وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕێنمایی نوێ بۆ مۆڵەتی ڕاوکردنی باڵندە بڵاودەکاتەوە
- عێراق
- 30 تشرینی یەکەم

لۆگۆی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی عێراق
ئاڤا نیوز
عێراق دەرگا بۆ ڕاوچییە بیانییەکان دەکاتەوە و وەزارەتی ناوخۆش ڕێنمایی نوێی بۆ وەرزی ڕاوکردن دەردەکات، بە دۆلار مۆڵەت دەبەخشرێت و خزمەتگوزاریی تایبەتیش دابین دەکرێت.!
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی ناوخۆی عێراق، ڕێنمایی و مەرجەکانی پێدانی ڤیزای هاتنە ناوەوە بۆ وەرزی ڕاوکردنی 2025-2026 بڵاوکردەوە، ئەمەش وەک وەڵامێک بۆ زۆریی داواکاریی ڕاوچییە عەرەب و بیانییەکان. وەرزی ڕاوکردن لە 1ی کانوونی یەکەمی 2025 دەستپێدەکات و تا 1ی شوباتی 2026 بەردەوام دەبێت.
شێوازی جێبەجێكردن: داواکاریی وەرگرتنی ڤیزا لە ڕێگەی فۆڕمی ئەلیکترۆنییەوە دەبێت. گرووپەکانی ڕاوچی، کە ژمارەیان لە 5 کەس کەمتر نەبێت و لە 15 کەس زیاتر نەبێت، لە ڕێگەی بریکارێکی یاساییەوە داواکاری پێشکەش دەکەن. داواکارییەکان لە 1ی کانوونی یەکەمی 2024 دەستپێدەکات تا 25ی تشرینی دووەمی 2025.
ژمارەکان وادەڵێن: نرخی ڤیزا بە دۆلاری ئەمریکی دیاری کراوە، بۆ گرووپی 5 کەسی 150 دۆلارە و بۆ گرووپی 15 کەسی 400 دۆلار. هەروەها بڕی 25 هەزار دۆلاری ئەمریکی (یان هاوتای بە دیناری عێراقی) وەک خەرجی خزمەتگوزارییەکانی وەک پێشوازی، گواستنەوە، خۆراک و چادر بۆ گرووپە یاوەرەکان وەردەگیرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: وەزارەتی ناوخۆ جەخت لەسەر پابەندبوون بە یاسای پاراستنی گیانلەبەرانی کێوی ژمارە 17ی ساڵی 2010 دەکاتەوە و هەر سەرپێچییەک لە یاساکانی ڕاوکردندا لێپێچینەوەی یاسایی لێدەکەوێتەوە. هاوکات، داوا لە کۆمپانیا ئەمنییە مۆڵەتپێدراوەکان کراوە کە زانیاری وردی ڕاوچییەکان پێشکەش بکەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 30 خولەک لەمەوپێش
هێزێکی وەزارەتی ناوخۆی سووریا گەیشتە قامیشلۆ
- کولتوور
- 43 خولەک لەمەوپێش
دەلیل دیلانار گۆرانییک بۆ پاڵپشتیی ڕۆژئاوای کوردستان بڵاودەکاتەوە
- بیروڕا
- 47 خولەک لەمەوپێش
هەرێمی کوردستان لەنێوان هەلی زێڕین و مەترسی گەورە
- بیروڕا
- 52 خولەک لەمەوپێش
ئێستا نۆرەی حیزبەکانە؛ پەیام و وانەکانی میللەت لە شەقامەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئیسپانیا بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ تەمەنی خوار 16 ساڵ قەدەغە دەکات
3 کاتژمێر لەمەوپێش

کەشناسیی عێراق: بارانی بەخوڕ و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
5 کاتژمێر لەمەوپێش

باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
17 کاتژمێر لەمەوپێش

لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
17 کاتژمێر لەمەوپێش

میدیای ئیسرائیل: شەڕی ئێران نزیکەی 10 ملیار دۆلاری تێدەچێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 30 خولەک لەمەوپێش
هێزێکی وەزارەتی ناوخۆی سووریا گەیشتە قامیشلۆ
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هێمن سەید موراد: هەولێر پێنج هێندەی پێویستیی ناوخۆ هێڵکە بەرهەمدەهێنێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاسایش هێرشێکی سەر کاروانی هێزەکانی دیمەشق لە حەسەکە پووچەڵ دەکاتەوە






