پزیشكێكی پسپۆڕ لەڕێگەی ئاڤاوە ڕێنمایی لەبارەی ئازاری گورچیلە بە هاونیشتمانییان دەدات

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز

 

لەگەڵ نزیکبوونەوەی وەرزی زستان و هاتنی سەرما پسپۆڕێکی نەخۆشییەکانی گورچیلە ڕێنمایی ئەو کەسانە دەکات کە بەدەست ئازاری گورچیلەوە دەناڵێنن و دەڵێت، "دەبێت زستان زۆر گەرم خۆیان داپۆشن و دەرمان وەربگرن، پاشان دەبێت هەموو کەسێک ڕۆژانە ئاو زۆر بخۆنەوە، کە نابێت لە دوو لیتر کەمتر بێت".

 

وێنە گەورەکە؛ ئازاری گورچیلە نەخۆشییەکی زۆر باوە و خەڵکێکی زۆر بەدەستییەوە گیرۆدەبوون، بەتایبەت ئێستا گەنجان زۆر تووشی دەبن، ئێستا کە هاوین کۆتاییهاتووە و وەرزی زستان و سەرما و سۆڵە نزیک دەبێتەوە، ئەمەش وا دەکات ئازاری گورچیلە زیاد بکات، پزیشکێکی پسپۆڕ هۆکار و چارەسەرەکەی لەڕێگەی ئاڤاوە دەخاتەڕوو.

 

لێدوانی فەرمی؛ بەگوتەی دکتۆر بەکر لهێبانی، پسپۆڕی هەناو و نەخۆشییەکانی گورچیلە، زۆربەی ئەو نەخۆشانەی سەردانیان دەکەن گەنجن و تەمەنیان لەنێوان 20 بۆ 40 ساڵە.


هۆکارە زانراوەکان؛ بەگوتەی ئەو پسپۆڕە کەسێکی ئاسایی بەم هۆکارانە تووشی نەخۆشیی گورچیلە دەبێت کە بریتین لە:


-ڕاگرتنی میز و کەم ئاوخواردنەوە.

-بەکارهێنانی دەرمانی دەژئازار، موسەکین و ماددەی کیمیایی بەبێ پرسی دکتۆر.
-زۆر خورادنی گۆشتی سوور و خوێ.
-زۆر خواردنی پاقلەمەنییەکان، فاسۆلیا و نۆک و نیسک.
-زۆر خواردنی بەرهەمە سپیاییەکان، شیر و ماست و پەنیر.
 -زۆر خواردنی پرۆتینی وەرزش، بەتایبەت ئەو پڕۆتینەی وەرزەشوانان دەیخۆن ئەوانەی یاری ئاسن دەکەن.
-کێشانی جگەرە و نێرگەلە.
-خواردنەوەی  ماددە کحولییەکان، بەتایبەت وێسکی.
-خواردنەوەی خواردنەوە غازییەکان، بیبسی و کۆلا و ئەمانە.


-جگە لەوە قەڵەوی هۆکارێکی دیکەیە، دەبێتە هۆی نەخۆشییەکانی شەکرە و فشاری خوێن، بەهۆی ئەم نەخۆشییەش بەپێی کات گورچیلەکان سست دەبن یان لەکار دەکەون. 

-هەندێکجار هۆکاری بۆماوەییش هەیە و کیسی گورچیلە دروست دەبێت. 

 

چارەسەرەکان؛ ئێستا کە وەرزی زستان نزیک دەبێتەوە پێویستە چی بکەین بۆ ئەوەی خۆمان لە بەردی و ئازاری گورچیلە بپارێزین؟ بەگوتەی دکتۆر بەکر لهێبانی کەسێکی ئاسایی کە تووش نەبووە، دەبێت: گەرم خۆی داپۆشێت و سەرمای نەبێت. 

 

هەرچی ئەوانەی تووش بوون و بەردیان هەیە، دەبێت لە زستان: زۆر گەرم خۆیان داپۆشن، دەرمان وەربگرن.  پاشان دەبێت هەموو کەسێک ڕۆژانە ئاو زۆر بخواتەوە، نابێت لە دوو لیتر کەمتر بێت، هەتا زیاتریش بێت باشترە، چونکە ئاو بەگوتەی ئەو پسپۆڕە ماددە ژەهراوییەکانی ناو جەستە دەکوژێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ