دوای سێ ساڵ؛ حکومەتەکەی سوودانی چەند لە بەڵێنەکانی بەرامبەر بە کورد جێبەجێ کردووە؟

شەیری بکە لە:
دوای سێ ساڵ؛ حکومەتەکەی سوودانی چەند لە بەڵێنەکانی بەرامبەر بە کورد جێبەجێ کردووە؟

محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق

ئاڤا نیوز

ئەمڕۆ سێ ساڵ بەسەر متمانە بەخشین بە کارنامەی حکومەتەکەی محەممەد شیاع سوودانی تێدەپەڕێت، ئەو کارنامەیەی کە لایەنە پێکهێنەرەکانی حکومەت لەنێویشیاندا لایەنە کوردستانییەکان دەنگیان پێدا.

وێنە گەورەکە: حکومەتی محەممەد شیاع سوودانی لە ڕێککەوتی 27ـی تشرینی یەکەمی 2022  لە پەرلەمان متمانەی پێ بەخشرا، ئەمەش دوای پەسندکردنی کارنامە وەزارییەکەی لەلایەن لایەنە پێکهێنەرەکانی حکومەتەوە.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: کارنامە وەزارییەکەی ئەم سەرۆکوەزیرانەی عێراق خاڵی دڵخۆشکەری بۆ کورد لە هەرێمی کوردستان و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان تێدا بوو، بەڵام بەشی هەرەزۆریان تاوەکو دەگات بەئەمڕۆ جێبەجێ نەکراون.

دیارترین ئەو بڕگە و خاڵانەی لە کارنامەکەدا هاتبوون و جێبەجێ نەکراون، بریتین لە:

٠ پشتیوانیکردنی وەبەرهێنانی ناوخۆیی و بیانی.

٠ خەرجکردنی شایستە داراییەکانی پترۆدۆلار بۆ پارێزگا بەرهەمهێنەرەکانی نەوت و گاز
٠ ئاوەدانکردنەوەی شنگال.

٠ تەرخانکردن و خەرجکردنی شایستە داراییەکانی ئەو کەسانەی بە بڕیارەکانی لیژنەی باڵای جێبەجێکردنی ماددەی 140 دەیانگرێتەوە.

٠ دووبارە بڵاوکردنەوەی هێزە سەربازی و ئەمنییەکان (سوپا و پۆلیسی فیدراڵی و حەشدی شەعبی) لە دەرەوەی شارەکان و ڕادەستکردنی دۆسیەی ئەمنی ناوخۆی شارەکان.

٠ هەماهەنگی نێوان حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە دۆسیە و بڕیارەکانی تایبەت بە هەرێمی کوردستان.

٠ پێکهێنانی فەوجەکانی فریاکەوتن لە خەڵکی ناوچەکە لە کەرکووک کە بەڕێوەبردنی دۆسیەی ئەمنی لە پارێزگاکە

بەشێکی دیکە لەو خاڵ و بڕگە دیارانەی کە جێبەجێ نەکراون و ئێستا کێشەی بنەڕەتین لە پەیوەندییە داراییە و کارگێڕییەکانی نێوان هەردوو حکومەت، بریتییە لە:

بە پاڵپشتی ئەو هێزە سیاسییانەی واژۆیان لەسەر ئەو کارنامەیە کردووە، حکومەتی فیدراڵ و هەرێمی کوردستان سەرپشک دەبن لە دانوستان لەسەر دۆسیەی نەوت و بودجە تا تەواوکردن و دەرکردنی یاسای نەوت و گاز بەپێی دەستوور لە ماوەی شەش مانگدا.

تەوەری دووەمی کارنامە وەزارییەکە کە لایەنی یاسادانان لەخۆی دەگرێت، دیارترین ئەو خاڵ و بڕگانەی جێبەجێ نەکراون، بریتین لە:

٠ دەرکردنی یاسای ئەنجوومەنی فیدراڵی لە ماوەی شەش مانگدا.

٠ دەرکردنی یاسای دادگای فیدراڵی لە ماوەی شەش مانگدا.

٠ هەموارکردنی یاسای هەڵبژاردنەکانی پەرلەمان لە ماوەی سێ مانگدا و ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە لە ماوەی ساڵێکدا.

٠ دەرکردنی یاسای ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی و پەسەندکردنی وەک سەرچاوەیەک بۆ بڕیارە ستراتیژییەکان.

ئەمەش بزانە: سەرەڕای پابەندنەبوونی لایەنە سەرەکییەکانی پێکهێنەری ئەم کابینەیە بەم کارنامە وەزارییە، لە ماوەی ڕابردوودا چەندین بڕیاری نادەستووری دژ بە هەرێمی کوردستان دراون، دیارترینیشیان، نەناردنی شایستە دارییەکانی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانە لەلایەن بەغداوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ