
وێنەی چەند چەكدارێكی جەیشولعەدل- گێتی
ئاڤا نیوز
شەوی چوار شەممە چەکدارەکانی "جەیشولعەدل" لە دوو هێرشی جیاوازدا دامەزراوە ئەمنییەکانیان لە باشووری ڕۆژهەڵاتی ئێران کردە ئامانج، 11 کارمەندی ئەمنی ئێرانیان کوشت و 10 کەسی دیکەشیان بریندار کرد.
وێنە گەورەکە: بە گوێرەی هەواڵی میدیا فەرمییەکانی ئێران لە دوو هێرشی چەکدارانی گرووپی " جەیش ئەلعەدل " لە شەوی چوارشەممەدا بارەگاکانی سوپای پاسدارانی ئێرانیان لە ڕاسک و چابەهار لە ناوچەکانی سیستان و بەلووچستان کردە ئامانج. لانیکەم 15 چەکدار لە ڕووبەڕووبوونەوەی هێزە ئەمنییەکان کوژراون.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: " جەیشولعەدل"گرووپێکی چەکدارییە لە باشووری ڕۆژهەڵاتی ئێران و لە پارێزگای بەلوچستانی ڕۆژئاوای پاکستان چالاکە.
" جەیشولعەدل " کێیە؟
گرووپێکی چەکداری بەلووچەکانی دژ بە حکومەتی ئێرانە، وەک خۆیان دەڵێن " لە ئێران خەبات بۆ مافە نەتەوەیی بەلووچەکان دەکەین" لەکاتێکدا حکومەتی ئێران و حکومەتەکانی ڕۆژئاوا بە ئەمریکاشەوە دەیخەنە لیستی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکانەوە.
ساڵی چەند دامەزراوە؟
ئەو گرووپە لە ساڵی 2012 سەریهەڵدا و بە شێوەیەکی سەرەکی لە ئەندامانی گرووپی چەکداری جوندوڵڵا پێکدێت، کە دوای ئەوەی ئێران زۆربەی ئەندامەکانی دەستگیرکرد، لاواز بوو.
ئامانجی چییە؟
"جەیشولعەدل" لە دژی ئێران کاردەکات و خۆی بە داکۆکیکار لە مافی سوننە لە ئێران" دادەنێت، هەوڵدەدات سەربەخۆیی پارێزگای سیستان لە ڕۆژهەڵاتی ئێران و ناوچەی بەلووچستان لە باشووری ڕۆژئاوای پاکستان بەدەست بهێنێت. ئەمەش ئامانجێکی هاوبەش بۆ هەردوو حکومەت درووست دەکات.
دوو دەیەیە پێکدادانی خوێناوی هەیە
ژمارەی بەلووچەکان لە ئێران نزیکەی چوار بۆ پێنج ملیۆن کەسە، زۆرینەیان لە پارێزگای سیستان و بەلووچستان کە دەکەوێتە ڕۆژهەڵات و باشووری ڕۆژهەڵاتی ئێران نیشتەجێن، ماوەی زیاتر لە دوو دەیە دەبێت پێکدادانی خوێناوی لە نێوان چەکدارانی بەلووچ و هێزە سەربازییەکانی ئێران بەردەوامە.
هۆکارەکانی بوونی"جەیشولعەدل" لە بەلووچستان
ئەندامانی ئەم گرووپە سەر بە مەزهەبی نەتەوەیی بەلووچن و لە هەردوو دیوی سنوورەکە دەژین.
پاکستان پێداگری لەسەر ئەوە دەکات کە ئەو گرووپە هیچ ئامادەیییەکی ڕێکخراویان لە پارێزگاکە و هیچ شوێنێکی دیکەدا نییە، بەڵام دان بەوەدا دەنێت کە ڕەنگە هەندێک چەکدار لە ناوچە دوورەدەستەکانی بەلوچستان خۆیان حەشاردابێت، کە لە ڕووی ڕووبەرەوە گەورەترین پارێزگای وڵاتەکەیە.
بۆچی " جەیشولعەدل " سەرچاوەی گرژی نێوان ئێران و پاکستانە؟
ئێران و پاکستانی خاوەن چەکی ئەتۆمین، هەردوولاش لە مێژە گومانیان هەیە لە هێرشە چەکدارییەکان.
هێرشەکان بۆ سەر هێزە ئەمنییەکانی ئێران و پاکستان لەم ساڵانەی دواییدا زیادی کردووە و هەر لایەنێک ئەوەی دیکەیان بە تاوانبار دەزانن کە چاوپۆشی لە مانەوەی ئەو چەکدارانە لە سنووەرەکانیان دەکەن.
لە ئێرانەوە هێرش دەکەنە سەر پاکستان
پاکستان دەڵێت: بەڵگەی هەیە کە جوداخوازانی بەلووچ لە ئێران دەمێننەوە، بەڵگەکان دەریدەخەن هەر لەوێوە هێرش بۆ سەر هێزەکانی پاکستان دەکەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرمایەداران بە سەدان ملیۆن دینار بەشداری کەمپەینی ئاڤا دەکەن
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای شەش ڕۆژ جەنگ؛ ترەمپ ئاگربەستی نێوان تایلەند و کەمبۆدیای ڕاگەیاند
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
لەتیف ڕەشید و ڤلادیمێر پووتین کۆبوونەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئەندازیارانی ژیریی دەستکرد بوونە کەسایەتیی ساڵی گۆڤاری تایم
18 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ گەورەترین کامپەینی کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی چەمچەماڵ لە ئاڤا میدیا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

عێراق: ئاستی ئاو لە بەنداوەکان 700 ملیۆن مەتر سێجا زیادی کردووە
11 کانوونی یەکەم

هەزاران ئاوارەی کەرتی غەززە لەناو لافاو ژیان دەگوزەرێنن
11 کانوونی یەکەم

بەپێی ئەو زمانەی قسەی پێ دەکات، دەنگی مرۆڤ دەگۆڕێت
11 کانوونی یەکەم
- ڕاپۆرت
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
چیرۆکەکانی ژێر خێمەکانی ئاڤا
- ڕاپۆرت
- 11 کانوونی یەکەم
چیرۆکی "ڕۆژی قیامەت" لە قوتابخانەکەی چەمچەماڵ
- ڕاپۆرت
- 10 کانوونی یەکەم
تورکیا و سووریا خۆیان بۆ هێرشکردنە سەر هەسەدە ئامادە دەکەن






