سستی و لاوازی ئاپی ئەلیکترۆنیی بانکەکان و پێنەدانی زانیاریی پێویست بە بەکارهێنەر.
- ئەزموونی کارمەندانی بانکەکان وەک پێویست نییە و لە زانستی دارایی شارەزا نین.
- سستی لایەنی تەکنیکی و دیجیتاڵی کە وەک پێویست هاوکاری سستمی بانکی نین.
- دژیەکی ڕێسا و ڕێنماییەکانی مامەڵەی دارایی لەنێوان عێراق و ئەو وڵاتانەی کە بەنیازن وەبەرهێنان لەنێو عێراقدا بکەن.
- سەختی و دژواری ڕێکارە بانکییەکان، کە وایکردووە کارئاسانی بۆ هاونیشتمانیان بەدی نەکرێت.
کاریگەری و لێکەوتەکان: لاوازی بانکە ئەهلییەکانی عێراق وایکردووە، متمانەی هاووڵاتیان بە سیستمی بانکی لاواز بێت و بەجێگەی دانانی پارەکانیان لە بانک، پارەی کاش لە ماڵەوە هەڵبگرن، بەمەش 92% بۆ 95%ـی پارەی نەختینەیی عێراق لە دەرەوەی سیستمی بانکی ئاڵوگۆڕی پێ دەکرێت، جگەلەوەش؛ بێ متمانەیی بە بانکە بازرگانییەکانی عێراق وایکردووە، وەبەرهێنەرانی ناوخۆیی و دەرەکی نەتوانن دەستپێشەخەریی وەبەرهێنان لە ناو عێراقدا بکەن و ترسیان هەیە لەوەی سەرمایەکانیان بفەوتێت، لەپاڵ ئەوەش، وەبەرهێنەری بیانی هەست بە دژیەکی ڕێسا و ڕێنماییەکانی پەیوەست بە مامەڵەی دارایی لەنێوان وڵاتی خۆی و عێراقدا دەکات و، ڕووبەڕووی ڕێکاری سەخت و دژواری مامەڵەکردن دەبنەوە.
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان بەفر دەبارێت
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- بزنس
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی زێڕ و زیو بەرز دەبێتەوە
- بزنس
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهای دینار بەرامبەر دۆلار دادەبەزێت
- بزنس
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی لە داڤۆس: ئەمساڵ کارەبای هەموو کوردستان دەکەین بە 24 کاتژمێری
- بزنس
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
د. محەممەد شوکری: 16 ناوچەی پیشەسازی لە هەرێمی کوردستان دروست دەکەین
- بزنس
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
مسقاڵێک زێڕی عەیار 21 گەیشتە ملیۆنێک و 25 هەزار دینار




