حەلبووسی: هەردوو پۆستی سەرۆککۆمار و سەرۆکی پەرلەمانی عێراق سووننە یەكلایان دەكاتەوە
- عێراق
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش

محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی پارتی تەقەدووم
ئاڤا نیوز
محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی پارتی تەقەدووم، لە کۆبوونەوەیەکی بانگەشەی هەڵبژاردندا بە نەفەسێکی نەتەوەیی و تائیفی زبر قسە دەکات و دەڵێت: " تەنیا عەرەبی سوننە بڕیار دەدەن کام پۆست هەڵدەبژێرن، سەرۆک کۆمار یان سەرۆکی پەرلەمان ".
وێنە گەورەکە: بڕیارە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق 11-11-2025 بەڕێوەبچێت، بۆ ئەو هەلبژاردنەش 21 ملیۆن و 404 هەزار و 291 کەس مافی دەنگدانیان هەیە، زیاتر لە حەوت هەزار کاندیدیش کێبڕکێ لەسەر 329 کورسییەکەی پەرلەمان دەکەن.
لێدوانی فەرمی: حەلبووسی لە بەردەم کۆبوونەوە جەماوەرییەکەیدا ڕایگەیاند: عەرەبی سوننە دوای ئەوەی پۆستی سەرۆکوەزیران دەدەنە عەرەبی شیعە مەزهەب، پۆستی سەرۆککۆمار یان سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران بەگوێرەی بەرژەوەندییەکانیان یەکلادەکەنەوە، ئەمەش دوای ڕاوێژکردن لەگەڵ سەرکردایەتیی کۆمەڵگەی سوننە نەک تەنیا لەگەڵ سەرکردایەتیی سیاسی سوننە.
زانیاریی زیاتر: حەلبووسی ئاماژەی بەوەدا، خۆی بۆ پۆستی سەرۆککۆمار یان سەرۆکی پەرلەمان پێشکەش دەکات و دەبێتە سەرۆکی داهاتووی یەکێک لەم دوو پۆستە، هاوکات پەیامێکی ئاڕاستەی نەیارەکانی خۆی لە عەرەبی سوننە کرد و وتی: " ئەوان لە ڕیزی دواوەی ئەو شوێنە دەبن کە من سەرۆکایەتیی دەکەم، دەنگیان کەم دەبێتەوە و بەپێی قەبارەی خۆشیان ڕێگەیان پێدەدەم قسە بکەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ وەرزشوانانی سیدەکان داوای یاریگایەکی تۆپی پێ دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

براندی ئۆتۆمبێلی سەرۆکی چین دەهێنرێتە کوردستان
2 کاتژمێر لەمەوپێش

کۆمپانیایەکی نەرویجی ڕۆبۆتێک تایبەت بە کاروباری ماڵەوە دروست دەکات
2 کاتژمێر لەمەوپێش

ماڵدیڤ جگەرەکێشان لە خوار تەمەنی 18 ساڵییەوە قەدەغە دەكات
8 کاتژمێر لەمەوپێش

ڕۆژانە هەزاران دار لە پڕۆژەی پشتێنەی سەوزایی هەولێر دەچێنرێت
11 کاتژمێر لەمەوپێش

چاکسازیی بانکی لە عێراق و هەرێمی کوردستان: ئاییندەیەک لە نێوان چەکوش و سندان و پرسیارە چارەنووسسازەکان
13 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ وەرزشوانانی سیدەکان داوای یاریگایەکی تۆپی پێ دەکەن
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
براندی ئۆتۆمبێلی سەرۆکی چین دەهێنرێتە کوردستان
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمپانیایەکی نەرویجی ڕۆبۆتێک تایبەت بە کاروباری ماڵەوە دروست دەکات





