ئاڤا نیوز
مەلەوانێکی شارەزای هەرێمی کوردستان بەشداری لە گەڕان بەدوای دۆزینەوەی تەرمی گەنجێکی عەرەب دەکات لە ڕووباری دیجلە، دەڵێت: ئەگەر بگەڕێیت دوو ڕۆژ جارێک لە ڕووباری دیجلە تەرمێک دەدۆزیەوە.
چیرۆکی سەرەکی: پێنج ڕۆژ لەمەوبەر زانای غەواس، یەکێک لە مەلەوانە شارەزاکانی هەرێمی کوردستان لەسەر داواکاری کەس وکاری حوسێن باسم، ئەو گەنجەی کە 15 ڕۆژ لەمەوبەر لە ئاوی دیجلە خنکا، گەیشتە بەغدا بۆ ئەوەی تەرمەکەی لە ئاوی دیجلەدا بدۆزێتەوە، دوای گەڕانێکی زۆر ئەمڕۆ گەڕایەوە هەرێمی کوردستان.
لێدوانی فەرمی: زانای غەواس، بە ئاڤای گوت: تەرمی حوسێن باسم نەدۆزرایەوە، ئەو شوێنەی لێی خنکاوە پێنج مەتر قوڵە و ئەگەری زۆرە ئاو بردبێتی و لە شوێنێکی دیکە گیر بووبێت، چونکە ڕۆژانە بە بارهەڵگر پاشماوەی پیس دەخرێتە ناو ڕووباری دیجلە و پڕە لە سەلاجە و کەوەنتەر و پاشماوەی جەنگی عێراق - ئێران، ئەمە لە کاتێکدا پێشتر پێیان گوتم ژێر پردەکە پاکە.
باسی لەوەشکرد، لەوێ پێداوسیتییان بە تەواوی بۆ دابین نەکردم، پێشتر ئەوەم زانیبا بەلەمی خۆمم دەبرد لەبەرئەوە بڕیارمدا بگەڕێمەوە.
زانیاریی زیاتر: زانای غەواس باسی دۆزینەوەی ئەم تەرمانە دەکات: ئەفسەرێک بە کەلەپچکراوی لە ژێر ئاودا تەرمەکەی دۆزرایەوە، تەرمی کرێکارێکی هیندی، تەرمی هاوڵاتییەکی مەدەنی کە بە سیم بەسترابووەوە، ئافرەتێک کە خۆی لەسەر پرد هەڵدا بوو و خنکابوو.
باکگراوند: زانا تاوەکوو ئێستا نزیکەی 70 تەرمی لە ئاو دەرهێناوە و ژیانی زیاتر لە 320 کەسیشی لە خنکان ڕزگار کردووە. ئەم توانایەی زانای غەواس وای کردووە ناوبانگی سنوورەکانی هەرێمی کوردستانی ببڕێت و لە شارەکانی دیکەی عێراقیشدا داوای یارمەتی لێبکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 44 خولەک لەمەوپێش
چێشتخانە گەڕۆکەکە ئەمڕۆ لە چەمچەماڵ دەست بە دابەشکردنی خواردن دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

شۆڕشێک لە نەشتەرگەری؛ چاوێکی ڕۆبۆتی داهێنراوە زۆر لە چاوی مرۆڤ بەهێزترە
42 خولەک لەمەوپێش

بەوێنە؛ کاروانی هاوکارییەکانی ئاڤا میدیا لەناو شاری چەمچەماڵ
17 کاتژمێر لەمەوپێش

بە وێنە؛ کۆتا شەوی هەڵمەتی ئاڤا بۆ کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ لێقەوماوانی سنووری چەمچەماڵ
13 کانوونی یەکەم

هاووڵاتییەکی دهۆک بە گریانەوە 2500 دۆلار بۆ هەڵمەتی ئاڤا دەهێنێت
13 کانوونی یەکەم

ئەندازیارانی ژیریی دەستکرد بوونە کەسایەتیی ساڵی گۆڤاری تایم
12 کانوونی یەکەم
- هەواڵ
- 44 خولەک لەمەوپێش
چێشتخانە گەڕۆکەکە ئەمڕۆ لە چەمچەماڵ دەست بە دابەشکردنی خواردن دەکات
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆکرانیا دەستبەرداری خواستی ئەندامێتی لە ناتۆ دەبێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ پۆستی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی عێراق موسەننا سامەڕایی نزیکترینە






