دانیشتووانی فاو لە بەسرە بەهۆی نەبوونی خزمەتگوزاری خۆپیشاندانیان ئەنجام دا
- هەواڵ
- 28 تشرینی یەکەم

دیمەنی خۆپیشاندانەکەی خەڵکی فاو لە بەسرە
ئاڤا نیوز
دەیان دانیشتووی قەزای فاو لە بەسرە کە بە ئاو و نەوت دەوڵەمەندە بەهۆی نەبوونی خزمەتگوزاری و بێکارییەوە خۆپیشاندانیان ئەنجام دا، بەگوتەی خۆیان قەزاکەیان لەسەر نەخشەی خزمەتگوزاری و گەشەپێدان "فەرامۆشکراوە".
چی ڕوویدا: ڕۆژی سێشەممە 28ی تشرینی یەکەم 2025، خۆپیشاندانە کە بەڕێوەچوو، بەهۆی قەیرانە قووڵەکانی خزمەتگوزاری و نەبوونی هەلی کار لەم شارە دەوڵەمەندە بە نەوت و ئاوە. خۆپیشاندەران داوایان کرد پارێزگاری بەسرە پێداچوونەوە بە دۆخی فاو بکات و پشتگیری لە پڕۆژەکانی ژێرخان و دامەزراندنی خەڵکی ناوچەکە لە فەرمانگە حکومییەکان و کۆمپانیا نەوتییەکان بکات.
لێدوانی فەرمی: هەیسەم سەجاد، نوێنەری خۆپیشاندەران، بە ئاڤا میدیای ڕایگەیاند: "هاتنەدەرەوەی خەڵک بۆ سەر شەقام بەهۆی کەڵەکەبوونی فەرامۆشکردنەوە بوو، داوا دەکەین پارێزگار بەپەلە سەردانی فاو بکات و گوێ لە ناڵەی هاووڵاتیان بگرێت، چونکە قەزاکە پاشەکشەیەکی مەترسیدار لە خزمەتگوزارییە سەرەکییەکاندا دەژی."
لەهەمان کاتدا: سەجاد ئاماژەی بەوەدا، سەرەڕای گرنگیی دەریایی و ستراتیژیی فاو وەک تاکە دەروازەی دەریایی عێراق، بەڵام دانیشتووانەکەی لە دابینکردنی هەلی کار و خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان بێبەشن.
پەیامی فەرمی: لە بەرامبەردا، ئەسعەد عیدانی، پارێزگار بەسرە لە پەیامێکی دەنگیدا جەختی لەوە کردەوە، بەپێی ئەو ڕێککەوتنانەی لە نێوان حکومەتی خۆجێی و کۆمپانیاکانی جێبەجێکاردا ئەنجامدراون، لە هەلی دامەزراندن ئەولەویەت دەدرێت بە دانیشتوانی قەزاکە و گوتیشی: "حکومەتی خۆجێی ڕێگە نادات خەڵکی شاری فاو لەو پڕۆژانەی لەسەر زەویەکانیان جێبەجێ دەکرێن دوور بخرێنەوە"، ئاماژەی بەوەشکرد "قۆناغی داهاتوو شایەتحاڵی چاودێریی وردی میکانیزمەکانی دامەزراندن و گرێبەستکردن لەگەڵ کۆمپانیاکان دەبێت بۆ دڵنیابوون لە دابینکردنی هەلی کارێکی دادپەروەرانە".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 33 خولەک لەمەوپێش
هێزێکی وەزارەتی ناوخۆی سووریا گەیشتە قامیشلۆ
- کولتوور
- 46 خولەک لەمەوپێش
دەلیل دیلانار گۆرانییک بۆ پاڵپشتیی ڕۆژئاوای کوردستان بڵاودەکاتەوە
- بیروڕا
- 50 خولەک لەمەوپێش
هەرێمی کوردستان لەنێوان هەلی زێڕین و مەترسی گەورە
- بیروڕا
- 55 خولەک لەمەوپێش
ئێستا نۆرەی حیزبەکانە؛ پەیام و وانەکانی میللەت لە شەقامەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئیسپانیا بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ تەمەنی خوار 16 ساڵ قەدەغە دەکات
3 کاتژمێر لەمەوپێش

کەشناسیی عێراق: بارانی بەخوڕ و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
5 کاتژمێر لەمەوپێش

باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
17 کاتژمێر لەمەوپێش

لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
17 کاتژمێر لەمەوپێش

میدیای ئیسرائیل: شەڕی ئێران نزیکەی 10 ملیار دۆلاری تێدەچێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 33 خولەک لەمەوپێش
هێزێکی وەزارەتی ناوخۆی سووریا گەیشتە قامیشلۆ
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هێمن سەید موراد: هەولێر پێنج هێندەی پێویستیی ناوخۆ هێڵکە بەرهەمدەهێنێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاسایش هێرشێکی سەر کاروانی هێزەکانی دیمەشق لە حەسەکە پووچەڵ دەکاتەوە






