
سیستمی زانکۆلاین
ئاڤا نیوز
ژمارەیەک قوتابی و کەسوکاریان ناڕەزایەتییان لە سیستمی زانکۆلاین هەیە و دەڵێن، هەندێک قوتابی لە پۆلی 12هەمان کۆنمرەیان هەیە، بەڵام ناویان بە شێوەی جیاواز گەڕاوەتەوە.
وێنە گەورەکە: ساڵانە دەرچووانی پۆلی 12ـی ئامادەیی بۆ وەرگرتنیان لە زانکۆ و پەیمانگا حکومییەکان لە ڕێگەی سیستمی زانکۆلاین، داواکاری پێشکەش دەکەن، ناوەکانیش بەپێی کۆنمرەی قوتابییان و داواکاری بۆ ئەو بەشانەی پڕی دەکەنەوە بەپێی هەندێک مەرج و ڕێنمایی و پێوەری زانستی بە شێوەی کریدت ناوی قوتابییان لە زانکۆ و پەیمانگە حکومییەکان دەگەڕێتەوە.
چیرۆکی سەرەکی: ژمارەیەک قوتابی و کەسوکاریان ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن 16 قوتابی کە کۆنمرەی هەموویان 96.667، کەچی هەشت کەسیان ناویان لە خوێندنی خۆڕایی کۆلێژی پزیشکی ددانی زانکۆی هەولێری پزیشکی هاتووەتەوە، هەشت کەسەکەی دیکەش ناویان لە هەمان کۆلێژ هاتووەتەوە، بەڵام بەشێوەی پاراڵێڵ، واتا لە کۆلێژی پزیشکی ددان دەبێت بە پارە بخوێنن، ئەمەش ناڕەزیەتیی لێکەوتووەتەوە.
لیدوانی فەرمی: تارا مەهدی، دایکی یەکێک لەو قوتابیانە بە ئاڤا میدیای گوت: کوڕەکەی من و 17 قوتابی دیکە هەمان کۆنمرەیان هەیە، کەچی منداڵەکەی ئێمە و حەوت قوتابی دیکە ناویان بە پاراڵێڵ لە کۆلێژی پزیشكی ددانی زانکۆی هەولێری پزیشکی هاتووەتەوە، هەشت قوتابییەکەی دیکە ناویان لە خوێندنی بێ پارە گەڕاوەتەوە، ئەوەش ئەرکی ئێمە قورس دەکات، چونکە ساڵانە دەبێت زیاتر لە پێنج ملیۆن دینار پارەی خوێندنی ئەم کۆلێژە بدەین، ئەمە لە کاتێکدایە کورسییەکانی ئەم بەشە کەمکراوەتەوە، بۆیە داوا دەکەین هەموو ئەو قوتابییانەی هەمان کۆنمرەیان هەیە بە یەک شێوە لەو بەشە وەربگیرێن و جیاوازیان لە نێوان نەکرێت.
بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: سەرچاوەیەک لە وەزارەتی خوێندنی باڵا بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، ئەم بابەتە پێوەرێکی زانستییە و لەسەر بنەمای وانەی تایبەتمەند "الدروس المفضلة" دەبێت.
زانیاریی زیاتر: بەپێی سەرچاوەکەی وەزارەتی خوێندنی باڵا، کاتێک ژمارەیەک قوتابی داواکاری بۆ بەشێک پێشکەش دەکەن کە هەمان کۆنمرەیان هەیە، لەو کاتە کۆنمرەی وانە تایبەتمەندەکان دەکرێتە پێوەر بۆ ڕیزبەندی قوتابیان، ئەوانەی لە پێشەوی ڕیزبەندین ناویان لە خوێندنی بەخۆرای دەگەڕێتەوە تا کورسییەکان تەواو دەبن، ئەوانی دیکەش ناویان لە کورسی پاراڵێڵ دەگەڕێتەوە. کاتێکیش ژمارەی ئەو قوتابیانەی هەمان کۆنمرەیان هەیە و داواکاری وەرگرتن پێشکەشی بەشێک دەکەن، بەڵام ژمارەی پێشکەشکاران زیاترە لە ژمارەی کورسیەکانی ئەو بەشە، بەهەمان شێوە وانە تایبەتمەندەکان دەکرێتە پێوەر بۆ پڕکردنەوەی کورسیەکانی خۆڕایی و پارالێل، ئەوانەشی کورسی ئەو بەشەیان بەرناکەوێت، ناویان لە بەشێکی دیکەی خوارتر دەگەڕێتەوە.
- ئەو سەرچاوەیەی وەزارەتی خوێندنی باڵا دەشڵێت: وانە تایبەتمەندەکانیش بەپێی بەشەکان دەگۆرێت، بۆ نموونە بۆ بەشی پزیشکی ددان کاتێک کۆنمرەی پێشکەشکاران هەمان کۆنمرەیە، هەرسێ بابەتی کیمیا و فیزیا و زیندەوەرزانی دەکرێتە بنەما، بۆ بەش و کۆلێژەکانی دیکە بەپێی پسپۆڕیەتیی بەشەکە وانە تایبەتمەندەکان دەگۆڕێن. ئەمە پێوەرێکی زانستییە و بەپێی ڕێنمایی وەرگرتنی قوتابیان لە زانکۆ حکومییەکان لە ئەنجوومەنی وەزارەت پەسەند کراوە و هەموو ساڵێک کاری پێدەکرێت.
باکگراوند: بۆ ئەمساڵی خوێندن 54 هەزار و 278 دەرچووی پۆلی 12ـی ئامادەیی لە ڕێگەی زانکۆلاینەوە لە زانکۆ و پەیمانگە حکومییەکان وەرگیراون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 3 خولەک لەمەوپێش
نزیکەی 11 ملیار دینار بۆ تووشبووانی تالاسیمیا خەرج دەکرێت
- جیهان
- 54 خولەک لەمەوپێش
بۆیەکەمجار لە ژاپۆن ئافرەتێک بە سەرۆکوەزیران هەڵبژێردرا
- بزنس
- 57 خولەک لەمەوپێش
دەست بە دابەشکردنی پارەی گەنمی جووتیارانی سلێمانی دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
نزیکەی 11 ملیار دینار بۆ تووشبووانی تالاسیمیا خەرج دەکرێت
3 خولەک لەمەوپێش
ئەمساڵ لە دهۆکەوە زیاتر لە هەزار و 400 تۆن سماق و برنج هەناردەی تورکیا کراوە
25 خولەک لەمەوپێش
بۆیەکەمجار لە ژاپۆن ئافرەتێک بە سەرۆکوەزیران هەڵبژێردرا
54 خولەک لەمەوپێش
ئەمساڵ زیاتر لە 149 هەزار ئۆتۆمبێل هێنراوەتە هەرێمی کوردستان
2 کاتژمێر لەمەوپێش
سرووشتی هاوینەهەواری ئاوێسەر لە وەرزی پاییزدا جوانتر خۆی دەنوێنێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 3 خولەک لەمەوپێش
نزیکەی 11 ملیار دینار بۆ تووشبووانی تالاسیمیا خەرج دەکرێت
- جیهان
- 54 خولەک لەمەوپێش
بۆیەکەمجار لە ژاپۆن ئافرەتێک بە سەرۆکوەزیران هەڵبژێردرا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمڕۆ کۆتا بەشی کارمەندانی سەر سندوقەکانی دەنگدان ڕاهێنانیان پێ دەکرێت