مەسرور بارزانی لایەنە پەیوەندیدارەکان ڕادەسپێرێت بۆ دابینکردنی مووچەیەک پێش هەڵبژاردن
- بزنس
- 30 تشرینی یەکەم

گرافیکی پرسی مووچە
ئاڤا نیوز
لە کاتێکدا کەمتر لە دوو هەفتە ماوە بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، حکومەتی کوردستان هەوڵەکانی چڕکردووەتەوە بۆ دابینکردنی مووچەی مانگی نۆی فەرمانبەران پێش هەڵبژاردن. سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی تیمە پەیوەندیدارەکانی لە هەولێر و بەغدا ڕاسپاردووە بەوپەڕی تواناوە کار لەسەر ئەم پرسە بکەن.
وێنە گەورەکە: هەوڵەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ناردنی مووچەی مانگەکانی ئەمساڵ بە شێوەیەکی دروست و بێ فەوتان بەردەوامن، بۆ ئەم مەبەستەش سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لایەنە پەیوەندیدارەکانی ڕاسپاردووە هەوڵەکانیان چر بکەنەوە پێش هەڵبژاردن بەغدا مووچەی مانگی نۆ خەرج بکات.
لێدوانی فەرمی: ڕێباز حەملان، یاریدەدەری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ ڕایگەیاند، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی تیمە پەیوەندیدارەکانی تایبەت بە مووچەی ڕاسپاردووە لە هەولێر و بەغدا، هەوڵی زۆری خۆیان لەگەڵ حکومەتی عێراق بخەنەگەڕ بۆ ئەوەی مووچەی مانگی نۆ پێش هەڵبژاردن بنێردرێت. وتیشی، هەوڵەکان بۆ ئەوەن کە لە مانگی 11ـدا دوو مووچە بنێردرێن، مووچەی مانگی نۆ لە سەرەتای مانگ و مووچەی مانگی 10 لە کۆتایی مانگ.
لەلایەکی دیکەوە: پێشەوا هەورامانی، گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان، دووپاتیکردەوە کە هەموو هەوڵێک دەدەن و کارەکان بەخێرایی جێبەجێ دەکەن، بەبێ ئەوەی هیچ بیانوویەک بۆ بەغدا بهێڵنەوە بۆ ئەوەی مووچەیەکی دیکە پێش هەڵبژاردن دابەش بکرێت.
هەنگاوی داهاتوو: بڕیارە هەفتەی داهاتوو تیمێکی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا بکات. ئەم تیمە میزان موراجەعەی مانگی نۆ و لیستی مووچەی مانگی 10 پێشکەش بە وەزارەتی دارایی عێراق دەکات. هاوکات، 120 ملیار دیناری داهاتی ناوخۆش ئامادەیە بۆ ناردن.
لەم نێوەندەدا، چاوەکان لەسەر کۆبوونەوەی سێشەممەی داهاتووی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقن، ئایا بڕیاری خەرجکردنی مووچە دەدات یان نا. ئەگەر لە هەفتەی داهاتوودا بڕیار نەدرێت، ئەوا ناردنی مووچە دەکەوێتە دوای هەڵبژاردن، چونکە سێشەممەی دواتر دەکاتە 11ـی مانگ و ڕۆژی هەڵبژاردنە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: سەبارەت بە چارەنووسی مووچەکانی ئەمساڵ، ڕێباز حەملان گوتی: "مانگی ڕابردوو لەدوای هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان، مەسرور بارزانی بە تەلەفۆن قسەی لەگەڵ محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق کردووە. پێی ڕاگەیاندووە حکومەتی کوردستان هەموو پابەندییەکانی جێبەجێ کردووە، دەبێت حکومەتی فیدراڵ سەرجەم مووچەکانی ئەمساڵ بنێرێت و هیچ مووچەیەک نەفەوتێت." سوودانیش بەڵێنی داوە، بەڵام، وەک حەملان دەڵێت، "نازانین تا چەند پابەند دەبێت بە بەڵێنەکەی."
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا نزیکەی 30 خانووی دیكه بۆ زیانلێكهوتووان دابین دهكات
- ژینگە
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
کەشناسی لەبارەی زیادبوونی تەمومژ هۆشداریی دەداتە شۆفێران
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر ئاسایی بوونەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

هەزاران کتێب پێشکەش بە کتێبخانەی گشتیی چەمچەماڵ دەکرێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش

ئەهوەن بەرگ گۆرانییەک بە ژیریی دەستکرد بۆ لافاوەکەی چەمچەماڵ دروست دەکات
6 کاتژمێر لەمەوپێش

کارەساتی جیهانی بەڕێوەیە؛ کشتوکاڵ لە لێواری لەناوچووندایە
10 کاتژمێر لەمەوپێش

جەنجاڵترین شارەکانی جیهان بۆ هاتووچۆی ئۆتۆمبێل دەستنیشان کران
13 کاتژمێر لەمەوپێش

شۆڕشێک لە نەشتەرگەری؛ چاوێکی ڕۆبۆتی داهێنراوە زۆر لە چاوی مرۆڤ بەهێزترە
16 کاتژمێر لەمەوپێش
- بزنس
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
لیستی مووچەی مانگی 12 و تەرازووی پێداچوونەوەی مانگی 11 ئامادە دەکرێت
- بزنس
- 14 کانوونی یەکەم
ڕاوێژکاری سەرۆکوەزیرانی عێراق: ناجێگیریی بەهای دۆلار کاتییە
- بزنس
- 13 کانوونی یەکەم
ئەورووپا 210 ملیار یۆرۆی ڕووسیا بلۆک دەکات
- بزنس
- 13 کانوونی یەکەم
نرخی نەوتی عێراق گەیشتە ئاستی خوار 60 دۆلار






