سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لەکاتی بەسەرکردنەوەی ڕێگای کەسنەزان - گۆمەسپان
ئاڤا نیوز
مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی کوردستان کارەکانی ڕێگای کەسنەزان - گۆمەسپان بەسەردەکاتەوە و سەرسامی خۆی لە خێرا بەڕێوەچوونی پڕۆژەکە دەردەبڕێت.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ پێنجشەممە 23-10-2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی کوردستان پڕۆژەی دووسایدی کەسنەزان - گۆمەسپانی بەسەر کردەوە، ڕێگاکە پڕۆژەیەکى گرنگ و ستراتیژییە، لەلایەن کۆمپانیای هێمن گرووپەوە لە سنوورى هەولێر جێبەجێ دەکرێت.
پەیامی فەرمی: مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی کوردستان وێڕای دەستخۆشی لە سەرپەرشتیار، ئەندازیار و کرێکارانی پڕۆژەکە، جەختی لە گرنگیی تەواوبوونی پڕۆژەکەی لە کاتی دیاریکراو بە پێی ڕێنمایی و پێوەرەکان کردەوە.
لێدوانی فەرمی: ئەمیر عەبدولخالق، بەڕێوەبەری پڕۆژەکانی ڕێگاوبانی کۆمپانیای هێمن گرووپ بە ئاڤای وت: "مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی کوردستان سەرسامی خۆی لە خێرا بەڕێوەچوونی پڕۆژەکە دەربڕی، زۆر دڵی بە کواڵیتیی پڕۆژەکە خۆش بووە و دەستخۆشی لە ستافی کۆمپانیاکەمان کردووە."
بە گوتەی ئەمیر عەبدولخالق، ئێستا سایدێکی ڕێگاکە تەواو بووە، سایدەکەی تر لە قۆناغی تەواوبووندایە، ڕێگاکە لە کۆتاییەکانی ئەمساڵ بەڕووی شۆفێراندا دەکرێتەوە.
زانیاریی زیاتر: درێژیی شەقامەكە نزیکەی 16 كیلۆمەترە، پانی هەر سایدێك 11 مەترە، دوو ڕێڕەوی سەرەكی و ڕێڕەوێكی فریاگوزاریی دەبێت، پڕۆژەکە لە كۆتایی شەقامی كەسنەزان دەستپێدەكات، لە دەربەندی گۆمەسپان كۆتایی دێت. پڕۆژەکە لە 4 پرد، ئەرندەرپاسێک و 40 ئاوبەری سندووقی قەبارە جیاواز پێکدێت، پەرژینی خۆپاراستن و سیستمی ئاوەڕۆی هەیە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا نزیکەی 30 خانووی دیكه بۆ زیانلێكهوتووان دابین دهكات
- ژینگە
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
کەشناسی لەبارەی زیادبوونی تەمومژ هۆشداریی دەداتە شۆفێران
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر ئاسایی بوونەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

هەزاران کتێب پێشکەش بە کتێبخانەی گشتیی چەمچەماڵ دەکرێت
12 کاتژمێر لەمەوپێش

ئەهوەن بەرگ گۆرانییەک بە ژیریی دەستکرد بۆ لافاوەکەی چەمچەماڵ دروست دەکات
12 کاتژمێر لەمەوپێش

کارەساتی جیهانی بەڕێوەیە؛ کشتوکاڵ لە لێواری لەناوچووندایە
16 کاتژمێر لەمەوپێش

جەنجاڵترین شارەکانی جیهان بۆ هاتووچۆی ئۆتۆمبێل دەستنیشان کران
19 کاتژمێر لەمەوپێش

شۆڕشێک لە نەشتەرگەری؛ چاوێکی ڕۆبۆتی داهێنراوە زۆر لە چاوی مرۆڤ بەهێزترە
22 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا نزیکەی 30 خانووی دیكه بۆ زیانلێكهوتووان دابین دهكات
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر ئاسایی بوونەوە
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی بەرگریی تورکیا: فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانمان لە دەریای ڕەش خستە خوارەوە
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕێگەی هەڵمەتی ئاڤا میدیاوە خانوو بۆ پێشمەرگەیەکی یەکێتی دەکڕدرێت






