سوودانی بۆ ڕۆبیۆ: واشنتن خۆی لە هەر هەنگاوێکی تاکلایەنە بەبێ ڕاوێژ لەگەڵ بەغدا بەدووربگرێت
- عێراق
- 22 تشرینی یەکەم

وێنەی سەرۆکوەزیرانی عێراق و مارکۆ ڕۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا
ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیرانی عێراق داوای لە وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کرد، واشنتن خۆی لە گرتنەبەری هەر هەنگاوێکی تاکلایەنە بەرامبەر عێراق و پرسە ناوخۆییەکانی بەدووربگرێت بەبێ ڕاوێژ و گفتوگۆ لەگەڵ بەغدا، جەختیشی لە بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات لە پێنج بواردا کردەوە.
وێنە گەورەکە: دوێنێ وەزارەتی ئەمریکا بڵاویکردەوە، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، مارکۆ ڕۆبیۆ جەختی لەسەر پێویستیی دەستبەجێی چەککردنی ئەو میلیشیایانە کردەوە کە لەلایەن ئێرانەوە پشتگیری دەکرێن. هاوکات ڕوبیۆ پیرۆزبایی لە سوودانی کردووە بەبۆنەی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان لە ڕێگەی بەندەری جەیهان.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق درەنگانێکی شەوی ڕابردوو بڵاویکردەوە، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیران پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە مارکۆ ڕۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکاوە پێگەیشتووە و هەردوولا باسیان لە پەیوەندییەکانی بەغدا و واشنتن و هەوڵە هاوبەشەکان بۆ زیاتر پتەوکردنی هاوبەشی قوڵ و فرەڕەهەندی نێوان هەردوو وڵات کردووە، ئەویش لەبوارەکانی سیاسی، ئابووریی، کولتووری، ئەمنیی و سەربازیی.
- سوودانی بە مارکۆ ڕۆبیۆیی وتووە، حکومەتەکەی لە بەهێزکردنی پەیوەندییەکان و جێبەجێکردنی ڕێککەوتن و لێکتێگەیشتنەکانی لەگەڵ ئەمریکا بەردەوام دەبێت، بەتایبەتیش ئەو بوارانەی پەیوەندییان بە هاوبەشی ئابووریی، وەبەرهێنان، ڕاکێشانی سەرمایەداران و ڕەخساندنی کەشێکی لەبارەوە هەیە بۆ کۆمپانیاکانی ئەمریکا تا بێن و لە وڵاتدا وەبەرهێنان بکەن.
- نووسینگەی سەرۆکوەزیران دەشڵێت، سودانی جەختی لەوە کردەوە کە پەیوەندی دۆستانەی نێوان بەغدا و واشنتن لەسەر بنەمای دیالۆگی بنیاتنەر و پەیوەندیی بەردەوام لە ڕێگەی چەندین کەناڵی جیاوازەوە دامەزراوە، کە بەرژەوەندی هاوبەش بەرز دەکاتەوە و متمانەی هاوبەش دەچەسپێنێت، لە چوارچێوەی ڕاوێژ و هەماهەنگیی بەردەوام بۆ بەدیهێنانی ئامانجە هاوبەشەکان و جەختی لە "پێویستی دوورکەوتنەوە لە هەر هەنگاوێکی تاکلایەنە لە دەرەوەی چوارچێوەی پەیوەندی و ڕاوێژ کردەوە."
- لەبارەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقیش "هەردوولا باسیان لە شایستەی دەستووری کرد بۆ هەڵبژاردنەکانی داهاتووی عێراق و سەرۆکوەزیران پابەندبوونی حکومەتی بۆ بەهێزکردنی پڕۆسەی دیموکراسی دووپاتکردەوە، بەشێوەیەک سەقامگیری سیاسی و گەشەپێدانی بەردەوام لە عێراقدا بچەسپێنێت".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا خێزانێکی لێقەوماوی چەمچەماڵ بۆ هەتا هەتایە دڵخۆش دەکات
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەرزی یەکەم دەست پێ دەکات
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی: 2025 ساڵی سەركەوتنی چاكسازییەكانی حكومەت بوو
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەوێنە؛ کاروانی هاوکارییەکانی ئاڤا میدیا لەناو شاری چەمچەماڵ
13 کاتژمێر لەمەوپێش

بە وێنە؛ کۆتا شەوی هەڵمەتی ئاڤا بۆ کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ لێقەوماوانی سنووری چەمچەماڵ
13 کانوونی یەکەم

هاووڵاتییەکی دهۆک بە گریانەوە 2500 دۆلار بۆ هەڵمەتی ئاڤا دەهێنێت
13 کانوونی یەکەم

ئەندازیارانی ژیریی دەستکرد بوونە کەسایەتیی ساڵی گۆڤاری تایم
12 کانوونی یەکەم

بەوێنە؛ گەورەترین کامپەینی کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی چەمچەماڵ لە ئاڤا میدیا
12 کانوونی یەکەم
- عێراق
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
چوارچێوەی هەماهەنگی بڕیارێکی یەکلاکەرەوە لەسەر سەرۆکوەزیرانی داهاتوو دەدات
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا خێزانێکی لێقەوماوی چەمچەماڵ بۆ هەتا هەتایە دڵخۆش دەکات
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەرزی یەکەم دەست پێ دەکات
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی: 2025 ساڵی سەركەوتنی چاكسازییەكانی حكومەت بوو
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی سیاسیی نیشتمانی داوای دیاریکردنی یەکەم دانیشتنی پەرلەمان دەکات






