دوای 11 ساڵ لە وەستانی گەشتە ئاسمانییەکان لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستپێدەکاتەوە

شەیری بکە لە:
دوای 11 ساڵ لە وەستانی گەشتە ئاسمانییەکان لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستپێدەکاتەوە

دیمەنی بەشی پێشوازی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ

ئاڤا نیوز

پارێزگاری نەینەوا دەڵێت، هەفتەی داهاتوو گەشتە ناوخۆییەکان لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستپێدەکەن و دوای گرێبەستیش لەگەڵ کۆمپانیای بەڕێوەبردنی فڕۆکەخانەکە، گەشتە دەرەکییەکانیش دەستپێدەکات.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ناوەڕاستی مانگی تەمموزی ئەمساڵ و دوای 11 ساڵ لە داخرانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق فڕۆکەخانەی مووسڵی دوای نۆژەنکردنەوە و بوونیادنانەوەی کردەوە، بڕیاریش بوو دوای دوو مانگ واتە ناوەڕاستی مانگی ئەیلوول گەشتەکان لە فڕۆکەخانەکە دەستپێبکەن.

لێدوانی فەرمی: عەبدولقادر دەخیل، پارێزگاری نەینەوا بە ڕۆژنامەی سەباحی ڕاگەیاندووە، لەسەر ڕاسپاردەی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیران و بەشێوەی کاتی تا ڕێکارەکانی گرێبەست لەگەڵ کۆمپانیای بەڕێوەبردنی فڕۆکەخانەکە تەواو دەبن، هەفتەی داهاتوو فڕۆکەخانەی مووسڵ تەنیا بەڕووی گەشتە ناوخۆییەکاندا دەکرێت.

دەشڵێت، ئێستا چاوەڕێی تەواوکردنی ڕێکارەکانن بۆ واژۆکردنی گرێبەست لەگەڵ ئەو کۆمپانیایەی ئەرکی بەڕێوەبردنی فڕۆکەخانەکەی لە ئەستۆ دەبێت و تاقیکردنەوەی کۆمپانیاکەش ماوەیەک کاتی دەوێت، بۆیە ئەم ماوەیە دەسەڵاتی فڕۆکەوانی شارستانی عێراق خۆی سەرپەرشتی گەشتەکان و فڕۆکەخانەکەش دەکات.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ