
نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا
ئاڤا نیوز
سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا دەڵێت، لە بانگەشەی هەڵبژاردن ڕێنماییەکانی کۆمیسیۆن پەیڕەو ناکرێن و هەڵبژاردنەکە بووەتە کڕینی ویژدان بەپارە و بەکارهێنانی مزگەوت و حوسێنییەکان بۆ مەبەستی سیاسی، بۆیە داوا لە کۆمیسیۆن دەکەن لێپرسینەوە بکات چونکە ئەم پێشێلکارییانە پاک و بێگەردی هەڵبژاردن دەخاتە مەترسییەوە.
وێنە گەورەکە: محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ ئەم هەڵبژاردنە لیستی تایبەت بە خۆی هەیە و ناوی ناوە "هاوپەیمانیی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان"، ئەم لیستە لەگەڵ لایەنە شیعەکان بەگشتی و بەتایبەت هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا کە نووری مالیکی، سەرۆکوەزیرانی پێشووتری عێراق سەرۆکایەتی دەکات، لە کێبەرکێی تووند دایە، چاوەڕێش دەکرێت یەکێک لەم دوو لایەنە زۆرترین کورسی لەسەر ئاستی پێکهاتەی شیعە بەدەستبهێنێت.
لێدوانی فەرمی: نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لە بەغدا بەشداریی بانگەشەی هەڵبژاردنی هاوپەیمانێتییەکەی کرد و ئاماژەی بەوەشکرد، هەر کەسێک حکومەتێکی بەهێزی دەوێت، پشتیووانی دەوڵەت دەکات، سیستـمێکی ئابووریی و هێزێکی سەربازیی بەهێزی دەوێت، یان دەیەوێت خۆشگوزەرانیی و پێشکەوتنی زیاتر بەدیبهێنرێت، دەبێت ڕۆژی 11ى11 بەشداریی هەڵبژاردن بکات و دەنگ بەوانە بدات کە ئەمانەت پارێز، ڕاستگۆ و دڵسۆزن.
- وتیشی، سەرنجی لەسەر بانگەشەی هەڵبژاردن هەیە بەجۆرێک هەندێک لایەن دەستیانکردووە بە کڕینی کارتی دەنگدان و بردنەوەی هەڵبژاردن لەڕێگەی پارەوە، ئەوەش پاک و بێگەردی هەڵبژاردن دەخاتە مەترسییەوە و پێویستە کۆمیسیۆن چاودێریی لەسەر ئەم بابەتە وردتر بکاتەوە.
- مالیکی هەڵبژاردنی ئەمجارەشی بە گرنگ ناوبرد و ئەوەی خستەڕوو، ئەگەر خەڵکی لێهاتوو و شارەزا بچنە پەرلەمان و ئەم دامەزراوەیە چاکسازیی بەخۆیەوە ببینێت، حکومەت و دامەزراوەکانی دیکەش چاک دەکرێن چونکە هەموویان لە پەرلەمانەوە متمانە وەردەگرن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا نزیکەی 30 خانووی دیكه بۆ زیانلێكهوتووان دابین دهكات
- ژینگە
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
کەشناسی لەبارەی زیادبوونی تەمومژ هۆشداریی دەداتە شۆفێران
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر ئاسایی بوونەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

هەزاران کتێب پێشکەش بە کتێبخانەی گشتیی چەمچەماڵ دەکرێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش

ئەهوەن بەرگ گۆرانییەک بە ژیریی دەستکرد بۆ لافاوەکەی چەمچەماڵ دروست دەکات
6 کاتژمێر لەمەوپێش

کارەساتی جیهانی بەڕێوەیە؛ کشتوکاڵ لە لێواری لەناوچووندایە
10 کاتژمێر لەمەوپێش

جەنجاڵترین شارەکانی جیهان بۆ هاتووچۆی ئۆتۆمبێل دەستنیشان کران
13 کاتژمێر لەمەوپێش

شۆڕشێک لە نەشتەرگەری؛ چاوێکی ڕۆبۆتی داهێنراوە زۆر لە چاوی مرۆڤ بەهێزترە
16 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا نزیکەی 30 خانووی دیكه بۆ زیانلێكهوتووان دابین دهكات
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر ئاسایی بوونەوە
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی بەرگریی تورکیا: فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانمان لە دەریای ڕەش خستە خوارەوە
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕێگەی هەڵمەتی ئاڤا میدیاوە خانوو بۆ پێشمەرگەیەکی یەکێتی دەکڕدرێت






