
هێزە ئەمنییەکانی عێراق لەکاتی دەنگدان
ئاڤا نیوز
کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند، ڕۆژی 9ی مانگی داهاتوو دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەدەچێت و تیایدا ملیۆنێک و 313 هەزار و 859 کەس دەنگدەدەن، کاتژمێر 7:00ـی بەیانی ڕۆژی 8ی تشرینی یەکەمیش واتە 24 کاتژمێر پێش دەنگدانی تایبەت، بانگەشەی هەڵبژاردن کۆتایی دێت و ماوەی بێدەنگی هەڵبژاردن دەستپێدەکات.
وێنە گەورەکە: بڕیارە 11-11-2025، هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەبچێت، لەم هەڵبژاردنە 21 ملیۆن و 404 هەزار و 291 کەس مافی دەنگدانیان هەیە و حەوت هەزار و 754 کاندیدیش کێبڕکێ لەسەر 329 کورسییەکەی پەرلەمان دەکەن.
لێدوانی فەرمی: جومانە غەڵای، وتەبێژی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی فەرمی ڕاگەیاند، کاتژمێر 7:00ـی بەیانی ڕۆژی 9ی تشرینی یەکەم دەنگدانی تایبەت دەستپێدەکات و تیایدا ئەندامانی دەستەی دەروازە سنوورییەکان، وەزارەتەکانی ناوخۆی عێراق و کوردستان، دەزگای دژەتیرۆر، وەزارەتی پێشمەرگە، بەرگری و دەستەی حەشدی شەعبی دەنگ دەدەن، کە ژمارەیان ملیۆنێک و313 هەزار و 859 دەنگدەرە.
وتیشی، کاتژمێر 7:00ـی بەیانی ڕۆژی 8ی تشرینی یەکەم واتە 24 کاتژمێر پێش دەنگدانی تایبەت، ماوەی بێدەنگی هەڵبژاردنە و بانگەشەی هەڵبژاردن بە هەموو شێوەیەک ڕادەگیرێت، هەر لایەنێکیش لە ماوەی بێدەنگی هەڵبژاردن بانگەشەی بکات ڕێکاری یاسایی لەدژی دەگیرێتەبەر.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 32 خولەک لەمەوپێش
هێزێکی وەزارەتی ناوخۆی سووریا گەیشتە قامیشلۆ
- کولتوور
- 45 خولەک لەمەوپێش
دەلیل دیلانار گۆرانییک بۆ پاڵپشتیی ڕۆژئاوای کوردستان بڵاودەکاتەوە
- بیروڕا
- 49 خولەک لەمەوپێش
هەرێمی کوردستان لەنێوان هەلی زێڕین و مەترسی گەورە
- بیروڕا
- 54 خولەک لەمەوپێش
ئێستا نۆرەی حیزبەکانە؛ پەیام و وانەکانی میللەت لە شەقامەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئیسپانیا بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ تەمەنی خوار 16 ساڵ قەدەغە دەکات
3 کاتژمێر لەمەوپێش

کەشناسیی عێراق: بارانی بەخوڕ و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
5 کاتژمێر لەمەوپێش

باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
17 کاتژمێر لەمەوپێش

لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
17 کاتژمێر لەمەوپێش

میدیای ئیسرائیل: شەڕی ئێران نزیکەی 10 ملیار دۆلاری تێدەچێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 32 خولەک لەمەوپێش
هێزێکی وەزارەتی ناوخۆی سووریا گەیشتە قامیشلۆ
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هێمن سەید موراد: هەولێر پێنج هێندەی پێویستیی ناوخۆ هێڵکە بەرهەمدەهێنێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاسایش هێرشێکی سەر کاروانی هێزەکانی دیمەشق لە حەسەکە پووچەڵ دەکاتەوە






