پەکەکە: لەسەر داوای ئۆجەلان تەواوی هێزەکانمان لە تورکیا دەکشێنینەوە
- کوردستان
- 26 تشرینی یەکەم

دیمەنی ئەو کۆنگرەی پەکەکە تیایدا بڕیاری کشانەوەی هێزەکانی لە تورکیادا
ئاڤا نیوز
بەڕێوەبەری تەڤگەری ئازادی کوردستان کە ڕێکخراوێکی سەر بە پەکەکەیە وەک هەنگاوی دووەمی پرۆسەی ئاشتی بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە، لە بەشێکی بەیاننامەکە ئاماژە بە کشانەوەی هێزەکانی پەکەکە کراوە لە تورکیاوە بۆ ئەو ناوچانەی وەک خۆیان ناویان لێناوە "هەرێمی پاراستنی میدیا" و ئەو ناوچانەشی کە مەترسی پێکدادانی هەیە.
چیرۆکی سەرەکی: لە سەرەتای ئەمساڵەوە پرۆسەیەکی گشتگیر لە تورکیا بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کورد دەستیپێکردووە. تورکیا ناوی لێناوە "تورکیای بێ تیرۆر" و پەکەکە ناوی لێناوە "پرۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک".
- ڕۆژی 27ـی شوباتی ئەمساڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان، ڕێبەری پەکەکە بانگەوازێکی بڵاوکردەوە و داوای کرد پەکەکە کۆنگرەی خۆ هەڵوەشاندنەوە ئەنجام بدات. پەکەکە ڕۆژی 1ـی ئاداری ئەمساڵ ئاگربەستی شەڕی ڕاگەیاند. ڕۆژی 5-7-2025 پەکەکە کۆنگرەی 12ـی خۆی ئەنجامدا و بڕیاریدا سەرجەم ڕێکخستنەکانی هەڵوەشێنێتەوە. ڕۆژی 11-7-2025 گرووپێکی 30 کەسی پەکەکە چەکیان دانا و چەکەکانیان سووتاند.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەڕێوەبەرایەتیی تەڤگەری ئازادی کوردستان، ئەمڕۆ یەکشەممە بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە کە ناوەڕۆکەکەی بەمشێوەیەیە:-
- دوای گه‌یشتنی شه‌ڕ و پێكدادانه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به ئاستی مه‌ترسی زۆر جددی له‌سه‌ر ئاینده‌ی كورد و توركیا، ساڵی ڕابردوو له‌سه‌ر بانگه‌وازییه‌كانی سه‌رۆككۆماری توركیا و سه‌رۆكی گشتی مەهەپە ده‌وڵه‌ت باخچه‌لی و پاشان ڕێبه‌ر عه‌بدوڵڵا ئۆجەلان پرۆسه‌یه‌ك ده‌ستیپێكرد و ئه‌م پرۆسه‌یه‌ش كه به بانگه‌وازی "ئاشتی و كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتیک"ـی ڕێبه‌ر عه‌بدوڵڵا ئۆجەلان له 27ـی شووباتی 2025ـدا به ناسنامه‌ی خۆی گه‌یشت به قۆناغێكی تا دواڕاده گرنگ و هه‌ستیار.
- ئەم هه‌ڵوێسته بوێرانه و فیداكارانه‌یه‌ی كورد كه هه‌میشه لایه‌نگری ئاشتی و دیموكراسی و ئازادیی بووه، به‌شێوه‌یه‌كی گشتیی له ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی توركیاش پێشوازییه‌كی گه‌رمی لێكرا.
- سه‌ره‌ڕای هه‌ڵوێسته ناته‌واوه‌كانی لایه‌نی به‌رامبه‌ر، ڕێبه‌ر عه‌بدوڵڵا ئۆجەلان و بزووتنه‌وه‌ی ئازادیخوازی كوردستان به ئامانجی وه‌لاوه‌نانی هه‌موو ئه‌و مه‌ترسییه سه‌ختانه‌ی به‌رۆكی كورد و توركیای گرتووه، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانرێت بناغه‌ی ژیانی ئازادی، دیموكراتی و برایه‌تیی سه‌ده‌ی داهاتوو دابنرێت و پرۆسه‌ی ئاشتی و كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتی به قۆناغی دووه‌م بگه‌یەندرێت، له هه‌وڵی هه‌نگاوی نوێی كردارییدایه. له‌م چوارچێوه‌یه‌دا و له‌سه‌ر بنچینه‌ی به‌رنامه و بڕیاره‌كانی كۆنگره‌ی 12 و به ده‌ستووری ڕێبه‌ر عه‌بدوڵڵا ئۆجەلان ده‌ستمانكرد به هه‌نگاوی كشانه‌وه‌ی ئه‌و هێزانه‌مان له توركیا له‌به‌رده‌م ئه‌گه‌ری مه‌ترسی پێكداداندان و زه‌مینی له‌بارن بۆ ڕوودانی ئه‌گه‌ری نه‌خوازراو.
- کشانه‌وه‌كه له ناوچه سنوورییه‌كانی توركیاوه به‌ره‌و هه‌رێمه‌كانی پاراستنی میدیا ده‌كرێت و به‌شێك له‌و گرووپانه‌ی گه‌یشتوون به هه‌رێمه‌كانی پاراستنی میدیا ئێستا لێرەن، هاوكات له‌و سه‌نگه‌رانه‌ی ناوچه سنوورییه‌كانیشدا كه ئه‌گه‌ری پێكدانان و هه‌ر ئه‌گه‌رێكی نه‌خوازراویان له‌سه‌ره، ڕێوشوێنی هاوشێوه و سازه‌ندانه گیراونه‌ته‌به‌ر.
- زۆر ڕوون و ئاشكرایه كه ئێمه پابه‌ندین به بڕیاره‌كانی كۆنگره‌ی 12ـوە و به‌بڕیاریشین له جێبه‌جێكردنی دا. به‌ڵام بۆ جێبه‌جێكردنییان پێویسته ده‌ستبه‌جێ ئه‌و هه‌نگاوه یاسایی و سیاسییانه‌ی پرۆسه‌كه بنرێن كه مه‌رجی بڕیاره‌كانی كۆنگره‌ی 12ـی پەکەکە بوون. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته پێویسته یاسای ڕاگوزەری تایبه‌ت به پەکەکە به بنچینه وه‌ربگیردرێت و بۆ به‌شداریكردن له سیاسه‌تی دیموكراتییانه‌ش ده‌ستبه‌جێ یاساكانی په‌یوه‌ست به ئازادی پێویست و ئه‌نتیگراسیۆنی دیموكراتی ده‌ربكرێن.
- هه‌ر كه‌سێك خۆی له‌م ژیانه‌دا ده‌بینێته‌وه پێویسته له ئاستی هه‌ڵمه‌تی سه‌رتاسه‌ریدا بۆ سه‌ركه‌وتنی "پرۆسه‌ی ئاشتی و كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتی" تێبكۆشێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 22 خولەک لەمەوپێش
نرخی گەشتی عەمرە بەرز دەبێتەوە
- هەواڵ
- 58 خولەک لەمەوپێش
هێزێکی وەزارەتی ناوخۆی سووریا گەیشتە قامیشلۆ
- کو‌لتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دەلیل دیلانار گۆرانییک بۆ پاڵپشتیی ڕۆژئاوای کوردستان بڵاودەکاتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئیسپانیا بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ تەمەنی خوار 16 ساڵ قەدەغە دەکات
3 کاتژمێر لەمەوپێش

کەشناسیی عێراق: بارانی بەخوڕ و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
5 کاتژمێر لەمەوپێش

باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
17 کاتژمێر لەمەوپێش

لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
18 کاتژمێر لەمەوپێش

میدیای ئیسرائیل: شەڕی ئێران نزیکەی 10 ملیار دۆلاری تێدەچێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 22 خولەک لەمەوپێش
نرخی گەشتی عەمرە بەرز دەبێتەوە
- هەواڵ
- 58 خولەک لەمەوپێش
هێزێکی وەزارەتی ناوخۆی سووریا گەیشتە قامیشلۆ
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هێمن سەید موراد: هەولێر پێنج هێندەی پێویستیی ناوخۆ هێڵکە بەرهەمدەهێنێت






