
دیمەنی قوتابخانەیەکی شاری هەولێر. وێنە؛ محەممەد شوانی
ئاڤا نیوز
کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردن ڕوونکردنەوە لەسەر بەکارهێنانی قوتابخانەکان دەدات و جەخت دەکاتەوە کە بڕیاردان لەسەر پشووی فەرمی قوتابخانەکان، تەنیا لە دەسەڵاتی سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیراندایە، نەک کۆمیسیۆن.
وێنە گەورەکە: بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق کە بڕیارە 11ـی مانگی 11ـی ئەمساڵ بکرێت، کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق پێویستی قوتابخانەکان دەبێت بۆ ئەوەی وەک ناوەندێک بۆ پرۆسەی دەنگدان بەکاریان بهێنێت و بۆ ئەم مەبەستەش داوای کردووە بۆ ماوەی 9 ڕۆژ بەشێک لە قوتابخانەکانیان ڕادەست بکرێت.
لێدوانی فەرمی: جومانە غەلای، وتەبێژی ڕاگەیاندنی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند، کۆمیسیۆن لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە هەماهەنگی کردووە بۆ وەرگرتنی قوتابخانەکان لە 5ـی تشرینی دووەمەوە تا 13ـی تشرینی دووەم.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: غەلای جەختی لەوە کردەوە کە کۆمیسیۆنی هەڵبژاردن لایەنێک نییە لە بڕیاردان لەسەر پشووی فەرمی بۆ قوتابخانەکان و ڕوونیکردەوە کە "ئەم بابەتە بە تەنیا پەیوەندی بە سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیرانەوە هەیە، تەنیا ئەوان بەرپرسیارن لە دابینکردنی هەر پشوویەکی فەرمی بۆ هەر لایەنێک بێت."
زانیاریی زیاتر: بە وتەی غەلای، کۆمیسیۆن تەنیا پێویستی بە ژمارەیەک قوتابخانە هەیە نەک هەموو قوتابخانەکان، ئەویش لە ماوەی نێوان 5ـی تشرینی دووەم تا 13ـی تشرینی دووەم.
لەلایەکی دیکەوە: وەزارەتی پەروەردەی عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە پابەندبوونی خۆی بە بڕیارەکانی حکومەت سەبارەت بە پشووی فەرمی قوتابخانەکان ڕاگەیاند و کەریم سەید، گوتەبێژی وەزارەتەکە، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند "وەزارەت پابەندە بە بڕیارەکانی حکومەت سەبارەت بە پشووی دەوام لە قوتابخانەکاندا." وتیشی "وەزارەت قوتابخانەکان بەپێی بڕیارەکانی ئەنجوومەنی وەزیران لە کاتە دیاریکراوەکاندا ڕادەستی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان دەکات."
بەتەنیشت ئەو بابەتەوە: چوارشەممەی ڕابردوو، وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری دا لە ڕۆژی 6ـی 11 تاوەكو 11-11-2025 دەوامی سەرجەم ناوەندەكانی خوێندن ببێتە پشوو، ڕۆژی دوای هەڵبژاردن 12-11-2025، دەوام لە قوتابخانە و ناوەندەكانی خوێندن دەستپێدەكاتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 33 خولەک لەمەوپێش
هێزێکی وەزارەتی ناوخۆی سووریا گەیشتە قامیشلۆ
- کولتوور
- 46 خولەک لەمەوپێش
دەلیل دیلانار گۆرانییک بۆ پاڵپشتیی ڕۆژئاوای کوردستان بڵاودەکاتەوە
- بیروڕا
- 50 خولەک لەمەوپێش
هەرێمی کوردستان لەنێوان هەلی زێڕین و مەترسی گەورە
- بیروڕا
- 55 خولەک لەمەوپێش
ئێستا نۆرەی حیزبەکانە؛ پەیام و وانەکانی میللەت لە شەقامەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئیسپانیا بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ تەمەنی خوار 16 ساڵ قەدەغە دەکات
3 کاتژمێر لەمەوپێش

کەشناسیی عێراق: بارانی بەخوڕ و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
5 کاتژمێر لەمەوپێش

باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
17 کاتژمێر لەمەوپێش

لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
17 کاتژمێر لەمەوپێش

میدیای ئیسرائیل: شەڕی ئێران نزیکەی 10 ملیار دۆلاری تێدەچێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 33 خولەک لەمەوپێش
هێزێکی وەزارەتی ناوخۆی سووریا گەیشتە قامیشلۆ
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هێمن سەید موراد: هەولێر پێنج هێندەی پێویستیی ناوخۆ هێڵکە بەرهەمدەهێنێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاسایش هێرشێکی سەر کاروانی هێزەکانی دیمەشق لە حەسەکە پووچەڵ دەکاتەوە






