مووچەی مانگی هەشتی مامۆستایانی گرێبەست خەرج دەکرێت

  • بزنس
  • 2 کاتژمێر لەمەوپێش
شەیری بکە لە:
مووچەی مانگی هەشتی مامۆستایانی گرێبەست خەرج دەکرێت

دراوی عێراقی. گرافیک؛ ئاڤا میدیا

ئاڤا نیوز

دابەشکردنی مووچەی مانگی هەشتی مووچەخۆران دەستیپێکردووە و بڕیارە هەفتەی داهاتووش مووچەی مامۆستایانی گرێبەستی خوێندنی باڵا و پەروەردە دابەش بکرێت.

وێنە گەورەکە: نزیکەی 43 هەزار مامۆستای سەر بە وەزارەتی خوێندنی باڵا و وەزارەتی پەروەردە زیاتر لە ساڵێکە کراون بە گرێبەست و لەسەر داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان مووچەکانیان دابین دەکرێت.

زانیاریی تایبەت: سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان بە ئاڤای گوت، بڕیارە هەفتەی داهاتوو، دوای تەواوبوونی پرۆسەی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران، دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی هەشتی مامۆستایانی گرێبەستی خوێندنی باڵا و پەروەردەش بکرێت.

ئەمەش بزانە: چوار هەزار و 100 مامۆستای گرێبەستی خوێندنی باڵا، نزیکەی 38 هەزار مامۆستای وەزارەتی پەروەردە بەشێوەی گرێبەست مووچەکانیان خەرج دەکرێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ