
نەخشەی دروستکردنی دوو پارکی گەورە لە هەولێر
ئاڤا نیوز
وا بڕیارە لە ئایندەیەکی نزیکدا دوو پارکی گەورەی دیکە لە شاری هەولێر دروست بکرێن، پارکەکان دەکەونە هەریەکە لە عەنکاوە، گەڕەکی وەزیران.
وێنە گەورەکە: لەماوەی تەمەنی کابینەی نۆیەمدا، هەوڵەکان بۆ کەمکردنەوەی گۆڕانی کەش و هەوا دەستیانپێکردووە، ئەمساڵ لە هەولێر دروستکردنی پێنج پارک چوونەتە بواری جێبەجێکردن و دوو پارکی دیکەش دروست دەکرێن. لەگەڵ ئەوەشدا پشتێنەی سەوزایی دەستیپێکردووە.
لێدوانی فەرمی: سەروەر وەیسی کەریم، بەرپرسی هۆبەی بەشی ڕاگەیاندنی ئەندازەی پارکەکانی هەولێر بە ئاڤای ڕاگەیاند، بۆ زیادکردنی ڕێژەی سەوزایی و بڕیاری دروستکردنی دوو پارکی دیکەی گەورە دراوە و هەزاران داریان لێ دەچێنرێت و ڕێژەی سەوزایی لە هەولێر بە ئاستێکی بەرچاو زیاد دەکات.
زانیاریی زیاتر: بەگوێرەی ئەو ئامارەی بەڕێوەبەرایەتی ئەندازەی پارکەکان بە ئاڤای ڕاگەیاندووە وردەکاری دروستکردنی پارکەکان بەمجۆرەن:
- پارکی گەڕەکی وەزیران، ڕووبەرەکەی 19 هەزار مەتر دووجایە، 13 هەزار مەتر دووجا دەکرێتە سەوزایی، 960 داری جۆراوجۆر و هەشت هەزار گوڵی جیاوازی لێ دەچێنرێت.
- پارکی عەنکاوە، لەسەر ڕووبەری 60 هەزار مەتر دووجا دروست دەکرێت، لەو ڕووبەرە 28 هەزار مەتر دووجا دەکرێتە سەوزایی. نۆ هەزار و 651 دار و 22 هەزار و 500 گوڵی جۆراوجۆری لێ دەچێنرێت. لە پارکەکە گۆڕەپانێکی شانۆیی، سێ یاریگای تێنس، شوێنی ڕۆیشتنی پیادەی وەرزش دروست دەکرێت. لەگەڵ ئەوەشدا نافورەیەکی مۆسیقا دروست دەکرێت کە ڕووبەرەکەی 600 مەتر دووجایە.
باکگراوند: هەر ئەمساڵ پێنج پارکی گەورە لە هەولێر دروستکران، هەریەکە لە پارکی سەوزایی یەکتربڕی 150 مەتری، پارکی سەوزایی یەکتربڕی 120 مەتری، پارکی ڕەشکین، پارکی گەڕەکی ناز ناز، پارکی گەڕەکی ژیان. جگە لەم پارکانە پێشتێنەی سەوزایی هەولێر خرایە بواری جێبەجێکردن و لەماوەیەکی کەمدا حەوت ملیۆن داری فستق و زەیتون دەچێنرێت.
دوایین هەواڵەکان
- تەندروستی
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
- جیهان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕووسیا ئامادەکاری دەکات بۆ چۆڵکردنی وێستگەی ئەتۆمی بوشەهر لە ئێران
- عێراق
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
زێدان و مالیکی: بە هەموو شێوەیەک دەستوەردانی دەرەکی ڕەت دەکەینەوە
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراقچی بۆ ڕێگری لە هێرشی ئەمریکا بۆ سەر ئێران دەچێتە تورکیا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
7 کاتژمێر لەمەوپێش

سوورییەکان بۆ کارەبا پشت بە وزەی خۆر دەبەستن
10 کاتژمێر لەمەوپێش
تیپی هونەرە میللییەکانی دهۆک بە نوێنەرایەتیی كوردستان بەشداریی فێستیڤاڵێكی نێودەوڵەتی دەكات
14 کاتژمێر لەمەوپێش

پلاستیک زیانە تەندروستییەکان دوو هێندە دەکات
14 کاتژمێر لەمەوپێش

عێراق پێنجەم زیانلێکەوتووترین وڵاتە بەهۆی کەشوهەواوە
14 کاتژمێر لەمەوپێش
- ژینگە
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: بارانبارین تا زیاتر لە 10 ڕۆژی دیکە بەردەوام دەبێت
- ژینگە
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق پێنجەم زیانلێکەوتووترین وڵاتە بەهۆی کەشوهەواوە
- ژینگە
- 28 کانوونی دووەم
لە مەرزی کێلێ 21 شۆفێر لەناو بەفردا ڕزگار دەکرێن
- ژینگە
- 28 کانوونی دووەم
شێخ دارا: سەرما دەشکێت و بارانبارین 10 ڕۆژی دیکە بەردەوام دەبێت
- ژینگە
- 27 کانوونی دووەم
شەپۆلێکی نوێی بەفر و باران هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە






