چەندین دۆسیەی دەستپاکی لەسەر سوودانی دەکرێنەوە و ڕەوانە دادگا دەکرێن
- عێراق
- 19 تشرینی یەکەم

محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق
ئاڤا نیوز
لەسەر سکاڵای شەش ئەندامی پەرلەمانی عێراق و بەهۆی "پێشێلکردنی دەستوور، یاسای بودجە و بڕیارەکانی دادگای فیدڕاڵی"، سەرۆکایەتیی داواکاری گشتیی عێراق داوای لە دادگای لێکۆڵینەوەی کەرخ کرد لێکۆڵینەوە لەو سکاڵایانە بکات کە لەسەر سەرۆکوەزیرانی عێراق تۆمارکراوە.
وێنە گەورەکە: محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەی مانگی داهاتوو لیستێکی تایبەت بەخۆی بەناوی (هاوپەیمانیی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان) دروستکردووە و ئەوەش نیگەرانی بەشێک لەلایەنەکانی لێکەوتووەتەوە، چونکە پۆستی سەرۆکوەزیران بەهۆی ئەوەی دەسەڵاتێکی زۆری سەربازیی، دارایی و کارگێڕیی لەبەردەستە، لایەنەکان گومان دەکەن سوودانی پۆستەکەی لە یەکلایی کردنەوەی کێبرکێی هەڵبژاردن بەلای خۆیدا بەکاربهێنێت.
نووسراوی فەرمی: ڕۆژی 16ی ئەم مانگە سەرۆکایەتیی داواکاری گشتیی عێراق سکاڵای هاوبەشی شەش پەرلەمانتاری ڕەوانەی دادگای لێکۆڵینەوەی کەرخ کرد، کە تیایدا داواکراوە لە دۆسیەی دەستپاکیدا لێکۆڵینەوە لە کار و بڕیارەکانی ئەم دواییەی سوودانی بکرێت، چونکە بە بڕوای ئەو پەرلەمانتارانە سوودانی بە ئاشکرا پۆستەکەی بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن بەکاردەهێنێت و ڕۆژانە لەسەر ڕاسپاردەی کاندیدەکانی هاوپەیمانێتییەکەی، پلە بەرزکردنەوە و سوپاس و پێزانین بۆ فەرمانبەران دەوڵەت دەردەکات.
دیارترین ئەو خاڵانەی پەرلەمانتاران سکاڵایان لەسەر تۆمارکردووە:
یەکەم: سوودانی بڕیاری چوار سەرۆکایەتییەکەی پێشێلکردووە کە کۆمیسیۆن کردوویەتی بە بڕیار، بەگوێرەی بڕیاری سەرۆکایەتییەکانیش نامەی سوپاس و پێزانین و پێدانی زەوی بە فەرمانبەران بەر لە هەڵبژاردن پێویستە ڕابگیرێت، پەرلەمانتارەکان دەشڵێن سوودانی تەنیا وەڵامی داواکاری کاندیدەکانی هاوپەیمانێتییەکەی پەیوەست بە داواکاری خەڵک دەداتەوە کە ژمارەیان 400 کاندیدە لە سەرانسەری عێراق، ئەوەش مانای وایە پۆستەکەی بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن بەکاردەهێنێت.
دووەم: سوودانی دەستی کردووە بە هەڕەشە و بێزارکردنی سەرکردەی پارتە سیاسییەکان و کاندیدەکانی دەرەوەی هاوپەیمانێتییەکەی، هەڕەشەکانیش گەیشتووەتە ئاستی بێڕێزی بە شەرەف و نامووس، بۆ ئەوەش نموونەی لێدوانێکی بەها ئەعرەجی کاندیدی هاوپەیمانێتییەکەی سوودانی بە بەڵگە دەهێننەوە.
سێیەم: عالییە نسەیف، ئەندامی پەرلەمانی عێراق و جێگری سەرۆکی لیژنەی دەستپاکی لە لێدوانێکدا ڕایگەیاندووە کە یەکێک لە کاندیدەکانی هاوپەیمانێتییەکەی سوودانی بە "حوتی گەندەڵی" ناسراوە.
چوارەم: سوودانی بڕیارەکانی دادگای فیدڕاڵی بۆ کۆتاییهێنان بە بەڕێوەبردنی پۆستەکانی بەڕێوەبەری گشتیی و بەرەوە سەرەوەی پێشێلکردووە، تائێستاش دەیان و سەدان پۆست بەشێوەی وەکالەت بەڕێوەدەبرێن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- تەندروستی
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
توێژینەوەیەک: بەکارهێنانی مۆبایل بەر لە تەمەنی 12 ساڵی مەترسیدارە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

توێژینەوەیەک: بەکارهێنانی مۆبایل بەر لە تەمەنی 12 ساڵی مەترسیدارە
3 کاتژمێر لەمەوپێش

گۆڕێکی بە کۆمەڵ لە دەڤەری برادۆست دەدۆزرێتەوە
3 کانوونی یەکەم

پیاوێکی ڕووسی حەوت مانگە شەوانە لە پارکەکانی هەولێر دەخەوێت
3 کانوونی یەکەم

پارێزگاری دهۆک: پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێب لە زاخۆ پێشوازی زۆر باشی لێکراوە
2 کانوونی یەکەم

پارکی دۆستایەتی چینی میللی لە شاری هەولێر کرایەوە
2 کانوونی یەکەم
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سوننەکان نەخشەڕێگای حکومەتی نوێ دادەڕێژن
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
دەوڵەتی یاسا: سزادانی حیزبوڵڵا و حووسییەکان خواستی ئەمریکایە
- عێراق
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستانی نامەیەکی چوارچێوەی هەماهەنگی وەرناگرێت و ڕەتیدەکاتەوە






