سوودانی: بایکۆتی دەنگدان دەرگا بۆ گەڕانەوەی "گەندەڵکار و شکستخواردووەکان" دەکاتەوە
- هەواڵ
- 29 تشرینی یەکەم

محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق
ئاڤا نیوز
سەرۆکی هاوپەیمانیی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان دەڵێت، نایانەوێت حکومەتی داهاتووی عێراق حکومەتی قەیران و کاردانەوە بێت بەڵکو دەیانەوێت درێژە بە کاروانی ئاوەدانی بدات، هۆشدارییش لەبارەی بایکۆت دەدات و بە کردنەوەی دەرگا "بەڕووی گەڕانەوەی گەندەڵکار و شکستخواردووەکان" ناوی دەبات.
وێنە گەورەکە: محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ ئەم هەڵبژاردنە لیستی تایبەت بە خۆی هەیە و ناوی ناوە "هاوپەیمانیی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان"، ئەم لیستە لەگەڵ لایەنە شیعەکان بەگشتی و بەتایبەت هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا کە نووری مالیکی سەرۆکوەزیرانی پێشووتری عێراق سەرۆکایەتی دەکات، لە کێبەرکێی توونددایە، چاوەڕێش دەکرێت یەکێک لەم دوو لایەنە زۆرترین کورسی لەسەر ئاستی پێکهاتەی شیعە بەدەستبهێنێت.
لێدوانی فەرمی: محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکی هاوپەیمانیی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان، شەوی ڕابردوو لە بەغدا قسەی بۆ بەشێک لە لایەنگرانی کرد و ئاماژەی بەوەشکرد، حکومەتەکەی چەندین دەستکەوتی لە چەندین بواردا بەدەستهێناوە و بۆ درێژەدانیش بە دەستکەوتەکان پشتیان بە هۆشیاری دەنگدەران و بەشدارییان لە هەڵبژاردن بەستووە، چونکە پێیان وایە هیچ پاساوێک بۆ بایکۆت نییە و دەنگنەدان "دەرگا بۆ گەڕانەوەی گەندەڵکار و شکستخواردووان دەکاتەوە، بەوەش پڕۆژەی ئاوەدانی و گەشەپێدان دەوەستێت."
وتیشی، ئەم هەڵبژاردنە داهاتووی سیاسیی عێراق نەخشەڕێژ دەکات، بۆیە پێویستە سیاسەتێک دابنرێت کە بەرژەوەندیی عێراقییەکان بخاتەپێش هەموو بەرژەوەندییەکانی دیکە، نەک سیاسەتی دروستکردنی قەیران و کاردانەوە پەیڕەو بکات و عێراق لە کێشەی ناوخۆیی و دەرەکی تێوەبگلێنێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 48 خولەک لەمەوپێش
هەزاران کتێب پێشکەش بە کتێبخانەی گشتیی چەمچەماڵ دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و شاندێکی حیزبی شیوعی چینی کۆبووەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

هەزاران کتێب پێشکەش بە کتێبخانەی گشتیی چەمچەماڵ دەکرێت
48 خولەک لەمەوپێش

ئەهوەن بەرگ گۆرانییەک بە ژیریی دەستکرد بۆ لافاوەکەی چەمچەماڵ دروست دەکات
1 کاتژمێر لەمەوپێش

کارەساتی جیهانی بەڕێوەیە؛ کشتوکاڵ لە لێواری لەناوچووندایە
4 کاتژمێر لەمەوپێش

جەنجاڵترین شارەکانی جیهان بۆ هاتووچۆی ئۆتۆمبێل دەستنیشان کران
8 کاتژمێر لەمەوپێش

شۆڕشێک لە نەشتەرگەری؛ چاوێکی ڕۆبۆتی داهێنراوە زۆر لە چاوی مرۆڤ بەهێزترە
11 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و شاندێکی حیزبی شیوعی چینی کۆبووەوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
مالیکی و سوودانی هەوڵەکانیان بۆ بەدەستهێنانی پۆستی سەرۆکوەزیران چڕ دەکەنەوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن داواکارییەک ئاراستەی وەزارەتی دارایی عێراق دەکات






