
پۆستەری ژمارەیەک کاندید لە زیقار
ئاڤا نیوز
بەهۆی سرووشتی کۆمەڵایەتی خەڵک لە باشووری عێراق و بەدیاریکراوی لە پارێزگای زیقار، کاندیدانی ئافرەت بە ئاسانی ناتوانن بانگەشە بۆ خۆیان بکەن و بەشێکیان دەڵێن، "پۆستەرەکانیان دەشێوێنرێت و بەهۆی ترس و گاڵتەپێکردنیشەوە، تەنیا لە ناوەندی شارەکان بانگەشە دەکەن".
وێنە گەورەکە: پارێزگای زیقار لە پەرلەمانی عێراق 19 کورسی هەیە و بەگوێرەی سیستمی کۆتا لانیکەم دەبێت پێنج ئافرەت بۆ پەرلەمان سەربکەون، بۆ ئەم هەڵبژاردنەش 153 ئافرەت خۆیان کاندید کردووە.
لێدوانی فەرمی: هەیفا ئەمین، کاندیدی هاوپەیمانیی مەدەنیی دیموکراسی لە زیقار بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، زیانگەیاندن بە پۆستەری بانگەشەی کاندیدانی ئافرەت تازە نییە و لەوانەشە مەبەستی سیاسی لە پشت ئەم بابەتەوە بێت بۆ شکاندنیان، هەروەها ئەوەی بەرامبەریان دەکرێت جیاکارییە دژ بە ئافرەتان.
گۆشەیەکی دیکەی دیمەنەکە: لای خۆیەوە دەلال رکابی، کاندیدی هاوپەیمانیی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان بۆ ئاڤا وتی، "منیش پۆستەری بانگەشەکانم تێکدراون یان پۆستەری دیکەیان لەسەر دانراون، ئەوەش بەهۆکاری ئەوەیە کە من کاندیدێکی جەماوەرییم و ئەوانەی ئەو کارانە دەکەن دیارە لە کاندیدبوونی من زیانمەند بوون".
بەگوێرەی ڕێنمایی کۆمیسیۆن هەر کەسێک پۆستەری کاندیدەکان بشێوێنێت و زیانیان پێبگەیێنێت، بە سزای ملیۆنێک تا پێنج ملیۆن دینار یان مانگێک بۆ یەک ساڵ زیندانیکردن، سزا دەدرێت.
زانیاریی زیاتر: ڕزاق عوبێد، بەڕێوەبەری ناوەندی تەممووز بۆ چاودێریی هەڵبژاردنەکان بۆ ئاڤا وتی، لێکردنەوە و زیانگەیاندن بە پۆستەری کاندیدانی ئافرەت لە پارێزگاکانی باشوور پەیوەندی بە تایبەتمەندی کۆمەڵگاکانیانەوە هەیە، بەجۆرێک کاندیدانی ئافرەت لەترسی گاڵتەپێکردن و زیانگەیاندن، پۆستەرەکانیان تەنیا لە ناوەندی شارەکان هەڵدەواسن و لە قەزا و ناحییەکان پۆستەر کەمترییان دەبینرێت.
لای خۆیەوە نەتەوەیەکگرتووەکان چەندین بەرنامەی ڕاهێنانی بۆ بەهێزکردنی ڕۆڵی ئافرەتان لە هەڵبژاردنەکان پێشکەش کردووە، بەڵام وەک چاودێرانی هەڵبژاردن دەڵێن، کاندیدانی ئافرەت بەهۆی ئەوەی سەرنجیان لەسەر بانگەشەیە لە ناوەندی شارەکان بۆیە دەرفەتی گەیشتنیان بە دەنگدەران ئاسانترە، بەڵام تا بچنە دەرەوەی شارەکان بانگەشەکانیان لاوازتر دەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 30 خولەک لەمەوپێش
هێزێکی وەزارەتی ناوخۆی سووریا گەیشتە قامیشلۆ
- کولتوور
- 43 خولەک لەمەوپێش
دەلیل دیلانار گۆرانییک بۆ پاڵپشتیی ڕۆژئاوای کوردستان بڵاودەکاتەوە
- بیروڕا
- 47 خولەک لەمەوپێش
هەرێمی کوردستان لەنێوان هەلی زێڕین و مەترسی گەورە
- بیروڕا
- 52 خولەک لەمەوپێش
ئێستا نۆرەی حیزبەکانە؛ پەیام و وانەکانی میللەت لە شەقامەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئیسپانیا بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ تەمەنی خوار 16 ساڵ قەدەغە دەکات
3 کاتژمێر لەمەوپێش

کەشناسیی عێراق: بارانی بەخوڕ و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
5 کاتژمێر لەمەوپێش

باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
17 کاتژمێر لەمەوپێش

لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
17 کاتژمێر لەمەوپێش

میدیای ئیسرائیل: شەڕی ئێران نزیکەی 10 ملیار دۆلاری تێدەچێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 30 خولەک لەمەوپێش
هێزێکی وەزارەتی ناوخۆی سووریا گەیشتە قامیشلۆ
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هێمن سەید موراد: هەولێر پێنج هێندەی پێویستیی ناوخۆ هێڵکە بەرهەمدەهێنێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاسایش هێرشێکی سەر کاروانی هێزەکانی دیمەشق لە حەسەکە پووچەڵ دەکاتەوە






