
دابەشکردنی نەوتی سپی لە هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
وا بڕیارە دابەشکردنی نەوتی سپی لە ناوچەكانی دەوروبەری شاری هەولێر دەستپێبکات و بڕی بەنزینی پاڵپشتیکراویش لە پارێزگای هەولێر زیاتر بکرێت.
وێنە گەورەکە: ئەمساڵ پێش هاتنی وەرزی سەرما و سۆڵە دابەشکردنی نەوتی سپی بەسەر هاونیشتمانیان دەستیپێکرد، لە هەفتەی ڕابردووەوە دابەشکردنی نەوت لە ناوچە شاخاوییەکان دەستیپێکردووە و بەردەوامە.
لێدوانی فەرمی: سالار محەممەد، لێپڕسراوی بەشی پشکنین لە بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی هەولێر، بە ئاڤا میدیای گوت: دوای ئەوەی لە ڕۆژانی ڕابردوو دابەشکردنی نەوتی سپی لە ناوچە شاخاوییەکان دەستیپێکرد، وا بڕیارە لە سبەی سێشەممەوە 20-10-2025 دابەشكردنی نەوت لە دەوروبەری هەولێر دەستپێدەکات.
زانیاری زیاتر: دەوروبەری هەولێر کە سنووری قوشتەپە و بەحرکە و بنەسڵاوە و خەبات دەگرێتەوە و بۆ 22 ملیۆن و 561 هەزار لیتر نەوتی بۆ دابین کراوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بۆ دابەشكردنی نەوتی سپی پارێزگای هەولێر و ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بەسەر سێ ناوچە دابەش کراوە، بازنەی یەکەمی ناوچە شاخاوییەکان، بازنەی دووەم دوروبەری هەولێر، بازنەی سێیەم سەنتەری شاری هەولێر، دابەشکردنی نەوت لە بازنەی یەکەم دەستپێدەکات دواتر بە بازنەی دووەم ، ئینجا بازنەی سێیەم.
لەلایەکی دیکەوە: بڕیارە لە سبەی سێشەممەوە 21-10-2025 بڕی بەنزینی پاڵپشتیکراو، لە 14 بەنزینخانەوە زیاد بکرێت بۆ 30 بەنزینخانە، چونکە بڕی ئەو بەنزینەی بۆ هەولێر دابینکراوە لە 14 تانکەرەوە بۆ 30 تانکەر زیاد دەکرێت.
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 52 خولەک لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئاگرەکەی پاكستان بۆ نزیکەی 50 کەس بەرز بووەوە






