لە ڕووباری دیجلە لە کاتی گەڕان بۆ تەرمێک، ژمارەیەک تەرمی دیکە دۆزرانەوە

شەیری بکە لە:
لە ڕووباری دیجلە لە کاتی گەڕان بۆ تەرمێک، ژمارەیەک تەرمی دیکە دۆزرانەوە

گەڕان بە شوێن تەرمی حوسێن باسم و دۆزینەوەی تەرمی دیکە

ئاڤا نیوز

لە ئەنجامی گەڕان بەدوای تەرمی حوسێن باسم، گەنجە خنكاوەكەی سەماوە، پۆلیسی دەریایی، تەرمی ئافرەتێکی لە ئاوی ڕووباری دیجلە دۆزییەوە، بەپێی وتەی شایەتحاڵ و تیمە گەڕۆكەكانیش، لە سەرەتای پرۆسەی گەڕان بەدوای تەرمی گەنجەكەوە، تا ئێستا پێنج تەرمی دیكە دۆزراونەتەوە، بەڵام وەزارەتی ناوخۆ ژمارەیەکی جیاواز ڕادەگەیەنن و دەڵێن، سێ تەرم دۆزراونەتەوە.

چیرۆكی سەرەكی: ماوەی دوو هەفتەیە گەڕان بەدوای تەرمی گەنجێکی خنکاو لە ڕووباری دیجلە لە شاری سەماوە، بە شەو و ڕۆژ بەردەوامە، بەڵام تاوەكوو ئێستا بێ ئەنجام بووە. ئەم ڕووداوە خەڵكێكی زۆری لەسەر لێواری ڕووباری دیجلە كۆكردووەتەوە، جگە لە كەسوكارەكەی، هێزە ئەمنییەكان و تیمەكانی بەرگریی شارستانیش بەدوای دۆزینەوەی تەرمەكەی دەگەڕێن.

زانیاریی پەیامنێر: دەروون مەلا ناجی، پەیامنێری ئاڤا دەڵێت، درەنگانی شەوی ڕابردوو، بەهۆی گەڕان بەدوای تەرمی گەنجە خنكاوەكە، پۆلیسی دەریایی تەرمی ئافرەتێکی لە ڕووباری دیجلە دۆزییەوە.

ئەوەی لەبارەیەوە دەوترێت: بەپێی قسەی شایەتحاڵەکان و تیمە گەڕۆكەكان بێت، لەوەتەی گەڕان بەدوای تەرمی حوسێن باسم، پێنج تەرمی دیكە دۆزراونەتەوە كە تەرمی ئافرەتەکەی شەوی ڕابردوو پێنجەمینە، بەڵام بەپێی ئاماری فەرمیی وەزارەتی ناوخۆی عێراق، تا ئێستا سێ تەرم دۆزراونەتەوە كە هیچ كامیان تەرمی حوسێن باسم نین.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ