
گرافیک ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
وەزیری دەرەوەی عێراق ڕایدەگەیێنێت، لەگەڵ هاوتا کرواتییەکەی، پرسی نەوت و وەبەرهێنان لە بواری غازدا. جگە لەوەش، گفتوگۆیان لەسەر پرسی لێخۆشبوونی دیپلۆماتکارانی عێراقی لە وەرگرتنی ڤیزا بۆ چوونە ناو کرواتیا کردووە.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ شەممە (25ی تشرینی یەکەمی 2025)، فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق، لەگەڵ جۆردان گریلیچ ڕادمان، هاوتا کرواتییەکەی، ڕێگاکانی بەهێزکردنی هاوکاریی نێوان بەغدا و زاگرەبیان لە بوارەکانی وزە و وەبەرهێنانی غازدا تاوتوێ کرد.
لێدوانی ڕۆژنامەوانی: فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لەگەڵ هاوتا کرواتییەکەی، ڕایگەیاند: "کۆبوونەوەکە بابەتی نەوت و وەبەرهێنانی غازی گرتەوە، لەگەڵ تاوتوێکردنی دەرفەتەکانی هاوکاری لە بواری پاککردنەوەی میندا، چونکە کرواتیا کۆمپانیای پێشکەوتووی هەیە لەم بوارەدا."
زانیاریی زیاتر: فوئاد حوسێن وتیشی: "ڕێککەوتن کراوە لەسەر ئەنجامدانی کۆبوونەوەیەک لە نێوان نوێنەرانی کۆمپانیایەکی کرواتی تایبەتمەند لە بواری وزە و هاوتا عێراقییەکانیان لە بەغدا، جگە لە ئەنجامدانی گفتوگۆ لە نێوان وەزارەتی ناوخۆی عێراق و کۆمپانیایەکی کرواتی تایبەتمەند لە دروستکردنی چەکی سووکدا."
لەلایەکی دیکەوە: وەزیری دەرەوە ئاماژەی بەوەشکرد، "هاوکات بابەتی لێخۆشبوونی دیپلۆماتکارانی عێراقی لە وەرگرتنی ڤیزا بۆ چوونە ناو کرواتیا تاوتوێ کرا"، جەختیشی کردەوە کە "هەردوولا هەوڵی بەهێزکردنی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکان دەدەن بە شێوەیەک کە خزمەت بە بەرژەوەندییەکانی هەردوو وڵات بکات."
لە بەرامبەردا: جۆردان گریلیچ ڕادمان، وەزیری دەرەوەی کرواتیا، "ڕێز و پێزانینی وڵاتەکەی دەربڕی بۆ هەڵوێستی عێراق لە پشتگیریکردن لە بەهێزکردنی ئاشتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا و جەختی کردەوە لەسەر پشتیوانیی کرواتیا بۆ یەکپارچەیی و سەروەریی عێراق." ئاماژەی بەوەشدا کە "توانای فراوان هەیە بۆ پەرەپێدانی هاوکارییە دوو قۆڵییەکان، بەتایبەت لە بواری وزەدا."
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 19 خولەک لەمەوپێش
ئۆکرانیا دەستبەرداری خواستی ئەندامێتی لە ناتۆ دەبێت
- هەواڵ
- 26 خولەک لەمەوپێش
بۆ پۆستی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی عێراق موسەننا سامەڕایی نزیکترینە
- عێراق
- 37 خولەک لەمەوپێش
قۆناغی سێیەمی پڕۆژەی ڕێگای گەشەپێدان دەست پێ دەکات
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا خێزانێکی لێقەوماوی چەمچەماڵ بۆ هەتا هەتایە دڵخۆش دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەوێنە؛ کاروانی هاوکارییەکانی ئاڤا میدیا لەناو شاری چەمچەماڵ
16 کاتژمێر لەمەوپێش

بە وێنە؛ کۆتا شەوی هەڵمەتی ئاڤا بۆ کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ لێقەوماوانی سنووری چەمچەماڵ
13 کانوونی یەکەم

هاووڵاتییەکی دهۆک بە گریانەوە 2500 دۆلار بۆ هەڵمەتی ئاڤا دەهێنێت
13 کانوونی یەکەم

ئەندازیارانی ژیریی دەستکرد بوونە کەسایەتیی ساڵی گۆڤاری تایم
12 کانوونی یەکەم

بەوێنە؛ گەورەترین کامپەینی کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی چەمچەماڵ لە ئاڤا میدیا
12 کانوونی یەکەم
- بزنس
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕاوێژکاری سەرۆکوەزیرانی عێراق: ناجێگیریی بەهای دۆلار کاتییە
- بزنس
- 13 کانوونی یەکەم
ئەورووپا 210 ملیار یۆرۆی ڕووسیا بلۆک دەکات
- بزنس
- 13 کانوونی یەکەم
نرخی نەوتی عێراق گەیشتە ئاستی خوار 60 دۆلار
- بزنس
- 11 کانوونی یەکەم
له دوو ههفتهی داهاتوودا مووچهی مانگى 10 خهرج دهكرێت






