
دیمەنی کارکردنی ژمارەیەک کارمەند لە کێڵگەیەکی نەوتی عێراق
ئاڤا نیوز
ئیدارەی زانیاریی ئەمریکا ئاشکرای دەکات، ئەمریکا لە مانگی تەممووزی ڕابردوودا زیاتر لە 20 ملیۆن بەرمیل نەوتی لە وڵاتانی ڕێکخراوی "ئۆپێک"ـەوە هاوردە کردووە و عێراقیش لە پلەی دووەمی هەناردەکردندا بووە لەنێو ئەم وڵاتانەدا.
وێنە گەورەکە: ئەمریکا یەکێک لە گەورەترین بەرهەمهێنەری نەوت و هاوکات بەکاربەری نەوتە لەسەر ئاستی جیهاندا و ڕۆژانە زیاتر لە 20 ملیۆن بەرمیل نەوت و بەرهەمە نەوتییەکان بەکاردەهێنێت. لە بەرامبەریشدا عێراق بۆ بودجەی ساڵانەی بە شێوەیەکی سەرەکی پشت بە فرۆشتنی نەوت دەبەستێت، کە ڕێژەکەی دەگاتە نزیکەی 92%، ئەوەی دیکە بە داهاتی نانەوتی پڕی دەکاتەوە.
بڵاوکراوەی فەرمی: بەگوێرەی داتاكانی ئیدارەی وزەی ئەمریکا، قەبارەی هاوردەکردنی نەوتی خاوی ئەو وڵاتە لە مانگی تەممووزی 2025دا گەیشتووەتە زیاتر لە 29 ملیۆن بەرمیل.
ژمارەکان وا دەڵێن: ئامارەکە ڕوونیکردووەتەوە کە عێراق بە هەناردەکردنی 9 ملیۆن و 825 هەزار بەرمیل نەوت، لە پلەی دووەمی وڵاتانی "ئۆپێک"دا بووە کە زۆرترین نەوتیان هەناردە کردووە. سعوودیە بە 9 ملیۆن و 996 هەزار بەرمیل لە پلەی یەکەمدا بووە، پاشان نەیجیریا بە 3 ملیۆن و 768 هەزار بەرمیل لە پلەی سێیەمدا هاتووە.
زانیاریی زیاتر: جەزائیر بە 2 ملیۆن و 112 هەزار بەرمیل لە پلەی چوارەمدا بووە، پاشان لیبیا بە 2 ملیۆن و 11 هەزار بەرمیل، گابۆن بە 678 هەزار بەرمیل، کوێت بە 650 هەزار بەرمیل و ڤەنزوێلا بە 175 هەزار بەرمیل لە پلەی هەشتەمدا هاتووە. ئیدارەکە ئاماژەی بەوەشکردووە کە وڵاتانی دیکەی ئەندام، کە بریتی بوون لە کۆنگۆ، ئێران و ئیمارات، هیچ بڕێک نەوتیان بۆ ئەمریکا لە مانگی تەممووزدا هەناردە نەکردووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 31 خولەک لەمەوپێش
هێزێکی وەزارەتی ناوخۆی سووریا گەیشتە قامیشلۆ
- کولتوور
- 44 خولەک لەمەوپێش
دەلیل دیلانار گۆرانییک بۆ پاڵپشتیی ڕۆژئاوای کوردستان بڵاودەکاتەوە
- بیروڕا
- 48 خولەک لەمەوپێش
هەرێمی کوردستان لەنێوان هەلی زێڕین و مەترسی گەورە
- بیروڕا
- 53 خولەک لەمەوپێش
ئێستا نۆرەی حیزبەکانە؛ پەیام و وانەکانی میللەت لە شەقامەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئیسپانیا بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ تەمەنی خوار 16 ساڵ قەدەغە دەکات
3 کاتژمێر لەمەوپێش

کەشناسیی عێراق: بارانی بەخوڕ و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
5 کاتژمێر لەمەوپێش

باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
17 کاتژمێر لەمەوپێش

لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
17 کاتژمێر لەمەوپێش

میدیای ئیسرائیل: شەڕی ئێران نزیکەی 10 ملیار دۆلاری تێدەچێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 31 خولەک لەمەوپێش
هێزێکی وەزارەتی ناوخۆی سووریا گەیشتە قامیشلۆ
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هێمن سەید موراد: هەولێر پێنج هێندەی پێویستیی ناوخۆ هێڵکە بەرهەمدەهێنێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاسایش هێرشێکی سەر کاروانی هێزەکانی دیمەشق لە حەسەکە پووچەڵ دەکاتەوە






