ڕوونکردنەوەیەک لە بانکی ناوەندییەوە لەبارەی قەرزە دەرەکی و ناوخۆییەکانی عێراق
- عێراق
- 19 تشرینی یەکەم

لۆگۆی بانکی ناوەندیی عێراق
ئاڤا نیوز
بانکی ناوەندی عێراق دەڵێت، قەرزی دەرەکی وڵات کەمتر لە 13 ملیار دۆلار و قەرزی ناوخۆییش 91 ترلیۆن دینارە ئەوەش دەکاتە 43%ـی کۆی بەرهەمی ناوخۆیی وڵات، بەگوێرەی پێوەرە نێودەوڵەتییەکانیش ئەم ڕێژەیە لە سنووری ئاسایی دایە و گرفت بۆ دۆخی ئابووری وڵات دروستناکات.
وێنە گەورەکە: بەهۆی زیادبوونی پابەندییەکانی بەگوێرەی یاسای بودجە، قەبارەی قەرزە ناوخۆییەکانی حکومەتی عێراق گەیشتووەتە 91 تریلیۆن دینار، هەرچەندە بەرپرسانی حکومەت دڵنیایی دەدەن کە هیچ مەترسییەک لەسەر دۆخی دارایی وڵات نییە، بەڵام بەوتەی حەیدەر ئەلشێخ، شارەزای ئابووری عێراق، ئەو ڕێژەی قەرزە مەترسیدارە و دەبێت چاکسازی دارایی بکرێت و خەرجییەکانیش کەمبکرێتەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بانکی ناوەندی عێراق لە ڕاگەیێنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، پێشبینی کورتهێنان لە یاسای بودجەی سێ ساڵەدا 191.5 تریلیۆن دینار بووە، بەڵام بە کرداری تەنیا 35 تریلیۆن دینار قەرزکراوە ئەوەش بەگوێرەی دەروازەکانی یاسای بودجە وەرگیراوە، واتە تەنیا 18,2 %ـی کورتهێنان بە کرداری قەرزی بۆ کراوە. ئەوەش نیشانەی ئاستی بەرزی هەماهەنگی نێوان حکومەت و بانکی ناوەندییە بۆ کۆنترۆڵکردنی دۆسیەی قەرز.
زانیاریی زیاتر: بانکی ناوەندی دەڵێت، قەرزی دەرەکی عێراق ناگاتە 13 ملیار دۆلار (جگە لەو قەرزانەی ڕژێمی پێشوو کە عێراق پابەند نییە بە دانەوەیان) و دەوڵەتیش بەهیچ شێوەیەک کەمتەرخەمی لە داناوەی قەرزەکان نەکردووە، قەرزی ناوخۆش گەیشتووەتە 91 تريليۆن دينار، کە 56 تريليۆن ديناری کەڵەکەبوونی قەرزەکان بووە تا ساڵی 2022، بۆ پڕکردنەوەی کورتهێنانی یاسای بودجەی سێ ساڵەش 35 تريليۆن دينار قەرزکراوە کە زۆرینەی لە بانکەکانی حکومەت وەرگیراوە، ئێستاش کار دەکەن بۆ ئەوەی ئەو قەرزانە بۆ دەرفەتی وەبەرهێنان بگۆڕن واتە پابەندییەکان بکەن بە دەرفەتی وەبەرهێنان.
بانکی ناوەندی عێراق دەشڵێت، ئێستا کۆی قەرزەکان ناگاتە 43%ـی تێکڕای بەرهەمی ناوخۆیی ئەوەش مانای وایە ڕێژەیەکی ئاساییە و گرفت بۆ ئابووریی دروستناکات، بانکی ناوەندیش کار بۆ ئەوە دەکات ڕوانگەیەکی دارایی بۆ ساڵانی داهاتوو پێشکەش بکات و تێیدا پشتیوانی هەوڵەکانی حکومەت دەکات بۆ فرەجۆرکردنی سەرچاوەکانی داهاتوو و زیادکردنی داهاتە نانەوتییەکان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 11 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئاگرەکەی پاكستان بۆ نزیکەی 50 کەس بەرز بووەوە






