
محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق
ئاڤا نیوز
محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکی هاوپەیمانی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان دەڵێت، ئەوانەی پێشتر لە دەسەڵاتدا بوون "شکستخواردوو" بوون و کرداریان نەبووە، ئێستاش تەنیا قسە دەکەن، بەڵام هاوپەیمانێتییەکەی ئەو دەیەوێت عێراق لە ئارامی، گەشەپێدان و ئاوەدانیدا یەکەم بێت و بەکردار هەنگاوی بۆ ئەو دروشمەی ناوە.
وێنە گەورەکە: محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ ئەم هەڵبژاردنە لیستی تایبەت بە خۆی هەیە و ناوی ناوە هاوپەیمانی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان، ئەم لیستە لەگەڵ لایەنە شیعەکان بەگشتی و بەتایبەت هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا کە نووری مالیکی سەرۆکوەزیرانی پێشووتری عێراق سەرۆکایەتی دەکات، لە کێبەرکێی تووند دایە، چاوەڕێش دەکرێت یەکێک لەم دوو لایەنە زۆرترین کورسی لەسەر ئاستی پێکهاتەی شیعە بەدەستبهێنێت.
لێدوانی فەرمی: محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکی هاوپەیمانی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان لە پارێزگای میسانی باشووری عێراق بەشداری لە ئاهەنگی بانگەشەی هەڵبژاردنی هاوپەیمانێتییەکەی کرد و باسی لەوەکرد، هاوپەیمانێتییەکەی ئەوان هاوپەیمانی کردار و خزمەتگوزارییە نەک لیستی "قسە، شکست، گەندەڵی و دواکەوتنی پڕۆژەکان".
وتیشی، دەیانەوێت عێراق لە ئارامی، گەشەپێدان و ئاوەدانیدا یەکەم بێت، دڵنیاییشیدا هاوپەیمانێتییەکەی بەردەوامی بە بەرنامەی ئاوەدانی دەدات و بەدوای دەسەڵاتدا ناگەڕێت، دروشمی "دەوڵەتی دەستکەوتمان دەوێت نەک قسە"ش جێبەجێ دەکەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 32 خولەک لەمەوپێش
هێزێکی وەزارەتی ناوخۆی سووریا گەیشتە قامیشلۆ
- کولتوور
- 45 خولەک لەمەوپێش
دەلیل دیلانار گۆرانییک بۆ پاڵپشتیی ڕۆژئاوای کوردستان بڵاودەکاتەوە
- بیروڕا
- 49 خولەک لەمەوپێش
هەرێمی کوردستان لەنێوان هەلی زێڕین و مەترسی گەورە
- بیروڕا
- 54 خولەک لەمەوپێش
ئێستا نۆرەی حیزبەکانە؛ پەیام و وانەکانی میللەت لە شەقامەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئیسپانیا بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ تەمەنی خوار 16 ساڵ قەدەغە دەکات
3 کاتژمێر لەمەوپێش

کەشناسیی عێراق: بارانی بەخوڕ و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
5 کاتژمێر لەمەوپێش

باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
17 کاتژمێر لەمەوپێش

لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
17 کاتژمێر لەمەوپێش

میدیای ئیسرائیل: شەڕی ئێران نزیکەی 10 ملیار دۆلاری تێدەچێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 32 خولەک لەمەوپێش
هێزێکی وەزارەتی ناوخۆی سووریا گەیشتە قامیشلۆ
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هێمن سەید موراد: هەولێر پێنج هێندەی پێویستیی ناوخۆ هێڵکە بەرهەمدەهێنێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاسایش هێرشێکی سەر کاروانی هێزەکانی دیمەشق لە حەسەکە پووچەڵ دەکاتەوە






