لە بەغدا ئەندامێکی داعش دەستگیر کرا؛ "دەستی هەبووە لە کوشتنی 19 ئەندامی هێزە ئەمنییەکان"
- عێراق
- 28 تشرینی یەکەم

هێزە ئەمنییەکانی عێراق
ئاڤا نیوز
دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق ڕایگەیاند، لە بەغدا ئەندامێکی داعشیان دەستگیرکردووە کە لە ساڵی 2014ەوە بەشداریی لە دەیان هێرشی ڕێکخراوەکە بۆسەر هێزە ئەمنییەکانی عێراقدا کردووە و بەهۆیانەوە 19 ئەندامی هێزە ئەمنییەکان کوژراون.
وێنە گەورەکە: لە عێراق ناوەناوە شانە نوستووەکانی داعش دەستگیردەکرێن و دەکرێنە ئامانج، بەشێکیان دوای نەمانی ڕێکخراوەکە ناسنامەی خۆیان دەشارنەوە و لە شار و شارۆچکەکاندا بە نهێنی ژیان دەکەن، بۆیەش هێزە ئەمنییەکان لەگەڵ دەستکەوتنی زانیاریی لەبارەیانەوە دەستگیریان دەکەن.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق ئەمڕۆ سێشەممە لە ڕاگەیێنراوێکدا ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەو کەسەی دەستگیرکراوە ناوی ئەبو محەممەدە و لە ساڵی 2014ەوە پەیوەندی بە داعشەوە کردووە، لەو ماوەیەدا لە چەندین هێرشدا بەشداربووە کە بوونەتەهۆی کوژرانی 19 ئەندامی سوپا و هێزەکانی حەشدی شەعبی.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، ئەو ئەندامەی داعش لە ناوچەی زوبع-فەلوجە بەرپرسی کاروباری لۆجستی و کارگێڕی ڕێکخراوەکە بووە، دواتر بۆ سووریا هەڵاتووە و بەم دواییانەش بە نهێنی بۆ بەغدا گەڕاوەتەوە، بەڵام دوای چاودێریکردنی، لە ئۆپەراسیۆنێکدا دەستگیر کراوەو ڕادەستی دادگا کراوە.
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 20 خولەک لەمەوپێش
نرخی زیو بەشێوەیەکی لەناکاو دابەزینی تۆمارکرد
- بزنس
- 34 خولەک لەمەوپێش
نرخی زێڕ تووشی دابەزینێکی لەناکاو بوو
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ بژاردەی سەربازیی دژی ئێران تاوتوێ دەکات
- ڕاپۆرت
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پەیامەکەی ترەمپ لهبارهی مالیكی ماڵی شیعەی شڵەژاندووه
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
تیپی هونەرە میللییەکانی دهۆک بە نوێنەرایەتیی كوردستان بەشداریی فێستیڤاڵێكی نێودەوڵەتی دەكات
2 کاتژمێر لەمەوپێش

پلاستیک زیانە تەندروستییەکان دوو هێندە دەکات
2 کاتژمێر لەمەوپێش

عێراق پێنجەم زیانلێکەوتووترین وڵاتە بەهۆی کەشوهەواوە
2 کاتژمێر لەمەوپێش

لەنێو یاریگایەكی تۆپی پێ لە مەكسیك تەقەكەرێك 11 كەس دەکوژێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

لە کەرکووک ژیانی سێ کۆرپەلە و دایکێک لە مردن ڕزگار دەکرێت
9 کاتژمێر لەمەوپێش
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ بژاردەی سەربازیی دژی ئێران تاوتوێ دەکات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ لەگەڵ بەرپرسانی ئیسرائیل و سعودیە تاوتوێی هێرشکردنە سەر ئێران دەکات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
قەڵای هەولێر نۆژەن دەکرێتەوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لوک ئۆیل کێڵگە نەوتییەکانی عێراق بە ئەمریکا دەفرۆشێت






