
عەبدوڵڵای حاجی مەحموود
ئاڤا نیوز
لە گوندی گوڵەخانە لە شارەزوور شەڕ لەنێوان هێزێكی محەممەدی حاجی مەحموود، سكرتێری پارتی سۆسیال دیموكرات و عەبدوڵای برای ڕوویداوە كە بەمدواییە لەو حیزبە جیابووەوە، بەپێی زانیارییەكانی پەیامنێری ئاڤا نیوز "ئاڕبیجی نراوە بە ماڵی عەبدوڵڵا حاجی مەحموود و کورەکەی و كەسێكی دیكە بریندارن".
چی ڕوویدا: پەیامنێری ئاڤا نیوز لە شوێنی ڕووداوەكەیە و گوتی "دابان عەبدوڵای حاجی مەحموود خۆی و هێزێك چوونەتە پرسگەی سەرەكی گوڵەخانە ویستوویانە بچنەوە خانووەكەی خۆیان و دواتر دەمەقاڵە و پاشانیش شەڕ دروستبووە و چەكی قورس و ئاسایی تێدا بەكارهێنراوە".
زانیاریی بەدەستهاتوو: پەیامنێری ئاڤا نیوز زانیویەتی "محەممەدی حاجی مەحمود 15 خولەک دەرفەتی پێداون خۆیان ڕادەست بکەن یان شوێنەکە جێبهێڵن".
زانیاریی زیاتر: "ئەو كەسەی بریندارە شۆفێری شێخ سەروەر ئەندامی سەركردایەتی سۆسیال دیموكراتە لە باڵی عەبدوڵای حاجی مەحموود". فەرهاد تۆفیق گوتەبێژی پارتی سۆسیال دیموكرات ئەمەی بە پەیامنێری ئاڤا نیوز گوتووە.
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 33 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن






