ساڵی ڕابردوو زیاتر لە هەزار حاڵەتی شێرپەنجەی مەمک لە هەرێمی کوردستان تۆمار کراوە
- هەواڵ
- 21 تشرینی یەکەم

هێمای ڕووبەڕووبوونەوەی شێرپەنجەی مەمک
ئاڤا نیوز
بەگوێرەی ئامارێک لە ساڵی 2024 دا نۆ هەزار و 43 حاڵەتی تووشبوون بە شێرپەنجەی مەمک لە عێراق تۆمار کراوە، لەو ژمارەیەش هەزار و 465 لە هەرێمی کوردستان بووە.
وێنە گەورەکە: بەمەبەستی ڕووبەڕووبوونەوەی شێرپەنجەی مەمک، لە هەرێمی کوردستان جیا لە سەنتەرەکانی دەستنیشان کردن و چارەسەرکردنی نەخۆشیەکە، بەردەوام کار لەسەر هۆشیارکردنەوەی هاونیشتمانیان لەو نەخۆشیەکە دەکرێت، چونکە شێرپەنجەی مەمک ئەگەر لە قۆناغی سەرەتا دەستنیشان بکرێت چارەسەر کردن و چاکبوونەوەی نەخۆشەکە ئاسانتر دەبێت.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی عێراق، ساڵی ڕابردوو نۆ هەزار و 43 حاڵەتی تووشبوون بە شێرپەنجەی مەمک لە عێراق تۆمار کراوە، لەو ژمارەیەش هەزار و 465 لە هەرێمی کوردستان بووە، هاوکات 697 توشبووی باشوور و ناوەڕاستی عێراق لە هەرێمی کوردستان نەخۆشییەکەیان دەستنیشان کراوە و چارەسەرییان بۆ کراوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەرپرسانی تەندرووستی هەرێمی کوردستان دووپاتی دەکەنەوە، هۆکاری تۆمارکردنی ئەم نەخۆشانەی شێرپەنجە لە هەرێمی کوردستان بۆ باشی خزمەتگوزارییەکان و زوو تۆمارکردنیان و کارئاسانییەکان لە چارەسەرکردنیان دەگەڕێتەوە.
چارەسەرکان: لە هەرێمی کوردستان چوار سەنتەری چارەسەر کردنی شێرپەنجەی مەمک هەن:
- کلینکی نەخۆشییەکانی مەمک لە نەخۆشخانەی شار لە شاری سلێمانی
- کلینکی نەخۆشییەکانی مەمک لە شاری دهۆک
- سەنتەری نەخۆشییەکانی مەمک لە نەخۆشخانەی نازدار بامەڕنی لە هەولێر
- کلینکی نەخۆشییەکانی مەمک لە نەخۆشخانەی ڕزگاری لە شاری هەولێر
زانیاریی زیاتر: لە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان کلینکی نەخۆشییەکانی مەمک لە نەخۆشخانەی ڕزگاری لە شاری هەولێر کرایەوە و ئامێر و پێداویستییەکانی بۆ دابین کراوە، هاوکات هۆڵی نەشتەرگەری هەیە بۆ هەر نەخۆشێک کە پێویستی بە نەشتەرگەری هەبێت، تاقیگەیەکیش هەیە بۆ پشکنینی ئەو نمونانەی وەردەگیرێن.
لە لایەکی دیکەوە: ئامێریكی پشکنینی مەمۆگرافی تایبەت بە پشکنین و دەستنیشانکردنی شێرپەنجەی مەمک بۆ ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین دابین کراوە.
خاڵە ئەرێنییەکان: لە سەرجەم سەنتەری نەخۆشییەکانی مەمک، پزیشکی پسپۆری نەشتەرگەری، تیشک و سۆنەر، نەخۆشییەکانی مەمک هەیە.
بە تەنیشت ئەم بابەتەوە: لە هەولێر پسپۆڕی جوانکاری هەیە، تایبەت بەو کەسانەی بەهۆی شێرپەنجەوە مەمکی دەبڕێتەوە، دەتوانرێت نەشتەرگەری جوانکارییان بۆ بکرێت.
ئەمەش بزانە: بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی، ڕێژەی تووشبوون بە شێرپەنجە لە هەرێمی کوردستان لە خوار ستانداردەکانە و 0.15%ـیە.
باکگراوند: لە لێدوانێکی پێشووی د.سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی ڕایگەیاند: 98% بۆ 99%ـی چارەسەری شێرپەنجە لە نەخۆشخانە حکومییەکان دەکرێت، لەبەرئەوەی چارەسەری شێرپەنجە تێچووی زۆرە و لە نەخۆشخانە ئەهلییەکان ئەو چارەسەرییانە ناکرێن، بەشی زۆری ئەو نەخۆشانەی لە هەرێمی کوردستانیش چارەسەر وەردەگرن خەڵکی باشوور و ناوەڕاستی عێراقن، بەشێکیشیان ئاوارە و پەنابەرن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 15 خولەک لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لوتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- بزنس
- 43 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 23 خولەک لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئاگرەکەی پاكستان بۆ نزیکەی 50 کەس بەرز بووەوە






