قشلە و کۆڵانی عارەبان لە هەولێر بە شێوازێکی کولتووری نۆژەن دەکرێنەوە
- کولتوور
- 22 تشرینی یەکەم
ئاڤا نیوز
قشلە و کۆڵانی عارەبان لە شاری هەولێر کە یەکێکن لە کۆنترین شوێنەکان، نۆژەن دەکرێنەوە، جێگری پارێزگاری هەولێر دەڵێت، بۆ ئەو مەبەستە دەرخستەمان ئاراستەی ئەنجوومەنی وەزیران کردووە و چاوەڕێی ڕەزامەندین.
چیرۆکی سەرەکی: لە هەوڵێک بۆ پاراستن و پەرەپێدانی میراتی کولتووری شاری هەولێر، پڕۆژەی نۆژەنکردنەوەی قشلە و کۆڵانی عارەبان دەستیپێکردووە. ئەم پڕۆژەیە بە دوو قۆناغ جێبەجێ دەکرێت، کە لە قۆناغی یەکەمدا ژێرخانی کارەبا و ئاو و ئاوەڕۆ بۆ ناوچەکە دروست دەکرێت و لە قۆناغی دووەمیشدا خانووەکان و قشلەکە نۆژەن دەکرێنەوە.
کۆڵانی عارەبان، کە درێژییەکەی کیلۆمەترێک و 600 مەترە، لە شەقامی سوڵتان موزەفەرەوە دەستپێدەکات و تا شەقامی باتا درێژ دەبێتەوە. ئەم کۆڵانە یەکێکە لە شوێنە کۆن و مێژووییەکانی هەولێر، کەوتووەتە ناوچەی بەفەرزۆن و مێژووەکەی بۆ زیاتر لە 100 ساڵ دەگەڕێتەوە.
ناوچەی بەفەرزۆن ئەو ناوچە کۆنانەی ناوەڕاستی شاری هەولێر دەگرێتەوە کە بەپێی ماستەرپلان وەک ناوچەی پارێزراو دیاریکراون.
لێدوانی فەرمی: مەسعود کاڕەش، جێگری پارێزگاری هەولێر، بە ئاڤای ڕاگەیاند: "گوژمەی قۆناغی یەکەمی پڕۆژەکە 850 ملیۆن دینارە، دەرخستەمان بۆ ئەنجوومەنی وەزیران کردووە و چاوەڕێی ڕەزامەندین."
لە قۆناغی دووەمی پڕۆژەکەدا، قشلە و خانووەکانی ئەم کۆڵانە بە شێوازێکی کولتووری و هاوشێوەی شێوازی کۆن نۆژەن دەکرێنەوە. دیزاینی ئەم بەشە تەواو بووە و لە ئێستادا سەرقاڵی ئامادەکردنی دەرخستەی پڕۆژەکەین بۆ قۆناغی دووەم.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 17 خولەک لەمەوپێش
لەداڤۆسەوە "دەستەی ئاشتیی" غەززە واژۆ دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم
- کولتوور
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- کولتوور
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
نەجمەدین غوڵامی: دەبێت کورد پشت بەخۆی ببەستێت
- کولتوور
- 19 کانوونی دووەم
مۆزەخانەیەک بۆ هەوادارانی سامورایی دەکرێتەوە
- کولتوور
- 18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت




