
لۆگۆی حیزبی تەقەدوومی سوننەکان
ئاڤا نیوز
سەرکردەیەکی حیزبی تەقەدوومی سوننەکان دەڵێت، لە هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەی مانگی داهاتوو 45 کورسییان مسۆگەرە و کار بۆ گەیشتن بە 50 کورسی دەکەن، ئاشکراشی دەکات کە بەهۆی خۆکاندیدکردنی سەرۆکی حیزبەکەیان لە بەغدا، دەنگ و کورسییەکانی تەقەدووم لە بەغدا "سوپڕایز" دەبێت.
وێنە گەورەکە: پارێزگای بەغدا بەهۆی زۆری دانیشتووانەکەی لە 329 کورسییەکەی پەرلەمان، 69 کورسی هەیە بەوەش لەڕووی ژمارەی کورسییەوە گەورەترین بازنەی هەڵبژاردنە لە هەموو عێراق، بۆیەش زۆرینەی سەرکردە هەرە دیار و ناسراوەکانی شیعە و سوننە لەو پارێزگایە خۆیان کاندید کردووە، لەوانەش سەرۆکوەزیرانی عێراق، سەرۆکی پەرلەمان، سەرۆکی حیزبی تەقەدووم، جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمان، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا و چەندین وەزیر و پەرلەمانتاری تری ناسراو.
لێدوانی فەرمی: کەریم ئەبو سەودە، ئەندامی فراکسیۆنی تەقەدووم لە پەرلەمانی عێراق و یەکێک لە سەرکردەکانی ئەو حیزبە، لە چاوپێککەوتنێکی تەلەفیزیۆنیدا ئاماژەی بەوەکرد، حیزبەکەیان تەنیا تایبەت نییە بە پێکهاتەی سوننە و ئەوان دەنگی بەشێک لە دەنگدەرانی شیعەش دەبەن، بەوەش ئەو دەنگ و کورسییانەی بەگشتی و بەتایبەتیش لە بەغدای پایتەخت بەدەستی دەهێنن "سوپڕایز" دەبێت.
وتیشی، لە هەڵبژاردنی ساڵی 2021ـی پەرلەماندا حیزبی تەقەدووم بە سەرۆکایەتی محەممەد حەلبوسی سەرۆکی پێشووی پەرلەمان 37 کورسی بەدەستهێنا، لە هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەی داهاتووش 45 کورسییان مسۆگەرە و کار بۆ گەیشتن بە 50 کورسی دەکەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 31 خولەک لەمەوپێش
هێزێکی وەزارەتی ناوخۆی سووریا گەیشتە قامیشلۆ
- کولتوور
- 44 خولەک لەمەوپێش
دەلیل دیلانار گۆرانییک بۆ پاڵپشتیی ڕۆژئاوای کوردستان بڵاودەکاتەوە
- بیروڕا
- 48 خولەک لەمەوپێش
هەرێمی کوردستان لەنێوان هەلی زێڕین و مەترسی گەورە
- بیروڕا
- 53 خولەک لەمەوپێش
ئێستا نۆرەی حیزبەکانە؛ پەیام و وانەکانی میللەت لە شەقامەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئیسپانیا بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ تەمەنی خوار 16 ساڵ قەدەغە دەکات
3 کاتژمێر لەمەوپێش

کەشناسیی عێراق: بارانی بەخوڕ و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
5 کاتژمێر لەمەوپێش

باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
17 کاتژمێر لەمەوپێش

لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
17 کاتژمێر لەمەوپێش

میدیای ئیسرائیل: شەڕی ئێران نزیکەی 10 ملیار دۆلاری تێدەچێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 31 خولەک لەمەوپێش
هێزێکی وەزارەتی ناوخۆی سووریا گەیشتە قامیشلۆ
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هێمن سەید موراد: هەولێر پێنج هێندەی پێویستیی ناوخۆ هێڵکە بەرهەمدەهێنێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاسایش هێرشێکی سەر کاروانی هێزەکانی دیمەشق لە حەسەکە پووچەڵ دەکاتەوە






