نرخی زێڕ لە بازاڕەكانی كوردستان لەماوەی چەند ڕۆژێكدا 60 هەزار دینار دابەزیوە
- بزنس
- 25 تشرینی یەکەم

نمایشکردنی زێڕ لە بازاڕی زەڕەنگرانی هەولێر
ئاڤا نیوز
ئەمڕۆ بۆرسەی سەندیكای زێڕینگەرانی كوردستان، نرخی زێڕی كەم كردەوە؛ لەكاتێكدا نرخی زێڕ خۆی 849 هەزار دینار بوو، بەڵام نرخی ئەمڕۆی زێڕی بە 840 هەزار ڕاگەیاند. لەماوەی 10 ڕۆژیشدا نزیكەی 60 هەزار لە نرخەكەی دابەزیوە.
چیرۆكی سەرەكی: بەهۆی زیادبوونی كڕینی زێڕ لەلایەن بانكە ناوەندییەكان و سندووقەكانی وەبەرهێنان لەلایەك و لاوازبوونی بەهای دۆلار و گۆڕانكارییە جیۆسیاسییەكان لەلایەكی دیكەوە، ئەمساڵ نرخی زێڕ بەردەوام لە بەرزبوونەوەدایە و نرخی ئۆنسەیەك زێڕ لە ئاستەكانی چوار هەزار و 113 دۆلاردایە.
لێدوانی فەرمی: زێڕینگەر فایەق فەهد، بە ئاڤای ڕاگەیاند، ماوەی نۆ هەفتە تاوەكو دە هەفتە، نرخی زێڕ بە بەردەوام بەرزدەبووەوە، دەبووایە جۆرێك سەقامگیری بۆ بازاڕی زێڕ بگەڕێندرێتەوە؛ بەراورد بە 10 ڕۆژی ڕابردوو، نرخی زێڕ لە بازاڕەكانی كوردستان نزیكەی 60 هەزار دینار دابەزیوە، ئەمەش دۆخی بازاڕی تاڕاددەیەك ئاسایی كردووەتەوە و ئێستا هاونیشتمانیان زیاتر تەماشاكەری دۆخەكەن كە پێشتر بە لێشاو ڕوویان لە كڕینی زێڕ كردبوو.
ئەوەی پێشبینی دەكرێت: هەفتەی ئاییندە، هەفتەیەکی گرنگ و چارەنووسساز دەبێت بۆ بازارەکان، بەو پێیەی رۆژی 29ـی ئەم مانگە، ئەنجوومەنی یەدەگی فیدراڵیی ئەمریكی، بڕیار لەبارەی ڕێژەی سووی بانکی دەدات، بۆ ئەمەش سێ سیناریۆ هەن:
سیناریۆی یەكەم: بەهێزترین سیناریۆیە، ئەویش کەمکردنەوەی ڕێژەی سووە بە 25 خاڵی بنەرەتی.
سیناریۆی دووەم: دەنگۆی دابەزاندنی ڕێژەی سووی بانکی هەیە بە 50 خاڵ، ئەمەش بەهۆی داخرانی حکومەت و نەبوونی داتای پیویست لەسەر ئابووری.
سیناریۆی سێیەم: كە لاوازترینە، ئەویش ئەوەیە؛ دەستکاری ڕێژەی سووی بانکی نەکرێت.
- جگە لە داتا ئابوورییەکان، پرسی رێککەوتنی چین و ئەمریکا لەسەر کانزا دەگمەنەکان و پێناسی گومرگی، بەتایبەت دوای گەشتەکەی دۆناڵد ترەمپ بۆ كیشوەری ئاسیا، بازارەکان چاوەڕوانی ئەنجامی سەردانەکەن ئەگەر ڕێککەوتن بكەن، ڕەنگە زێڕ دابەزینێک بکات، ئەگەر رێککنەکەون ئەوا مەترسی لەسەر بەرزبوونەوەی زیاتری نرخەکان دروست دەبێت.
- جگە لە چین و ئەمریکا، بابەتی سزاکانی ئەمریکا بۆ سەر ڕووسیا، هەڵپەساردنی پەیوەندییە بازرگانییەکانی لەگەڵ کەنەدا، پرسی جووڵەی هێز بۆ فەنزوێلا و کەناراوەکانی، ئەمانە ناڕوونی بازار زیاتر دەکەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 42 خولەک لەمەوپێش
چێشتخانە گەڕۆکەکە ئەمڕۆ لە چەمچەماڵ دەست بە دابەشکردنی خواردن دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

شۆڕشێک لە نەشتەرگەری؛ چاوێکی ڕۆبۆتی داهێنراوە زۆر لە چاوی مرۆڤ بەهێزترە
40 خولەک لەمەوپێش

بەوێنە؛ کاروانی هاوکارییەکانی ئاڤا میدیا لەناو شاری چەمچەماڵ
17 کاتژمێر لەمەوپێش

بە وێنە؛ کۆتا شەوی هەڵمەتی ئاڤا بۆ کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ لێقەوماوانی سنووری چەمچەماڵ
13 کانوونی یەکەم

هاووڵاتییەکی دهۆک بە گریانەوە 2500 دۆلار بۆ هەڵمەتی ئاڤا دەهێنێت
13 کانوونی یەکەم

ئەندازیارانی ژیریی دەستکرد بوونە کەسایەتیی ساڵی گۆڤاری تایم
12 کانوونی یەکەم
- بزنس
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕاوێژکاری سەرۆکوەزیرانی عێراق: ناجێگیریی بەهای دۆلار کاتییە
- بزنس
- 13 کانوونی یەکەم
ئەورووپا 210 ملیار یۆرۆی ڕووسیا بلۆک دەکات
- بزنس
- 13 کانوونی یەکەم
نرخی نەوتی عێراق گەیشتە ئاستی خوار 60 دۆلار
- بزنس
- 11 کانوونی یەکەم
له دوو ههفتهی داهاتوودا مووچهی مانگى 10 خهرج دهكرێت






