
دیمەنێک لە قەزای خەبات
ئاڤا نیوز
بەهۆی هەبوونی بۆریی نەوت و ڕێڕەوی شەمەندەفەر چەند جارێك شوێنی دابەشکردنی زەوی لە سنووری قەزای خەباتی سەر بە پارێزگای هەولێر گۆڕاوە، بەگوتەی بەڕێوەبەری گشتیی شارەوانییەكانی هەولێر، "ئێستا شوێنێك دیاركراوە و گرفتەكە چارەسەر كراوە و دەست بە دابەشكردنی زەوییەكان دەكرێت".
وێنە گەورەکە: پڕۆسەی دابەشکردنی زەوی بەردەوامە، لەهەر شارەوانییەک زەوی ئامادە بێت و ڕێکارەکانی تەواو بێت، دەست بە دابەشكردنی دەكرێت، ڕێكار و ئامادەكارییەكان لە سەرجەم شار و شارۆچكەكان بەردەوامن، بەپێی پلانی حکومەت و بڕیاری سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی، هەر فەرمانبەرێک كە مەرجەكانی تێدا بێت بێبەش نابێت لە وەرگرتنی زەوی.
لێدوانی فەرمی: مەریوان حاکم هادی، بەڕێوەبەری گشتیی شارەوانییەکانی هەولێر بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، لەماوەی ڕابردوو چەندین شوێن لە قەزای خەبات دیار كرا بۆ ئەوەی زەوییەکان لەلایەن شارەوانییەوە بكوژێندرێنەوە و ئامادە بكرێن، بەمەبەستی دابەشكردنیان بەسەر فەرمانبەران، بەڵام دوای ئەوەی ڕووپێویی بۆ شوێنەکە دەکرا دەردەکەوت یان بۆریی گواستنەوەی نەوتی لێیە یان ڕێڕەوی شەمەندەفەری پێدا تێپەڕدەبێت ئەمەش بەپێی ماستەر پلانی حکومەت، بەڵام ئێستا گەیشتووینەتە قۆناغی کۆتایی و شوێنێک دەستنیشان کراوە.
لەلایەکی دیکەوە: دلاوەر مزوری، سەرۆکی شارەوانی خەبات بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، کێشەی دابینکردنی زەوی لە خەبات چارەسەر کراوە و شوێنەکەی دەستنیشان کراوە، لەم هەفتەیە نەخشەکەی تەواو دەکرێت، پینجشەممە یان سەرەتای هەفتەی داهاتوو زەوی بەسەر فەرمانبەرانی خەبات دابەش دەکرێت.
زانیاریی زیاتر: ئەو زەوییانەی لە خەبات دابەش دەکرێت نزیکەی سێ هەزار پارچە زەوی دەبێت، سەرجەم ئەوە فەرمانبەرانە دەگرێتەوە کە کارتی زانیارییان سەربە خەباتە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 16 خولەک لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لوتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- بزنس
- 44 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 24 خولەک لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئاگرەکەی پاكستان بۆ نزیکەی 50 کەس بەرز بووەوە






