مارک ساڤایا: هاریکاریی دەسەڵاتە فیدراڵی و هەرێمییەکانی عێراق بۆ ئاسایش و ئابووری زۆر گرنگە
- هەواڵ
- 31 تشرینی یەکەم

مارک ساڤایا، نێردهی تایبهتی سهرۆكی ئهمریكا له عێراق و محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق
ئاڤا نیوز
مارک ساڤایا، نێردهی تایبهتی سهرۆكی ئهمریكا له عێراق، پشتیوانیی ئەمریکا بۆ سەقامگیری و سەروەری و خۆشگوزەرانی عێراق دەردەبڕێت و دەشڵێت: دەبێت عێراق هەنگاوی زیاتر بۆ سەربەخۆیی و دوورکەوتنەوە لە دەستوەردانی ئێران بنێت. ئەو هەروەها دەڵێت، دەبێت هێزە چەکدارییەکان لە ژێر دەستەڵاتی حکومەتدا بن.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ساڤایا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس، ڕایگەیاندووە:
• لە ماوەی سێ ساڵی ڕابردوودا عێراق هەنگاوی بۆ سەربەخۆیی و دوورکەوتنەوەی لە ئێران، گێڕانەوەی کۆنترۆڵی چەک بۆ ژێر دەستی دەوڵەت و گەشەکردنی ئابووری ناوە، بەڵام هێشتا کارەکە تەواو نەبووە.
• ئەمریکا بە ڕوونی ڕایگەیاندووە کە گرووپە چەکدارەکانی دەرەوەی دەسەڵاتی دەوڵەت هیچ شوێنێکیان بۆ نابێت. سەقامگیری، خۆشگوزەرانی، سەروەری و پێشکەوتنی عێراق پێویستیی بەوە هەیە کە هیزە ئەمنییەکان لە ژێر دەستەڵاتی حکومەتدا بن.
• بەرژەوەندیی عێراق و ناوچەکە لە سەربەخۆیی عێراق و نەبوونی دەستوەردانی ئێران و بریکارەکانیدایە.
• یەکێتی و هاریکاریی نێوان دەسەڵاتە فیدراڵی و هەرێمییەکانی عێراق زۆر گرنگە بۆ دڵنیابوون لە ئاسایشی بەردەوام، گەشەی ئابووری و یەکگرتوویی نیشتیمانی.
• نابێت عێراق بۆ ڕابردوو بگەڕێتەوە یان ئەو ڕێگایانە پەیڕەو بکات کە دەبنە کۆسپ بۆ پێشکەوتن و یەکێتی.
• عێراق گرنگییەکی زۆری هەیە بۆ ناوچەکە و ئەمریکا و وەک یەکێک لە بەهێزترین و بەنرخترین هاوبەشەکانی ئەمریکا دەمێنێتەوە.
ئەمەش بزانە: ئەمە یەکەمین بەیاننامەی فەرمیی ساڤایایە لە دوای دەستبەکاربوونی وەک نێردەی سەرۆکی ئەمریکا بۆ عێراق.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کەشناسی لەبارەی زیادبوونی تەمومژ هۆشداریی دەداتە شۆفێران
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر ئاسایی بوونەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

هەزاران کتێب پێشکەش بە کتێبخانەی گشتیی چەمچەماڵ دەکرێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش

ئەهوەن بەرگ گۆرانییەک بە ژیریی دەستکرد بۆ لافاوەکەی چەمچەماڵ دروست دەکات
5 کاتژمێر لەمەوپێش

کارەساتی جیهانی بەڕێوەیە؛ کشتوکاڵ لە لێواری لەناوچووندایە
8 کاتژمێر لەمەوپێش

جەنجاڵترین شارەکانی جیهان بۆ هاتووچۆی ئۆتۆمبێل دەستنیشان کران
12 کاتژمێر لەمەوپێش

شۆڕشێک لە نەشتەرگەری؛ چاوێکی ڕۆبۆتی داهێنراوە زۆر لە چاوی مرۆڤ بەهێزترە
15 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 53 خولەک لەمەوپێش
ئاڤا میدیا نزیکەی 30 خانووی دیكه بۆ زیانلێكهوتووان دابین دهكات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر ئاسایی بوونەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی بەرگریی تورکیا: فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانمان لە دەریای ڕەش خستە خوارەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕێگەی هەڵمەتی ئاڤا میدیاوە خانوو بۆ پێشمەرگەیەکی یەکێتی دەکڕدرێت





