
موسەننا سامەڕایی، سەرۆکی هاوپەیمانی عەزم
ئاڤا نیوز
سەرۆکی هاوپەیمانیی عەزم، سەرزەنشتی حەلبووسی دەکات و ڕایدەگەیێنێت، "دەستبەرداری وەزارەتی پەروەردە بوون چونکە هەژارە, بەدوای وەزارەتە ملیارییەکاندا دەگەڕێن".
چیرۆکی سەرەکی: لە چوارچێوەی بانگەشەی هەڵبژاردندا لە پارێزگای ئەنبار، موسەننا سامەڕایی، سەرۆکی هاوپەیمانیی عەزم، پەیامێکی "سەرزەنشتکردن"ی ئاڕاستەی محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی پێشووی پەرلەمان کرد.
لێدوانی فەرمی: سامەڕایی بە ئاماژەکردن بە حەلبووسی، گوتی: "پەیامی من بۆ سیاسییەکە کە زۆر بایەخ بە وەزارەتی پەروەردە دەدات، خۆزگە گرنگیمان بە پرسی بێسەروشوێنەکان لە سەقڵاویە و ناوچەکانی دیکە بدایە، کێبڕکێکەمان لەسەر ئەوە بووایە کێ زیاتر خزمەتی هاووڵاتیانی وڵاتەکەی دەکات، نەک کێ ئەوی دیکە دەخات."
لەهەمان کاتدا: سامەڕایی ڕەخنەی تووندی لە وەزارەتەکانی حزبی "تەقەدووم" گرت و گوتی: " ئێمە وەزیرێکمان نەهێنا قوتابخانەکان بە وێرانی بەجێبهێڵێت، وەزیرێکمان نەهێناوە دزە بە پرسیارەکانی تاقیکردنەوە بکات و بەهۆیەوە ببینە گاڵتەجاڕی وڵاتان. وەزارەتەکانتان گەندەڵییەکی زۆریان تێدایە و ئێوە بێ هۆکار دەستبەرداری وەزارەتی پەروەردە نەبوون، بەڵکو لەبەر ئەوەی لە ڕووی تەرخانکردنی بودجەوە هەژارە و ملیارەکانی تێدا نییە."
قووڵتر: سامەڕایی قسەکانی بەم شێوەیە کۆتایی پێهێنا: "ئێوە بەدوای وەزارەتە ملیارییەکاندا دەگەڕێن، بەڵام پەروەردە وەزارەتێکی هەژارە و بۆیە دەستبەرداری بوون، ئەوەی ماڵەکەی لە شووشە بێت، نابێت بەرد لە ماڵی خەڵک بگرێت".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 30 خولەک لەمەوپێش
هێزێکی وەزارەتی ناوخۆی سووریا گەیشتە قامیشلۆ
- کولتوور
- 43 خولەک لەمەوپێش
دەلیل دیلانار گۆرانییک بۆ پاڵپشتیی ڕۆژئاوای کوردستان بڵاودەکاتەوە
- بیروڕا
- 47 خولەک لەمەوپێش
هەرێمی کوردستان لەنێوان هەلی زێڕین و مەترسی گەورە
- بیروڕا
- 52 خولەک لەمەوپێش
ئێستا نۆرەی حیزبەکانە؛ پەیام و وانەکانی میللەت لە شەقامەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئیسپانیا بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ تەمەنی خوار 16 ساڵ قەدەغە دەکات
3 کاتژمێر لەمەوپێش

کەشناسیی عێراق: بارانی بەخوڕ و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
5 کاتژمێر لەمەوپێش

باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
17 کاتژمێر لەمەوپێش

لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
17 کاتژمێر لەمەوپێش

میدیای ئیسرائیل: شەڕی ئێران نزیکەی 10 ملیار دۆلاری تێدەچێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 30 خولەک لەمەوپێش
هێزێکی وەزارەتی ناوخۆی سووریا گەیشتە قامیشلۆ
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هێمن سەید موراد: هەولێر پێنج هێندەی پێویستیی ناوخۆ هێڵکە بەرهەمدەهێنێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاسایش هێرشێکی سەر کاروانی هێزەکانی دیمەشق لە حەسەکە پووچەڵ دەکاتەوە






